شەڕی نوێ ی نێوان یەکێتی و پارتی !

Monday, 07/08/2023, 21:52

6104 بینراوە


هەردوو حزبی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا، هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕێکەوتوو و دەست لە ناو دەستن لە دنیای دەرەوەدا، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ هەموو دنیاش ئەوە ڕوون بۆتەوە ئەوان دوو حزبی دژ بە یەکن قەد ناکۆکی نێوانیان تەواو نابێت تەنها هۆکاریش گیرفان و مەنسەبە، وەکو ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن و بە خەڵکی دەفرۆشنەوە ، گرژی و ناکوکیەکانی نێوان یەکێتی وپارتی کە ناوە ناوە نمایشی دەکەن هیچ پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە نیە .
یەکێتی وپارتی هیچ کارێکیان نەکردووە بۆ بەرژەوەندی خەڵک بێت لە دوای ڕاپەڕینەوە.
ئەم شەڕی ڕاگەیاندنی کە جاروبارێک خەڵکی پێوە سەرقاڵ دەکەن جگە لە شۆیەکی بێ مانای بێ ئەنجام شتێکی تر نیە .
لە شەڕی ناوخۆدا نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار کەسیان بە کوشتدا ،لە پێناو پارەو بەهیوایەی یەکێکیان ئەوی تریان بدا ئەرزدا بەڵام بێ ئومێد بوون .
پارتی و یەکێتی هیچ نین جگە لە  عەزاب و نەهامەتین بۆ خەڵکی کوردستان ، مێژوویان پڕە لە خۆفرۆشی و خیانەت کردن لە میللەت .
بەداخەوە بەهۆی ئەو سیاسەتە خراپەی یەکێتی و،پارتی پەیڕەویان کردووە لە ڕابردوودا لە ئێستادا هەموو مۆدێلێکی حزبایەتی ناشرین و بێزراو بوو ، نموونەیەکی جوان نەماوەتەوە بۆ خەڵکی بەش مەینەت تۆزێ هیوایان پێی هەبێت .
پێویستە هاوڵاتیان وەخەبەر بێن وشیار ببنەوە بزانن کە حزبە  سیاسیەکانی   کوردستان لەسەر بنەمای خزمەت بە نشتیمان ومیللەت دروست نەبووە ، بەڵکو هەر یەکەیان لەخزمەتی بەرژەوندی تاقمێک یان بنەماڵەیەکدایە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە