مەلای بێ سەروبێ مێشک!

Thursday, 18/05/2023, 23:28

3404 بینراوە


تەمەنی سیاسی ودەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی بەرەوکووژانەوە وبێدەسەڵاتیی هەنگاو دەنێ.ئەوەی کە بۆیان ئەهێڵنەوە دەسترۆیشتنێکی بنەماڵەیە دەبێ لە ناوچەی بارزان.چون مێژووی کارتێکەریان زۆر کاڵ بۆتەوە. زۆریی ناخایەنێ کە ئێران وتورکیە وەک نۆکەریش بەسەریان ناکەنەوە.دەسەڵاتیك دوای سی ساڵ دزیەتی وکۆکردنەوەی پارە نەتوانێ شەقامێکی دووسەت میتری رێکوپێکتربکاتەوە کە رۆژانە بە هۆی خراپی جاددەوڕێگا خەڵك گیانیان لە دەست دەدەن،دەبێ خانەنشین بکرێ.کاتی ئەوە هاتووە ئەو هێزەی کە بنەماڵەی بارزانی هێناوەتە سەر کار،هەرئەو هێزە پێی بڵێ دەبێ بڕۆی.ئەگەر بەخۆشیش نەڕۆی دەتڕوێنین.

مەلای بێ سەروبێ مێشک!

مەسعود بارزانی لە حیسابی پارەی دزیەتی کەلاوەخانەیەکی بۆ باوکی کردۆتەوە کە ٢٠میلیون دۆلاڕی تێچووە وناوی ناوە مۆوزەخانەی مەلا مستەفای بارزانی.من لە نزیکەوەی ئەم مۆزەخانەم نەدیوە،بەڵام لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیە ئەو کەلاوەخانەم بینیوە.لە ناو وێنەکاندا،وێنەیەکی سەرەنجڕاکێش دێتە بەرچاو،من متمانەم هەیە کە بە بێ ئەوەی بنەماڵەی بارزانی ئاگاداری ئەو وێنەیەبن ولێی تێبگەن،،ئەو وێنەیە دانراوە.هیچ بە دووری نازانم بە ئانقەست ئەو کۆتەڵە دانرابێ.
ئەگەر بە وردیی سەرنج بدەنە وێنە مۆزەخانەکە کۆتەلێکی مەلا مستەفایان داناوە کە لەسەر کوردسیەک دانراوە وهەردووک دەستی لە ئەژنۆکانیەتی،بەڵام کۆتەڵەکە یان پەیکەرەکە بێ سەرە!لێرەدایە کە مرۆڤ دەبێ ئینسافی هەبێ وخۆی لە راستیەکان بە دوور ناگرێ.زۆر راستە ئەو کۆتەڵە پڕ بە پێستە وپەیامێکی راستەوڕاستی تێدایە کە ئەویش ئەوەیە مەلامستەفای باوکیان سەرومێشکی نەبووە بۆیە نەیتوانەوە وەک مرۆڤ بیر بکاتەوە.
هەرکەس دەزانێ کە هەم مرۆڤ وهەمیش ئاژەڵەکان بە بێ سەر یان بە بێ مێشک ناتوانن بیر بکەنەوە.زیندەوەرەکانی سەرگۆی زەوی لە ڕێگای بیرکردنەوە ئەقڵ درێژە بە ژیانیان دەدەن.مەلامستەفا ئاوێنەی تەواونومای ئەو کۆتەڵەیە کە لە مۆزەخانەی خۆی بۆیان داناوە.هەرکەسێک بەرپرسی دامەزراندنی ئەو بەناو مۆزەخانەیە بووە،بە ئانقەست پەیکەری مەلای وا داناوە کە سەری نەبێ.ئەوکەسە بەم جۆرە پەیام دەداتە خەڵک.
ئەو بابەتە پێمان دەڵێ،زۆر راستە مەلامستەفا ئەگەرخاوەن ئەقڵ ومێشکێکی سالم بوایە بە درێژەی تەمەنی خۆی نەتەوەکەمانی تووشی ئەو گشتە نەهامەتیە نەدەکرد.دوای مردنی خۆشی کوڕوکوڕەزاکانی بۆ ماوەی سی ساڵ زیاترە هەر چی  بێ بەختیە بەسەر کوردیان هێناوە. مەلا مستەفا ئەگەر خاوەنی مێشک وخاوەنی ئەقڵ بوایە،دەستوری کوشتنی لوقمان وسابیروعوبیەدووڵڵای کوڕی نەدەدا.ئەوانی ناچارنەدەکرد کە پەنا بۆ سەددام حوسێن بەرن.
ئەو کۆتەڵەی ناو کەلاوەخانەی مستەفا بارزانی ئاماژەیەکە دروستە بۆ کەسایەتی مەلا مستەفا.مەلای بێ مێشک ناوێکی گونجاوە.
تێبینی: هیچ بە دووری نازانم کاتێک ئەو گووتارە لەسەر کوردستانپۆست دەخوێنرێتەوە، پاشآن بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی دەستور بدەن یان ئەو کۆتەڵە لابەرن ویان ئاڵوگۆڕی بەسەر بێنن،یان سەری بۆدروست بکەن.دروستکردنی مۆزەخانەیەکی ئاواتەنیا بۆ ئەوەیە کە خۆیان لە لای کوردی ساویلکە وکۆمەڵگای ساویلکە مەزن نیشآن بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە