مووزەخانە یان زبڵخانەی مێژوو؟

Saturday, 13/05/2023, 17:19

3789 بینراوە


باوکێک وکوڕێک لە نەداریی وفەقیری خەریکی سواڵ کردن بون.شەوانە لە بەر نەبوونی سەرپەنایەک لە کەنار شەقامەکانی شاردا ئەخەوتن،تا بەیانی دەست بکەنەوە بە سواڵکردن. رۆژێکیان ئەو باوکوکوڕە بە هەڵكەوت دەگەڵ کەسێک ئاشنائەبن کە کڕیاریی خوێن مرۆڤەکان بوو،ئەوکەسە بەوجۆرە بازەرگانی بە خوێنی کەسانی دیکە دەکرد تا خۆی پێ دەوڵەمەند بکا.
کوڕەکە دەچێتە لای کڕیاری خوێن تا خوێنی خۆی پێ بفرۆشێ.پارەی خوێنەکەی وەردەگرێ.بەڵام لە بێ بەختیان باوکی کوڕەکە نەخۆش بووونەیدەتوانی خوێنی خۆی بفرۆشێ.کابریای خوێن کڕپێی دەڵێ بچۆ بۆ نەخۆشخانە تا چآرەسەریی وەربگری،پاشآن خوێنەکەت لێ دەکڕم.
فەرمانبەرێکی نەخۆشخانە یارمەتی دەداتا چآرەسەرییەکی زووتری بۆ دابین بکەن.لەو ماوەیەدا کە باوک وکوڕ هاتوچووی نەخۆشخانە ئەکەن ودەگەڵ فەرمانبەرانی ئەو نەخۆشخانەیە دۆستایەتی پێک دێنن.کوڕەکە بەدزی فێری فرۆشتنی خۆراک ودەرمانی نەخەۆشخانەکە دەبێ تا لە دەرەوەی نەخۆشخانە بیانفرۆشێ.جگە لەوانەش خەڵكانی دیکەش فێڕدەکا کە فێری خوێن فرۆشتنی،خوێنی خۆیان بن تا بژیوی رۆژانەیان دابین بکەن.
هەر وەکا کوڕەکە فێڕی سیخوڕی کردن دەبێ بۆ بەرپرسانی ئەمنیی نەخۆش خانەکە بۆ ئەوەی پارەیەکی زیاتری بە کەوێتە دەست.پاش ماوەیەکی تر کە فێرئەبێ ئەو کچ وژنانەی کە لە نەخۆشخانەدا وەک دوکتوروپەرەستارخەریکی ئیش کردنن بە گانیانبداو گەووادیان بۆبکا!لە ئیشی تازەی گەووادیەکەی زیاتری گیر دەکەوێ تافرۆشی خوێنی خۆی.
زبڵدان یان مووزەخانە؟
ئەم رۆژانە هەمیسان مەسعود بارزانی خەریکی بازەرگانی کردنە بە خوێنی کورد.لە ماوەی سی ساڵ زیاترلە دەسەڵاتداریەتی ئەو بنەماڵەیە هەرچی نەهامەتی بووە بەسەر خەڵکیان هێناوە.بەداخەوە کۆمەڵگای نووستووی باشوری کوردستانیش ڕێگا خۆشکەر بووە بۆ جینایەتەکانی ئەو بنەماڵەیە.کاتێک رابووردوویان ئەخەیە بەرچاولە نۆکرایەتی وخۆ بەدەستەوەدان ودزی وفزی هیچ دەسکەوتێک لەو بنەماڵەیە بە دی ناکرێ.
من نازانم کردنەوەی ئەو مووزەخانەیە کام دەسکەوتی بۆ گەلی کورد تێدا دەنووسرێتەوە.هەرکات بیانییەک یان کوردێک بۆ سەردان بچێتە ئەو زبڵدانە ئەبێ لە دەفتەری یادداشتەکانی ئەوبە ناو مووزەخانەیە چی بنووسێ؟ لە هیچ کوێی دونیادا نەدیتراوە باوکێکی وەک مەلامستەفا،ئەوەندە بێ رەحم ودڵرەق بێ کە دوولە کوڕەکانی لە ترسی ئەوەی بە دەستی باوکیان نەکوژرێن،پەنا بەرن وحیزبی بەعس وسەددام حوسێن!
مووزەخانە تاریفی تایبەت بەخۆی هەیە.لە هەموودونیادا هەر وڵاتێک خاوەنی مووزەخانەی خۆی بێ،شآنازیی پێوەدەکا.کورد دەبێ شآنازیی بە کام قارەمانیەتی مەلامستەفابکا؟ هەنگاوێکی ئەرێنی کە بە قازانجی کورد هەڵگرتبێ بە دی ناکرێ.کەسێک کە بۆ مانەوەی خۆی وبنەماڵەکەی رەحمی بەکەس نەکردوە،چۆن دەبێ مووزوخانە بۆ دابنرێ؟وێچووی ئەو بابەتەی سەرووزۆر وێنەی ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی دەچێ.مەسعود بارزانی لە کۆتایی تەمەنیدا وەک کوڕی ئەو باوکەی بەسەر هاتووە کە بۆ بژیوی ژیانی خۆی دەست بۆ هەموو بێ ئەخلاقیەک درێژ دەکا تا بنەماڵەکەی مەزن نیشآن بدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە