مەسرور بارزانی ئەو کەسەی کە لە باوکی زاڵمترە

Saturday, 22/07/2023, 22:33

6551 بینراوە


مەسروور بارزانی لە دوای بوون بە سەرۆکی ئەنجوونی وەزیران ھەرێمی کوردستان یەکەم شت کاری لەسەر کردبێت شوێن و پێگەی خۆیقایم کرد لەناوە و دەرەوەی ھەرێم .
لە جومگە ئەساسیەکانی ناو حکومەتەکەیەوە بیگرە تا بەرێوبەر و فەرمانبەرێکی ئاسایی ، ئەوەی توانای ھەبوبێت گۆرانکاری بەسەردا ھێناونو ئەوەشی بۆی نەچوبێتەسەر کارەکانی راگرتوون و رێگەی بە گۆرانکاریەکان نەداوە نمونەی گۆرانکاریە حیزبیەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانیکوردستان.
مەسروور بارزانی بە وتەی پرۆ پارتیەکان ( برا گەورە ) ھێندە لە ژیانی خۆی ئەترسێ و ترسی لەدەست دانی پلەوپۆستەکەیەتی ، تەنانەت ئەوکەسانەشی سالانێکی زۆر خزمەتی بارزانی باوکیان کردوە و لای ئەو متمانەپێکراون دووری خستونەتەوە و کەسانی نزیک لەخۆیلەشوێنیان داناوە ، جگە لەوەی بەدەگمەن ئەبینیت کەسێکی نزیک لە ئامۆزاکەی کە نێچریڤان بارزانیە کار لە نوسینگەی بکات یاخود لە جومگەئەساسیەکانی حکومەتەکەیەوە .
مەسروور بارزانی یەکەم ھەنگاونان بۆ دیکتاتۆری و خۆسەپێنی لە گیراوانی بادیناوە دەستی پێکرد کاتێک بە میزاجی شەخسی و دوور لەھەموو حوکێمێک و یاسایەک چەند سالێک زیندانی بۆ برینەوە ، کاتێک فشارە نێودەوڵتیەکان زیادیان کرد لەسەر خۆی و حکومەتەکەی ،سەرجەم گیراوانی بادینانی ئازاد کرد جگە لە شێروان شێروانی .
ئەمرۆش دووبارە دادگای بەرای شاری ھەولێر حوکمی چوار ساڵی تری بۆ شێروان شێروانی بریەوە بە چەند تۆمەتێک کە بە وتەیپارێزەرانی تۆمەتێکی ھیچ و بێ بنەمان ، ھەر ئەوەش وای کرد لەدوای تەواوی بوونی دانیشتنی دادگایەکە ئامادەبوانی ناو دادگا پێکەوەبلێن حوکمی قەرەقوشە قەرەقوش ،
بەوتەی چاودێرانی سیاسی و چالاکوانان ، مەسروور بارزانی رقی شەخسی لە شێروان شێروانی ھەیە و ئامادەیە بۆ ھێشتنەوەی ئەو لەزیندان ھەمووکارێک بکات تەنانەت ئەگەر قەوارەی ھەرێمیش لە لەناوچوون نزیک بکاتەوە چونکا بارزانی سەردەشت عوسمانێکی تر لەشێروان شێروانی دا ئەبینێت و دوور نیە پلانی دوای ئازاد بوونیشی بۆ دانەڕشتبێت .

میران حەسەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە