خۆکوشتنی گەنجێک لە شاری بۆکان

Monday, 21/08/2023, 0:10

2415 بینراوە


گەنجێک لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشتووە! بە پێی راپۆڕتی ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان ولە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو،گەنجێکی تەمەن شازدە ساڵە لە رۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢ی /٢٠٢٣ /  هەتاوی لە ناوچەی شارۆچکەی فەرهەنگیانی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.تاراگەیاندنی ئەو هەواڵە هۆی ئەو خۆکوشتنە نەزانراوە! پێوێست بە وەبیر هێنانەوەیە کە لە چەند مانگی رابوردوودا ڕێژەی خۆکوژیی لەو شارە رووی لە زیاد بوونە.
سەرچاوەی خەبەر: ئاژانسی هەواڵ گەریی موکریان لە کوردستان.
ئەندامی فدڕاسیونی ناونەتەوەیی رۆژنامە نیگاران.
بەرپرسی ئاژانس:مەسعود کوردپوور
وەرگیڕانەوە بۆ زمانی کوردیی:کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە