کوردستانپۆست دەیگووت

Monday, 27/03/2023, 22:09

4501 بینراوە


بەڵام زۆر کەم گوێ بیسی گووتارەکانی بون.

ئەورۆژانە بازاڕی شکستەکانی دووبنەماڵەی تاوانبارلە باشووری کوردستان بەرفراوانتر بووە.لە مەسعود بارزانی ترسنۆکترمەلای باویکی بووە.ئەو دوونازاتە تەنیا لە کوشتن ورفاندن وتڕۆری ئازادیخوازان ئازابون.لە دەرەوەی وڵات وێنەی رێویەکی گەڕی ترسنۆک تەنیا کلکەسووتەیان کردوە بۆ داگیرکەری کورد بۆ مانەوەی خۆیان.
لە ماوەی سی دەیە زیاتر لە دەسەڵاتداریەتی وداگیرکردنی باشووری کوردستان ئیتر هێدی هێدی خەریکە خۆری بەختیان بەرەو کزیەتی هەنگاودەنێ وپەتەیان کەوتۆتە سەرئاو.سکاڵای دەسەڵاتدارانی ناوەندیی بەغدا لە سەر کەیسی نەوت وفرۆشتنی نایاسایی نەوت لە لایان چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی،گەیشتە ئامانجی خۆی وبەغدای عەڕەبی سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
لە نێوان ئەو گەورە بازاڕەدالە چەند رۆژی رابوردوویەک لەو بابەتانەی کە سەرنجی گشتی ڕاکێشاوە،نامەیەکە کە ئامریکابۆ مەسعود بارزانی ناردوە کە تێیدا نووسیویەتی،بێدەنگ بی باشترە وفززەت لێنەی وهیچ داخویانییەک نەدەی.بڕیاری دادگای فەڕانسە قەبوڵ بکە.بۆیە بارزانیش وەک کیسەڵ کەوتە قالبی خۆی ومتتەقی لێ بڕاوە.

نەهامەتیەکە لە کوێ دایە؟

ئەوبارودۆخەی کە لە باشووری کوردستان دروست بووە،تەنیا خەتای دەسەڵات نییە.چوار چین وتوێژلێی خەتابارن ودەبێ جواب بدەنەوە.

یەک:

چین وتوێژی مامۆستایانی زانکۆووانەبێژیی حیزبیی کە بۆ بژیوی سەرشۆڕانەی ژیانیان ومووچەی مانگانە کاریان ببوو بە پێداهەڵاگووتن بە دزەکانی ئەو دووبنەماڵەیە.

دوو:

چین وتوێژی رۆژنامەوان ونووسەرورووناکبیرکە وەک زۆڕناژەنی بێوادە کاریان داپۆشینی جینایەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە بووە،ئەو چین وتوێژە هۆی شەرمی دونیای دێمۆکڕآسین.

سێ:

چین وتوێژی سایتە کوردیەکان (جگە لە کوردستانپۆست)،کە رۆژانە بە بیانووی خۆپارێزیی وخۆشیرینکردنی خۆیان بۆ دەسەڵات زەهریان بڵاو دەکردوەو چاوپۆشیان لە ئاکارە دزێوەکانی ئەو دووبنەماڵەیە دەکرد.

چوار:

چین وتوێژی مێدیاکانی ورادیوکانی سەر بە دەسەڵات کە وێنەی چەقەخانەی ناو مزگەوتەکان رۆژانە درۆودەلەسەیان دەرخواردی کۆمەڵگا دەدا وخەڵک ودونیای دەرەوەی کوردستانیان چەواشە دەکرد.

پێنج:

خراپترین وقێزەونترین ڕۆڵ،ڕۆڵێ ئەو کەسانەیە کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە،کەچی وێنەی بادیگارد،پارێزەریی سەروەتوسامانی ئەو چەتانەن.جگە لەو کەسانەی کە لە شەڕی داعشدا گیانی خۆیان فیدا کرد،ئەوانی دیکە جگە لە نەهامەتی هیچ قازانجێکیان بۆ کورد نەبووە.بەروبوومی شەڕی داعشیش بە قازانجی ئەو دووبنەماڵەیە شکایەوە.

کوردستانپۆست چی دەگووت؟

تەنیا سایتێكە کە من بە کردوە دەیبینم لە ماوەی ساڵانی دوورودرێژدابە دڵێکی ئاواڵاونیشتمان پەروەرانە دەستی دۆستی وراستبێژیی بۆ کەسانێک درێژ کردوە کە ڕێگای راستیەکانیان گرتۆتە پێش.لەوماوەیەدابە دەیان شێوەگەلی جۆراوجۆر حەولیداوە کۆمەڵگا تێبگەیەنێ کە ،دەسەڵات لە باشووری کوردستان جگە لە تاقمێك چەتەی سیاسی وگەندەڵ ودرۆزن وخایین وکورد کوژ،زیاتر نیین.داخی گرانم گوێبیس ئەگەریش هەبووبێ بە رادەی پێویست نەبووە.
لەوەها فەزایەکی سیاسیداگووتنی راستیەکان هونەرە وکەم کەس خۆی لە قەرەی ئەو ڕێکارەدەدا.زۆر جار دەسەڵات دژایەتی کردوە وویستوویەتی بە فێڵ وتەڵەکە دایبخا،بەڵام بە کۆششی بێ وچآنی سەرنووسەری کوردستانپۆست،ئەو حەولە نیگریسە پووچەڵ کراوەتەوە.
باشووری کوردستان بەرەو ئاقارێکی ناخۆش ودژوارداتێدەپەڕێ.دەڵێی گرێبەستی ئەلجەزایرکە لە سەردەمی سەددام وشآی ئێڕاندا پێكهات،خەریکە دووپات ئەبێتەوە.لەو گۆڕەپانەداکۆمەڵگا بە تەواوی چین وتوێژەکانیەوە نابێ بێدەنگیی هەڵبژێرێ.ئەو سەکۆیەی کە بوێرانە دژی ئەو دەسەڵاتە هەنگاوی ناوە کوردستانپۆست بووە.با زیاتر یارمەتی بدەین تا رووی راستیەکان وەشآرتی نەمێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە