هەرێم حکومەتێک نوقمی قەیران.سێبەرێک بۆگەندەڵکاران

Monday, 17/04/2023, 20:00

9021 بینراوە


حکومەتە فاشیلە گەندەڵە کەی هەرێم هەر ڕۆژەی بەبیانو پاساوێک خەڵکی دەچەوسێنێتەوە جارێک بەنەبونی کارەبا ، جارێک نەوت، جارێک نەمانی دەرمان لەنەخۆشخانە جارێک فەشەلی سیستمی پەروەردە جارێک قەرزی کۆمپانیا جارێک نەناردنی پارە لەبەغداوە جارێک هتد.......
خەڵکیش دەستەوئەژنۆ بەوێنەی مریشکی مەسڵەحە وەک زەڕنەقوتە دەمی کردوەتەوەو چاوەڕونی دوفلسی موچە کەیەتی وە هاونیشتمانی ئەم جوگرافیایەیان واتێک شکاندوە لەڕوی کەسایەتیەوە کەبەهیچ شتێک چاک نابێتەوە هەرکەس کۆمێنتێک یان وتارێک یان چاو پێکەو تنێک بکات وەبیەوێت قسەیان لەسەر بکات کۆمێنتێک بڵێت یان بەپارە یان بەمەلەفی ئەخلاقی یان بەشێوەیەکی شاراوە تیرۆری دەکەن ئەر بتەوێت دەیان ناو هەن کەمەرگیان هەزارو یەک پرسیارلەدوای خۆی جێ هێشتوە کەسیش نەیتوانی وە بەبکوژەکانیان بڵێت بەری چاوتان سێبەرە . بەڵام ئومێدێک هەیە هەرچەندە پێویستی بەدیسپلینی زیاترو وردەکاریە ئەویش مرۆڤە جوانەکانی تاراوگەن کە کونەمشکیان لەم منداڵە مەسئولانە یان لەباوکە مەسئولە کانیان کردۆدە قەیسەری دنیایان لێبۆتە چەرمی چۆلەکە لەهەرکوێیەکی ئەوروپا دەرکەون هێلکە باران دەکرێن یان دەدرێنە دادگا ئەم هەوڵەی برادەرانی تاراوگە هەوڵێکی باشو جێگەی دەست خۆشیە بەڵام بەبڕوای بەندە دەبێت چوار چێوەیەکی بۆ دانرێت لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە ئەو برادەرانەی لەوێن کەسی بەئەزمونیان تیایە پێویستە ئەوجوڵەیە ڕێک بخەن جڵەوی بکەن کەدڵنیام هەمو کەسی دڵسۆزو داخ لەدڵی ئەم جەردەو دزانەن وە هەمو پێکەوە هێزێکی ئاکتیڤ دروست بکەن بۆئەوەی کاریگەری پۆزەتیڤیان هەبێت لەسەر ناوخۆش وەبتوانن کاریگەری پۆزە تیڤ دروست بکەن بۆئەو بێ ڕەوشتیەی کەسەرتا پای چینی لێپرسراوان و کاربەدەستانی داگیر کردوە کەبەسەدان ملیۆن دۆلار لە فیلەرو بۆتۆکسی بەدڕەوشتە بەناو مۆدێلەکان بەهەدەر دەدەن خەڵکیش بەبرسیەتی نانی شەوێکی نیە بەدەیان منداڵ لەبەر نەبونی و ایحتیاجی کاری تاقەت پڕوکێن دەکەن نەوەکانی ئەوانیش هەر ڕۆژە بەمودێلی ئاخرسەیارەو بەئەسپی گران بەهاوە خۆیان نمایش دەکەن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە