عەرەب و سووریا و ئەسەد

Tuesday, 18/07/2023, 20:59

3573 بینراوە


من خۆم ئەو ناونیشانەم لە ناوەڕۆکی ئەم وتارەوە هەڵبژاردووە
وتارەکە لە نووسینی (سلام کواکبی)ی سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی لە پاریس.. ناوبراو زانستکاری بواری سیاسەتە!… چەند بڕگەیەکیم وەک پوختەیەک وەرگێڕاوە و کۆمێنتم بۆ زیاد کردووە؟!…

ئەوەی لەژێر ناوی ریال پۆلەتیک دا باس دەکرێ کۆمکاری عەرەبی دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریادا ئاسایی بکاتەوە..شتێکی سەیروسەمەرە نییە بەڵکوو چاوەڕوانکراو بوو!.
ئەم هەنگاوە هیچ لە کێشەکانی مافی مرۆڤ و تاوانەکانی جەنگ و دزی گەندەڵی و بە کۆیلەکردنی خەڵکی لە لایەن رژێمی سورییەوە لەبەرچاو نەگرتووە…

پارە لە بری دادپەروەریی..
سووریا بەس پارەی دەوێ خۆ بەنیاز نییە دادپەروەری پێڕەو بکات…
وڵاتە عەرەبییەکان پشتیوانی لە دیکتاتۆر دەکەن و هاوسۆزیانن..بۆیە لەباوەشگرتنەوەی ئەسەد جێی سەرسوڕمانی سیاسەتی عەرەبی نییە..
کۆمکاری عەرەبی کە لە 1945 دامەزراوە، رێکخراوێکی بەسەرچووە و بۆتە ڕەشماڵی کۆکەرەوەی دیکتاتۆرەکان!… کە لە پرۆسەی بینیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەیی دا شکستیان خواردووە..
بنۆڕن مۆدێلەکانی دەوڵەتی عەرەبی : پاشایی، کۆماری و میرنشینی بەم فۆڕمە جیاوازانەوە هیچیان پشتیوانی دیموکراسی ناکەن ..
عەرەبەکان ئەم هەنگاوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییان لەسەڵ ئەسەددا بەستۆتەوە بە 3 مەرجەوە:
یەکەم: هەژموونی سیاسی و ئابووری و کۆنتڕۆڵکردنی سووریا لەلایەن ئێرانەوە کۆتایی پێ بێت.
دووەم: ئەو چەکدارانەی خەریکی بەرهەمهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەرن - کە خودی بنەماڵەی ئەسەدە. هەڵۆ- و بۆ برا عەرەبەکانی لە وڵاتانی تر دەنێرن دەبێت کۆنتڕۆڵ بکرێت..
سێیەم: گەڕانەوەی ملیۆنەها پەنابەر لە وڵاتە عەرەبییەکانی دراوسێ فەراهەم بکرێ…
ئەسەد ئەمەی گاڵتەجاڕانە بۆ ئەوەی خۆی بەخوێنی رژاوی خەڵک پاک بکاتەوە جێبەجێ کرد:
لەگەڵ ئێران گرێبەستی ئابووری درێژخایەنی بەست . بۆ دڵنیاکردنەوەی وڵاتە عەرەبییەکانیش سنوورەکانی توندوتۆڵ کرد بەرووی پەنابەران دا.. ئەوانەی دەگەڕێنە دەخرێنە زیندانەوە…
وتارە دێتە سەر ئەوەی کوا هەڵوێستی نێودەوڵەتی و ئەمەریکا، یەکێتی ئەوروپا کاتێ بەشار چەکی کیمیاوی بەکارهێنا؟! ئەی بۆ هیچ بەرانبەر جەنەڕاڵ (علی مملوک ) بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی سوریا نەکرا کاتێ 2018 هاتە رۆما و رۆژنامەی Le Monde ئاشکرای کرد...
ئەوروپاییەکانیش هەڵوێستیان لەرزۆکە..
کەمێک لە وڵاتانی ئەوروپا هێشتا سوورن لەسەر هەڵوێستی پێشوویان فەرەنسا بە نموونە: داواکاری سیاسی گەورەی لە سووریا هەیە.بە کورتی ئەوەی زەرەرمەند و دۆڕاوە ملیۆنان خەڵکی سووری پەنابەر و ماڵکاوبووە…
ئەمە پانۆڕامایەکی گشتی دۆخی سووریا و ڕژێمەکەیی و هەڵوێستی دەوڵەت و کۆمکاری عەرەبی و ئەوروپا و ئەمەریکا و جیهانە، جیهانێ ئێران و چین و رووسیا تێیدا باڵادەست بن! دەبێ چ جیهانێک بێت بۆ بندەست و هەژاران؟! بەتایبەت هەڵوێست لەسەر دیکتاتۆری و خوێنڕێژی و میللەتانی هەژار و بەلەنگاز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە