ترس بە گشتی، لای موسلمانەکان

Saturday, 01/07/2023, 19:24

7265 بینراوە


مەبەستم ترسە!

بەتایبەتی ترسێک باری دەروونی کەسێک بیشێوێنێ ونمایشی بکات وەک نەخۆشێکی دەرونی هەبێ. 

ترس؛ یان بترسێ؛

لە خوا، لە دۆزەخ، لە شەیتان. بەمەرجێ خوداکەی هەرگیز نەی ویستووە چ کەس لێی بترسێ. کاتێک ئاین وخودا چونە دەوڵەتەوە، خەڵکیان پێ ترساندن، تاخەڵکی ملل کەچی دەوڵەتەکەیانبن، بە ناوی خوداوە حووکوم بکەن. بنەماڵەکانیان بەردەوام حووکوم بکەن. 
ماوەی ١٤ سەدە وزیاتر پشتاو پشت بە خودا، بە شەیتان ودۆزەخ خەڵکیان ترساندوە، لە کۆتایدا خەڵکانێکی دەرون ودەماخ پر لە کێشەی بایلیلۆجی ورۆحی دروستیان کردون.کەسێک ماوەی فرەتر لە چواردە سەدە پشتا وپشت بە دۆزەخ، بە شەیتان وخودای ئەنفالچی کردن بۆ عەرەب بیترسێنی، هەموو ئەمانە ودانە بەدانەیان باری دەرونی هەندێ خەڵکی دروستکردون. لە کۆتایدا مرۆڤێکی ترسنۆکی لێ دروستکردوون. خەڵکانێکی بێ بیرکردنەوە وترسنۆک وپڕ لە کێشەی دەرونی دروستکردوون. 
نیشانەکانی (سامتۆمەکانی) کێشەکانی دەرونی لەسەریان لەنگەریان گرتووە. ترس خۆی نەخۆشی نییە، بگرە نیشانەی، یان سامتۆمی کێشەی دەماخین. کێشەی دەروەونی چ نییە، نیشانەی کێشەی هزری ودەماخ نەبێ، واتە ترس سامتۆمێکی بنەرەتی کێشە دەماخییەکانن. لەکۆتایدا خۆیان لە کێشەی ئۆتیزم، شیزفرینی وبیپۆلێر ئەدۆزنەوە.
کوشنی کەسێک لەسەر رادەربرین، لە ترسایە، لە ئازایەتیدانیە. نیشانەیەکە لە کێشەی دەرونییەکان، ترس نیشانە وسامپتۆمی کێشەی دەرونین، کە بەشێکە لە رۆماتیزمی دەماخی.ئەوانەی بە بێ عەقڵی موسلمان یان هەر ئاینێکیتر وهەر بیرێکیتربن پێویست دەکات بچنە لای پسپۆر وپزیشکی دەرونی، تا کەمێک هێوریان کاتەوە وئاین وبیروو را لەگۆترە وەرنەگرن.کەس ناتوانێ چ بیر وباورێک یان ئاینێک هەڵبژێرێ گەر تێی نەگەیشتبێ وخۆی بەدواچونی بۆ نەکردبێ.
سەدامی گۆربەگۆری فاشی لە ئازایەتیدا نەبوو، کوردی ئەنفال کرد بەڵکوو وەک هەموو دیکتاتۆرەکانی جیهان لەترسا بوو، لە ترسی دەسەڵات ومەقامی بوو، کە تا دنیا دنیایە لەسەر عەرش بمێنێتەوە.
میللەتی کورد ئەمرۆ موسڵمانە بێ ئەوەی یەک حەرفی لێ خوێندبێتەوە. یان تێیگەیشتبێ. ئەدی بۆ ئەترسن کەسێ رای جیاوازی هەبێ، بۆ دەبێ بیکوژن.
چ نییە؛ ترسنۆکن، ترسنۆکی کێشەی دەرونی، هەروەها هەزاران ساڵە بێ تێگەیشتن وەک گاگەل دوای گفتی بێ مانای عەجەم، رۆم وعەرب کەوتوون. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە