پاش تەواوبونی زانکۆ ورچ خواردی!

Tuesday, 20/06/2023, 10:34

1637 بینراوە


دەیگوت خوشکم ئەم تاقە کوڕەی هەبوو. ئاواتە خوازبوو زانکۆ تەواو بکات و ئیشێکی به دڵی خۆی  هەبێت.
زانکۆی تەواو کرد .ئابوری خوی خوێند و نمرەی چاکی بە دەست هێنا.
دەیتوانی لە بانک یان لە ئیدارەی ماڵیە دامەزرێت و معاشێکی باش وەربگرێت.
هەتا زانکۆی تەواو کرد هەر دەگەڵ خوشکم دەژیا.هامووشۆی منیشی دەکرد دەگەڵ کوڕەکەی منیش کە دەبونە پورزا نێوانیان خۆش بوو. کوڕی خوشکم زۆر  ئاقڵ و تێگه یشتوو بوو زانیاریەکی جوانی ئابوری و سیاسیشی هەبوو گەلێک جا ر کە لە سمینارە ئابوریەکانی ناو زانکۆ دا وتاری پێوەندی ئابوری و سیاسی پێشکێش دەکرد هەموو هاوڕێ و مامۆستاکانی پێی سەرسام دەبون.
دوواتر دیت مان وردە وردە گۆڕانێکی بەسەر دا هات ولە ماڵ و شارو کۆمەڵگا بێزار بوو!
ڕوی دەجەنگەڵ کرد، ئاشقی  سروشت ودارستان و گوڵزاربوو.
جارو بار سەردانێکی دایکی دەکرەوە و هێندێ نان و جل و بەرگ و پێداویستی دەپێچانەوە و لە ناوکۆڵە پشتیەکەی دەخستن و کەس نەیدەزانێ بۆ کوێ دەچوو!
 هەرئەوەند نەبێ کە دەن زانی  لە ئاوەدانی دەچێتە دەرەوە و بەڵام نەمان دەزانی نواو سەر پەنایەکی هەیە یانا.
بەڕیش و پرچێکی درێژو  جل و بەرگێکی کۆنە وە بەرەو کاتە کۆنە کانی وەک چاخی بەردین گەڕابۆوە و قەتیش بە قسەی نەکردین بیبەینە لای دوکتۆر هەتا بەڵکوو پێناسەو چارەسەری ئەم نه خۆشیەی بدۆزینەوە.
 دەگەڵ گێڕانەوەی بەسەر هاتی خوشکە زاکە ی فرمێسکەکانیشی دەسڕین و چاوەکانی دەگڵۆفتن و پاشان گوتی :
پاش سێ ساڵان کە هیچ هەواڵ و سەرو سۆراغێکی نەما بە یارمەتی پۆلیس دۆزی مانەوە و دیتمان دەناو جەنگەڵێکی پڕو حاسێ دا و لە بن هەڵۆڵە  شاخێک دا  ئێسک و پروسک و ئاسەوارن دۆزینەوە کە ورچ خواردبوی بەڵام  تێنەگەیشتین  ورچ بە زیندویی خواردوییەتی یان پاش ئەوەی کە لەو ژێر شاخە دا مردبێت و ورچ بۆنی کردبێت و  چووبێتە سه ری و بیخواردبێت.
کاتێ هەواڵی مەرگی ئەم کوڕەمان بە زانکۆ ڕاگەیاند مامۆستاکانی و هاوڕێ خوێندکارەکانی گزدبونەوەیەکی گه ورەیان بۆ لەناو مێنزای زانکۆ دا پێک هێناو چەند وتاری پڕ لە غەم و پەژارەو حەیف و خەسار خوێندرانەوە
بە دوای مەرگی  ئەم کوڕە خوێندکارە خۆشەویستە داخوشکیشم هێندە نەژیا ولە  لە تاوانی مرد!
خوشکم پێش ئەوەی  بمرێت کتێبێکی لە سەر ژیان و بەسەرهات و کارەساتی مەرگی کوڕەکەی نوسی و هەر کاتێ  ئەو بەسەر هاتە دەخوێنمەوە  دەچمە ناو خەیاڵێک کە پێم وایە  ئەم کوڕە  لە قین و توڕەیی سیستیم دا پەنای بۆ دڕندەکانی ناو جەگەڵ  بردوە و پێی باشتربووە ورچ و گورگ  بیخۆن  نەک ئەوەی سیستیم و قانونی بورکراتیک بیهاڕێت !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە