کۆشکێکی سەر بە بنەماڵی بارزانی لە ئەمریکا بە بری ٢٧ میلیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

Thursday, 18/05/2023, 23:46

2672 بینراوە


فرۆشتنی کۆشکی بێڤەرلی هیڵز "Beverly Hills" کە خاوەندایەتیەکەی پەیوەستە بە بنماڵەی بارزانی بە ٢٧ میلیۆن دۆلار دەفرۆشرێت .
کۆشکی بێڤەرلی هیڵز کە فراوانی 1950مەتر دووجا لە ساڵی ٢٠١٩ مانشێتی رۆژنامەکانی پرکرد کاتێک  فرۆشرا بە کۆمپانیایەکی سنواردای نزیک لە بنەماڵی بارزانی وە بەبری ٢٧.٣ میلیۆن دۆلار جێگیرکرا لە  لیستی فرۆشتنی هەلپەسێردراوەوە  .
وە لەبەرواری لە ١٥ مانگی ٥ ساڵی ٢٠٢٣ کۆشکە چۆتەوە ناو لیستی فرۆشتنی هەلپەسێردراوەوە لە بەگوێرەی ماڵپەری خانووبەرە بۆ " compass "، شایەنی باسە کە کۆشکەکە لە مانگی ٨ سالی ٢٠٢٢ دانراوبوو بۆ فرۆشتن بە بری ٣٠ میلیۆن دۆلار دوابەداوی  چەند گۆرانکایەک لە نرخەکەی لە ٣٠ میلیۆن دۆلارەوە بۆ ٢٩ میلیۆن دۆلار لە مانگی ١ ساڵی ٢٠٢٣ وە لە کۆتاشدا نرخەکەی دابەزیوە بۆ ٢٧ میلیۆن دۆلار.

ناونشانی کۆشکەکە :

613
N Canon Dr
Beverly Hills, CA 90210, USA

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە