بەڵگەی بەڵگە نەویستی هەڵەی زانستی قورئان

Sunday, 28/05/2023, 21:02

6869 بینراوە


ئاینی " ئاسەر" ڤایکینگەکانی سکەندەناڤیا، لەهەمان ڕۆژگارەکانی کۆتای دەسەی ٧ تەمدا سەری هەڵدا،ڕێکەوتی لەهەمان قۆناغدا کە ئیسلام هاتە مەیدان، هەرچەند ڕیشەی ئاسەری دەگەڕێتەوە بۆ ئاینی فرە خودای گرێکیەکان، کە مێژووی ٢ هەزار ساڵەی پێش مەسیحە، ئاینی فرە خودای گرێکیەکانی لە کوردستانی خۆمانەوە لەدایک بووە،زۆربەی خوداکانی گرێکی،لەنیشتیمان بوونیان هەبوووە، سوکرات ئەم بۆچوونە پشت ڕاست دەکاتەوە، لەم لینکەدا سەرەتای سەرهەڵدانی لەزمانی سوکراتەوە بخوێنەوە. بڕوانە لینکی (1)
هێشتا نازانم کە ئایا ئاینی ئاسەری و ئیسلام پەیوەندیان پێکەوە هەیە یانا(خەریکم دەگەڕێم) ، باوەڕی ئاینی ئاسەریەکان بریتی بوون لە کۆمەڵێک خوا، کە پێکەوە بەرنامەیان ژیانیان بۆ گەلانی سیکەندەناڤیا دەبرد بەڕێوە، خواکانیان بریتیبوون لە ( ئۆدێن، فرێی، تور، فیرگ، فریا، لوک،بلادەر،هیمدال،ئیدون) ئەمانە هەرە خودا ناوادرەکانیان بوون، ئەگینا خودای دیکەیان زۆربوو، ئاینی ئاسەر جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئاینی ئیسلامدا نیە، جگە لەوەی کە ئاینی ئاسەر کۆمەڵێک خودایان هەبوو، بەڵام ئیسلام یەک خودای هەبوو، ئاسەریەکان بەدوای تاڵاندا گەیشتنە بەغداد، هەرچەند مێژووی ئاسەریەکانیش شێوێندراوە، بەڵام پارەی ئیسلامییان دیناری عێراقی لە سوید دۆزراتەوە. بڕوانە لینکی (2)
ئەوەی شایەنی باسە، ساڵی١٠٦٦ کە دەسەلاتی پاشای ڤایکینگەکان "هارۆڵد هۆردۆرادە" کۆتایی هات لەشەڕی " ستامفۆن بریدج" ی بەریتانیا ئیتر ئاینی ئاسەریش کۆتایی هات و گەلانی سکەندەناڤیا بوونە کریستیان، مەسیحی، واتا بە هۆی تەنها کەسێکەوە، ئیتر ئەو ئاینە کە ٢٥٠ ساڵ دەڤەرەکەی خوێناوی کرد، بە هەزاران هەزار خەڵکیان کوشت، کۆتایی هات.
هەروەک لە پێشیشدا باسمان کردو مێژووی ئیسلام ئەڵێ محمەد کوڕی عەبدوڵا، ٥٧٠ میلادی لە شاری مەکەی ئێستا لەدایک بووە، لەتەمەنی ٤٠ ساڵیدا گازەندەی کرد، کە خوا فریشتەی ناردوەو بۆتە پێغمبەر،٢١ ساڵیش پێغمبەرایەتی کرد، ئاینەکەی هەتا ئێستا درێژەی هەیە، ئەو گازەندەی کرد کە خوا کتێبی قورئانی بۆ دەنێرێت،بەش بەش، بڕگەیەکیش لەو قورئانە کە بۆ ڕێبەرایەتی موسڵمانان هاتووە ئەڵێ:  لە سورەی زڕیاتی٤٩ : و من کل شیء خلقنا زوجین لعلکم تذکرون.
ئایەکە بە ئاشکرا بەبێ پێچ وپەنا ئەڵێ لە هەموو شتێک نێر مێمان"جووت" دروست کردووو، دوریش ناکەوینەوە، بەڵکو هەر لە ڕوانگە ئاساییە ئاینیەکەوە سەرنج دەدەین، چوونکە ئەڵێ من کل شیء، ناڵێ بوونەوەر یان زیندەوەر، هەرچەند هەندێک مەلا ئاو بە نێر دەجوێنن، بەڵام با وەک بیرکردنەوە ئاساییەکە سەرنجی خۆمانی لێبدەین، بۆ نموونە ئەوانەی بە نێر ومێ بەسانایی جیایان دەکەیەنەوە،واتا گیاندار و زیندەوەرەکان، بۆ نموونە زانست ئەڵێ ٦٠٠ جۆر ماسی  هەیە کە نێر مێیان نیە، یان هەر کاتێک بیەوێت ئەوا نێرە، یان دەتوانێت، کەنێرینەی فڕێبدات خۆی بکات بەمێ، لەم لینکەی خوارەوەدا تەواوی باتەکە بەزمانی سویدی ببینە. بڕوانە لینکی (3)
 هەروەها دیسان زانانست گەواهی دەدات کە بۆ نموونە، قاقلەجنۆکە، یان حەلەزۆنیەکان، نەک هەر نێر ومێیان نیە بەڵکوو هەردوو کۆئەندامی نێر ومێیان هەیە، لەکاتی جووت بووندا هەردووکیان بەکار دەبێنن، کەواتە ئەم جۆرە زیندەوەرەش نێرومێیان دیارە، کەهەردووکیایان هەیە. بڕوانە لینکی (4)
 پاش ئەوانیش مارمێلکەکانیش بەدەیان جۆریان هەیە لەهەمان ڕەگەز،کە نێرو مێیان نیە، هار کات بیەوێت نێر، یان مێیە. بڕوانە لینکی (5)
دوای ئەوانیش بەکتریاکانیش نێر و مێیان نیە، چووت بونیشیان نیە، بەڵکوو بەڕیگای جینەکانیی "دی، ئەی،ئێن" وە خانەی دیکە دروست دەکەن، یان منداڵ یان بێجوویان دەبێت. بڕوانە لینکی (6)
ئەم گەواهیانە هەر هەموو ئەوە بەیان دەکەن، کە نووسەری قورئان خوادا نیە، ئاخر ناکرێت، خودا خۆی ئەم جیهانە ئاڵۆزە دروست بکات ئاگاداری لەم جۆرە بونەوەرانە نەبێت،کە نێر مێیان نیە، بشڵێت کە لە هەموو شتێک نێر مێمان ئافەراندوە.
خوێنەری هێژا، ئیتر خۆت سەرپشکی،
ئەوەی دەیبینیت بەڵگەی بەڵگە نەویستە، کە خوادای مەزن هەرگیز ئەم هەڵە زەقانە ناکات، نووسەری قورئان مرۆڤە، نەک خوای مەزن، سەرنج بدە، ئایا دەکرێت خودای مەزن ژمارە نەزانێت، ئاخر لە ئافەراندنی گەردووندا( خلق سماوات) نوسەری قورئان لێی تێک دەچێت، لەجیاتی ٦ ڕۆژ دەبێت بە ١١ ڕۆژ، لەم لینکە لە ڕیشە قورئاندا هەر هەموو ئایەکان بەدیدی خۆت ببینە، کەلە چەند ئایەت ئەڵێ گەردوونمان بەشەش ڕۆژ ئافەراندوە، کەچی، دواتر لێی تێک دەچیت دەبێت بە ١١ ڕۆژ! بڕوانە لینکی (7)
ڕاستیەکەی قورئان وئیسلام بەو شێوەنیە، کەوەک لە سەرەتاییەوە فێرکراوین، بەڵام ئاسانیش نیە کە ئێمە بەیانی تا ئێوارە پێچەوانەیان فێرکراوین لەپڕ دژ بە فیرکراوەکانمان هەڵوێستمان هەبێت، بۆ نموونە بۆ لە بانگەشەی هەڵبژرادنکانی سوید ڕێکەووتی کەسانی جیاوازم کردووە، دواجار ڕێکەووتی خانمێکی سودانیم کرد، کە هاتبوو کە بانگەشە بۆ مۆدێراتەکانی سوید بکات، مۆدێراتەکانی سوید هاوشێوەی کۆماریەکانی ئەمەریکا کۆنەپەرست و دژ بە خەڵکن، بەکورتی لێم پرسی کە نوێنەری مۆدێراتە، تا دڵنیابم، ووتی بەڵێ: پرسیم ئایا ئاگاداریت کە سکرتێری مۆدیڕاتی پێشوو" کارل بیلد" دەستی سوورە بە خوێنی١٢ هەزار سودانی و ئاوارەبوونی٢٠٠ هەزار کەس، خانمە سودانیەکە. بڕوانە لینکی (8)
   وەک هەموو دینارێک یان پاڵپشیتکەریێکی سیاسی، بێگوومان ووتی شتی وا چۆن دەبێت؟ ووتم ئەی ئەگەر پیشانت بدەم کەلە هەموو ڕۆژنامەکانی سوید بڵاوکراوەتەوە، دووبارە ووتی شتی وانابێت وناکرێت، بەکورتی کە لە مۆبیلەکەم نوسی پێشم ووت تۆش بنووسەی(کارل بلیدس بلودیگا تاسەر) خانمەکە دیسان بێ بیرکردنەوە ووتی: پڕوپاگەندە زۆرە ئەویش بەری کەوتووە. بە کورتی ئێمەی مرۆڤ زۆربەمان بەو شێوەین، پێش ئەوەی تێبگەن یان لێگەڕانێک بکەن، یەکسەر وەک عەلی شیشێک فیکەی بۆ لێبدرێت،دێینە دەنگ، بەداخەوە کەوایە، هەزار جار بڵێ کە خێڵی فەقێ مچە بارزان دەستکردی دوژمنەکانی کوردە و گەواهی هەیە کە هەمیشە داردەستی دوژمن بوونن، ئەم پرسیارەشم لە زۆرێک لە کۆیلەکانی سەر خێڵی مچە بارزانی کردووە، ڕێک وەک خانمە سودانیەکە، ئەما بەشیوەیەکی دیکە پەلاماری جەلالیەکانی داوە، وا تێگەیەندراوە، کە هەرچی باسیان بکات ئەوە جەلالیە، هەوادارنی خێڵی بلەی ئەحەڕەشیش بەهەمان شێوە. هەرەچەندیش داناکان، زانا بلیمەتەکانی وەک ئەبوبەکر ڕازی ڕیک لەو ڕۆژگارەدا کە ئەڵێن ئیسلام سەری هەڵداوە ساڵی ٨٦٥ زاینی لەدایبووە لەشاری "ڕەی" سەرەتا بەباوکی پزیشکی جیهانی دەناسرێت، موزیک دانبووە،کیمیاگەربووە، ئەستیرەناسێکی بێهاتبووە، ئەو کتێبەکەی خۆی ناونا ساختەچێتی پێغمبەرەکان، بەهەمان شێوە ئیبن ڕەواندی نوسەری١٣٥ کتێبە، ئەوەیش بەبێ پەردە ئەڵێ هەر هەموو پێغمبەرەکان درۆ دەکەن. بڕوانە لینکی (1)
هەر کە دێنە سەر باسی ملاملانێی نێوان ئیمامی غەزالی و ئیبن سینا، ئینجا تێدەگەین کەبۆ هێزە تاریک پەرستەکان هەمیشە دەیبەنەوە، بۆیە ئەوە گوناهی ئیبن سینا نیە، کەهەمیشە گەلان لە قوڕبەسەریدا دەژین، چوونکە ئیمامی غەزالی باوەڕی بە تفکیر وتحقیر هەبوو، پاشان هیچ شتێک بەبێ خواست خوا ڕونادات، هاوتەریبە لەگەڵ بیرکردنەوەی خەڵک، هەرچەندیش ئیمامی غەزالی وەک هەموو کەس ئاگادار بوو کەلە قورئاندا نوسراوە "فتنه اشد من قتل،بورە ١٩١" هەروەها دووبارە غەزالی ئاگادار بوو کە لە قورئاندا هاتووە کە "من قتل بغیر نفس او فاسد،فکانما قتل ناس جمیعا مائده ٣٢" وێنەکە تارمایی تێدا نیە، هەموو دیاردەکان ئاشکران بێ پەردە،بەپێی ئەم دووئایەتە، ئیمامی غەزالیش باوەڕی بە قورئان نەکردووە، بەڵکوو خواستەکان ئاواتی خۆی جێبەجێ کردوە، ئەگینا پەپولە روحی حەلاجیان پارچە پارچە نەدەکرد، ئەگەر ئیمامی غەزالی باوەڕی بە قورئان بکردایە ئەوا بۆهەتا هەتایە کوشتن بڕینی ئیسلامی بنڕ دەکرد. بەپێی ئەو دوو ئایە سەرجەم مەلاکان بێباوەڕن و درۆ لەگەڵ دینەکەی خۆیاندا دەکەن، چوونکە مەلاکان لەسپێدەوە تا نێوە درۆ دەکەن، خەریکی فیتنەیین، دزی دەکەن، ( هەر لەو لینکەی سەرەوەدا ببینە، کە حکومەتی سوید پارەی داوە بەمەلایەک تا بیگەیەنێتە دەستی برسیەکانی سۆماڵ، کەچی خۆی دەگەیەنێتە قەحبەخانەکانی تایلەند، یان حکومەتی سوید پارەیەکی وەک کە ئەڵێن خەیاڵی داوە بە مەلا هەتا قوتایبەکانی فێری قورئان بکات، کەچی خۆی دەگەیەنێتە میسر و بەپارەکە هوتێل دەکڕیت، یان ژنی هاوڕیی دەباتە مزگەوتەکەی خۆی لەوێ سواری ژنی هاوڕێ گیانی بەگیانەیەکە دەبێت) لەسەروی هەمووشیانەوە هەر هەر هەمووی، دینداری بۆ کۆمەڵێک پێویستە، بەڵام دەتواندرا کە کارێک بکەن کە خەڵک دوورخەنەوە،لەکارە ناڕەواوکانی وەک دزی و تاڵانی، کەچی بەرهەمەکەی دەبینن عەبدول ناوگەڵ چی دەکات، هەموو دەبینن وەک گەلە گورگ بەربنەتە گیانی یەکتری، هەزار یەک تۆمەت بۆ یەکتری دروست دەکەن، گوێشیان لەوە نیە کە قورئان ئەڵێ الفتنة آشد من قتل.
هەرچەندیش، زانست دەیسەلمێنێت کە مەکە هەرگیز ژیانی تێدا نەبووەو نەک مرۆڤ بەڵکوو شینای و ئاژەڵیشی تێدا نەژاوە، چونکە ئاوی تێدا    نەبووە، ئەمەش بەڕێگای زانستی ئەرکەلۆجیک سەلمێندراوە.

الإسلام، القصة التي لم تروى. من تقديم الباحث البريطاني : توم هولاند.

 بەڵام بەداخەوە کە هێشتا زۆرینەمان نازانین کەئەرکەلۆجی مانای چی، ئەگینا پەنامان نەبرد بۆ ئەوروپەیەکان هەتا کۆدی نوسینی بزماری کە باو پایرانمان نوسیویانە لە شارساتنیەتی سۆمەریەکاندا، کەچی هەر هەموو مەلاکان ناوی خۆیان ناوە زانا، ئەوانەش هێشتا کێشەی ترسانک نین، هەرە کێشە ترسانەکان داگیرکردنی ژیریە، کە ئیخوانەکان کاری لەسەر دەکەن تا ئاستێکی ترسانکیش گەنجانیان ڕەشمە کردووە، دەبینن کە زۆر بێشەرمانە، وێنەی گەوادێکی وەک ئەردۆگان دەکاتە پرۆفایلەکەی، ئەمەش پێش هەموو شتێک گووناهی ئەو دەسەلاتە مافیایە، پاشان مەلا خۆفرشە خوێڕیەکان، بەپێویستی دەزانم کە نیشتیمان پەروەران بیر لەتۆپاندنی تۆپەڵێک مەلا بکەنەوە، ئەگینا ئایندەمان لەمەتیرسی جدیدایە.
دوا ووتەمان کە ئسیلامی سیاسی، ئەردۆغان ئەو جانەوەرەی کە تێکەڵەی فاشستی وئیسلامی سیاسی ئیخوانی داردەستی ئیمپریالیزم، سەرکردەکانی ئیخوانی بە ئاشکرا فرۆشت بە میسر، بە حسابیش هەمیشە ٤ پەنجەکەی ڕابعە بەرز دەکاتەوە، بەڵام نقەی لیوە نەهاتووە هەتا ئێستا کەبە لاوزترین هەڵوێستیشی دەرنەبڕیوە، بەلام گوێرەکە عەقڵە ئیخوانی باشوری نیشتیمانیان هاندەدات لە میسر، زۆرێکیش لە گەمژە بێمێشکە ئیخوانەکانی باشور لووشکە لوشکە، بۆ جانەوەرە ئیخوانەکەی میسر محمەد بدیع دەگرین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە