گەمەی بەئەندام بوونی سوید لەناتۆ

Friday, 19/05/2023, 0:14

3487 بینراوە


کەسمان گوومانمان لەوە نیە کە راگەیاندن خەڵک دەجوڵێنێت و راگەیاندنەکان خۆیان ڕیبەرن و وا لە خەڵک دەکەن، کەلە جیاتی خەڵک بیربکاتەوە، واتا خەڵک خاوەنی خۆی نیە، گومانیشی تێدا نیە کە گوناهی لاوازی ژیریە، لەم بوارەشدا هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان گەواهیمان هەیە، کە چۆمسکی واتەنی " زۆرینەی هەرە زۆری خەڵک، نازانێت کە نازانێت" ڕاستی بەڵگەنەویست هەیە کە ئەڵێ ( لیۆپۆلدی دووەم پاشای بەلجیکا بەناوی دین و چاکسازیەوە، گۆنگۆ تالانکرد و١٥ ملێۆن هاوڵاتی کۆنگۆی کوشت) هەروەها ڕەوانشاد "دێسمۆند توتو" لە ووتە ناودارەکەیدا ئەڵێ" کە هاتن پێیان ووتین چاوتان بنوقێنن و نویژ بکەن، کە چاومان نوقاند و چاومان کردەوە، بوین بەخاوەن کتێبێک، بەلام نیشتیمانمان لەدەستچوو"، هەروەها بەڵگە نەویستیشە کە جووت بنەماڵەی مافیای بارزانی وتاڵەبانی ٧٧ ساڵە گەلە چەوساوەکەمان لەخشتەدەبەن بەناوی کوردایەتی ونیشتیمان پەروەریەوە، کەچی گەواهیەکان ئەڵێن کە خوودی سەدام داوای لێیان کردووە کە سەربەخۆی کوردستان ڕابگەیەنن کەچی جووت مافیا خۆیان لە وەڵامی سەدام دزیوەتەوە.
لەکاتی ئەم هەڵبژاردنەی تورکیادا، راگەیاندنە چەواشەکاریەکان بەخەتی گەورە  نوسیاویانە کە سوید شانسی نامێنێت ئەگەر ئەردۆغان هەڵبژرادن بەرێتەوە، ئەمەوای کردووە کە سویدیەکانیش باسی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بکەن، بۆیە سویدیەکانیش پێیان ناخۆشە  ئەردۆغان هەڵبژاردن بەرێتەوە، مامۆستایەکی تازەی خرپنەی جوانکیلەی قوتابخانەکەمان کە تازە بۆتە مامۆستا، لێی پرسیم تۆ ئاگاداری بواری سیاسەتیت، ئایا ڕاستە ئەردۆغان بیباتەوە، سوید شانسی ئەندام بوونی لەناتۆدا نامێنێت، چونکە ئەردۆغان چارەی سوید ناوێت، ئایا ڕاستە تورکیا دەتوانێت نەهێڵێت کە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ؟
وەڵام نەخێر، راست نیە، تورکیا هیچ ڕۆڵێکی نیە و ناتۆ و ئەوروپا وەک تانجی ڕاو بەکاری دەهێنن، ئەمەی دەیدەن بەگوێماندا لەمەدیاکاندا، سەراپای گاڵتەجاڕییە، سوید نەک هەر ئەندامی ناتۆیە، بەڵکوو بەڕیوەبەرێکی باڵای پەیمانی ناتۆتە، بەڵام تێگەیشتن هەروا سانا نیە، هەرچەندیش دیاردەکان گەواهی دەدەن، بۆ نمونە بیرتە لە ڕۆژنامەکان و تێڤیەکاندا باسیان کرد، کە لە ٤٠ خانمی لەشفرۆش ٣٨یان ئۆکرانی بوون، لەناو کەشتیە جەنگیە ئەمەریکیەکانی ئاوەکانی ستۆکهۆڵمدا دەستگیرکران؟  ئەی کەشتی جەنگی ئەمەریکی چی دەکات لەئاوەکانی سویدا، ئەگەر سوید بێلایەنە؟ کە ئەشڵێم سوید سەرپەرشتی ناتۆیە، بەڵگەم هەیە و بێ بەڵگە ناڵێم، چونکە سیخوڕی کردن دژ بە زەبەلاحێکی وەک سۆڤێت کە ستالین سەرۆکی بوو، ستالینێک کەهەموو جیهانی لێی تۆقیبوو، ئەگەر سوید ئەندامێک یان بەرپسێکی هەرە بالا نەبێت بۆ خۆی بخاتە ئەو مەترسیەی کە زەبەلاحێکی سۆڤێتە؟ هەروا ئاسان نیە.
لە٧٢ ساڵی رابردوودا، سوید بەفڕۆکەی تایبەتی جۆری "دی سی٣" بەهاوکاری ناتۆ سیخوڕی دژ بە ڕادارەکانی سۆڤێت کرد و سۆڤێت ئەو فڕۆکە سویدیەی بێپەروایانە خستە خوارەوە، بەڵام چوونکە کارەکە کاری سیخوڕی بوو، نەیان هێلا هیچ سویدیەک پێی بزانێت، جگە لە بەڕیوەبەرە دەسەڵاتدارە شاراوەکان، هەتا سەرەتای ساڵەکانی ٩٠دەکانی سەدەی رابردوو، واتا هەتا ڕوخاندنی سۆڤێت، ئەوەش کەسانی خۆبەخش ئاشکرایان کرد، ئەگینا بۆ بەرپرسەکان گرنگ نەبوو، بەڵام لەدوای ڕوخاندنی سۆڤێت، دەرکەوت کە بەڵێ سۆڤێت ئەو فڕۆکە سویدیەی خستۆتە خوارەوە، بە٨ سەرنشینەوە، کەس و کاری ئەو ٨ قوربانیە هەتا ڕوخاندنی سۆڤێت هیچ هەواڵێکیان دەست نەکەوت. ئەوە ڕاستیەکە تورکیا سەگی ڕاوی ناتۆیە، ببینە لەهەرهەموو ڕوداوەکاندا دەستی تورکیا دیارە وبەشدارە، واتا شەڕە گەورەکە بە سەگەکان دەکەن، ناهێڵن سەربازی خۆیان بەکوشتن بدەن هەتا ٢٠ تورک بەکوشتن نەدەن، شاروە نیە و دیارە کە قەتەر، سعودیە، تورکیا ڕۆڵی سەرەکیان بینی لە بەرپاکردنی کێشەکان، بەڵام بەم دواییە، چین و ڕوسیا توانیان کە سعودیە و ئێران ئاشت بکەنەوە، ڕیگری لەشەڕێکی ماڵوێرانی ئەو دوو زەبەلاحەی ناوچەکەمان بکەن، ئەوەی شاراوە نیە، تەنانەت لەمانگێکی ڕابردوودا CIA هەواڵی بڵاو کردەوە کە گوایە ئێران هەزاران فڕۆکەی ئامادەی پەلاماردانی سەر سعودیە کردووە، خۆشبەختانە، دووبارە چین و روسیا نەیان هێڵا لەخشتەیان بەرن، ئەگینا سەدان هەزار گەنجی لانەواز دەبوونە سووتەمەنی. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە