علی سیاسی بەم کارانە تاوانبارە

Tuesday, 25/04/2023, 18:45

7203 بینراوە


*پێشمەرگایەتی کردوەو وەک چەپێک چەکی دژی بەعس هەڵگرتبوو.
* کەسوکارو خزمانی ئەنفال کراوە.
*یەکەم کەس بوو ٤/١٤ ی وەک سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دیاری کردو یادی کردەوە.
*دڵی بۆ کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان سووتاوەو چەکی هەڵگرتوە بۆیان.
*ناوی تاوانبارانی ئەنفالی کوردی دا بە دادگای باڵای تاوانەکان و لە میدیاکانیشدا ناوەکانی بڵاوکردەوە.
*ڕێکخراوی چاکی دامەزراند کە لەسەرجەم وەزارەتەکانی حکومەت و وەزارەتی شەهیدان خزمەتی زیاتری بەدۆسیەی جینۆسایدی کورد کرد.
*بازرگانی چەکی کیمیاوی هۆڵەندی [فرانس ڤان ئانرات]ی بەهاوکاری چەندین دڵسۆزو چالاکوانی کورد دابەدادگا و {١٧} ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
*بەردەوام لەپەیوەندیدا بوو لە بۆ کۆکردنەوەی شایەتحاڵ ودۆکۆمەنت بۆ بەسزاگەیاندنی ئەوتاوانبارە هۆڵەندیە.
*هەر هێرشێک بۆسەر کوردانی هەرپارچەیەک کرابێت ئەو بەخۆی و لافیتەکەیەوە لەبەردەمی [یو ئێن] لە هەوڵێر ئامادەبووە.
* گەر خۆپیشاندابێکی دووکەسی سازکرابێت ئەوە بەدڵنیاییەوە یەکێکیان علی بووە.
*بەردەوام لە میدیاکانەوە ڕووی خیانەتکاری و سازشکاری دسەڵاتی کوردی باشووری هەڵداوەترەوەو ڕسوای کردوون.
*نە لە هۆڵەندا و نە لە کوردستان خاوەنی هیچ جۆرە پارەو سامانێک نیە ،جگە لەو خانوەشڕەی هەوڵێر کە لە باوکیەوە بۆی ماوەتەوە.
* ژیانێکی زۆر زۆر سادە دەژی و سەرجەم کاتەکانی خۆی بۆ داکۆکی لە چەوساوەو ستەملێکراوانی دەستی مافیاو چەتەکانی هەرێم تەرخان کردوە.
*بەهۆی سەرقاكی بەردەوامیەوە چ لە هۆڵەنداو چ لە کوردستان نەیتوانیوە بەپێی پێویست کات بۆ هاوژین و منداڵەکانی تەرخان بکات،هەر بەوهۆیەوە لێکترازانی خێزانی درووست بوو.
جا بەڕێزان وەک دیتان تاوانەکانی علی سیاسی زۆرن ،بۆیە شایانی سزایەکی قورسە و گرنگیشە جۆری سزاکە قائیمقامی ئێستای هەوڵێر دیاری بکات ،چونکە علی جورئەتی ئەوەی کردوە ناوی باوکی ئەوی هێناوە وەک تاوانباێکی ئەنفال.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە