چۆن ڕزگارمان دەبێت لە دەست ئۆردوگان ؟

Thursday, 18/05/2023, 21:50

2923 بینراوە


ئەو کاریکاتۆرەی سەرەوە، بەرگی گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەرەنسییە، نوسراوە ؛ وەک کلۆکلۆ (کلۆد فرانسوا) تەنها قەدەر ڕزگارمان دەکات ( لە ئۆردوگان).
کلۆ کلۆ (کلۆد فرانسوا) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی فەرەنسی ساڵانی حەفتا بوو، گۆرانییەکانی ئێجگار خۆشبوون و بە جۆش و خرۆش بوون، هەتا ئەم سەردەمەش خەڵکی فەرەنسی گوێی لێ دەگرن، لە سەردەمی خۆیدا زۆر بەناوبانگ بوو، زۆر لە گۆرانییەکانی لەلایەن گۆرانیبێژەکانی جیهانەوە وتراونەتەوە. بەڵام بەداخەوە لە تەمەنێکی گەنجیدا بە کارەساتێک مرد.

چۆن مرد ؟

دەڵێن گوایە لە هۆتێلەکەیدا، لە کاتی خۆشتنیدا، گڵۆپێکی بڕیبووە قونی، بە مەبەسی چێژی سێکسوێل و کارەبا لێی دابوو. لێرەدا شارلی گڵۆپەکەی داناوەتەوە کە ڕەمزی ئاڵای پارتەکەی ئۆردوگانە. ماناکەی ئێجگار فراوان و جوانە؛ بەشکو ئەویش گلۆپەکەی ئاکەپە بکات بە قونی خۆیدا و رۆژێک بمرێت.
کاریکاتۆرەکانی شارلی ئێجگار ژیرانەن. چۆن کارکاتۆریستەکە ئەو گڵۆپەی قونی فرانسوای بەستۆتەوە بە گڵۆپەکەی ئاکەپەوە ؟ 
***
ئەو کچانەی لە دەوری فرانسوا دانسیان دەکرد، پێیان دەوتن ؛ کلۆدێت، بوبوونە مۆدێلێکی دڵگیر، کچانی گەنج لاسایی ئەوانیان دەکردەوە بۆ دانس و مۆدێلی جلک پۆشین، دەبێت ئەوە بوترێت کە گۆرانیبێژێکی زۆر ئەڤانگارد بوو بۆ سەردەمەکەی. لەم ڤیدۆیەی خوارەوە دەتوانن سەیری کلیپێکی کۆلد فرانسوا بکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە