تیرۆروتۆقاندن دەستی پێکردوە!

Wednesday, 30/08/2023, 21:32

2477 بینراوە


وڵاتێکی وێنەی ویەتنام خاوەنی شۆشگێڕێکی وەکو هووشی مینە بووە بۆیە لەوسەردەمەداتوانای بەرگریکردن لە وڵات لە خۆیان هەبووە.ئەو وڵاتە ئەگەر خاوەنی ئیدئۆلۆژیایەکی سەرکەوتوانە وکەسانی بەرێبەریی ئەوئیدئۆلۆژیایە نەبوونایە هیچ کات ئامریکای زلهێزیی ئەو سەردەمی ڕاونەدەنا وتووشی شکستی نەدەکردن.دوای ئەو گشتە ساڵە ویەتنامیەکان چەندە خۆیان دەگەڵ دونیای پێشکەتووی سەدەی حازررێک خستووە دەبێتە بابەتێکی دیکەولەو گووتارەدا جێ ناگرێ.مەبەستی سەرەکی لەم باسە ئەوەیە کە سەرکردە ولێزان ونیشتمان پەروەریی وڵاتی دوای شەڕی جیهانیی یەکم ودووهەم بەوپەڕی توانای خۆیان حەولیانداوە وڵات وگەلەکەیان نەرەو ژیانێکی خۆشگوزەران ڕاکێشن.ئەوە سرووشتی حیزب وسەرکردەی داوێن پاکە لە گشت دونیادا.
پاش نەمانی سەددام وحیزبی بەعس باشووری کوردستان کەوتە ژێرچەنگی کەمتیارەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.لەوگێژاوەیەدادوو سەرکەمتیار بە ناوەکانی مەسعودبارزانی وجەلال تاڵەبانی قڕێژترین ڕۆلیان گێڕاوە بۆ وێرانکردنی ئەو نیوە بەشە لە باشووری کوردستان،ئەو نیوەیەش دابەش بوو بە دوونیوەی تر!
پاشی ٣٢ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی کەمتیارەکانی زۆنی زەردوسەوز،وادیارە کە جیهانی دەرەوەی ئەو نیوە خاکەمان لێیان وەڕەس بوون ودەخوازن وەلایان بنێن.باس لە جێهێشتنی  باشووری کوردستان دەکرێ لە لایان ئامریکاو هاوپەیمانەکانی.ئەو بیرۆکەی هیچکات روونادا.ئەوان بەئاشکرا لە بە دیلێک دەگەڕێن تا ئەو دووبنەماڵەیەی پێ لاواز بکەن،تائەوڕادەیەی کە خاوەن هیچ بڕیارێکی بنچینەیی وسەرەکی نەبن.هەردوولایەکیان هەستیان بەوە کردوە.لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زۆر شت روون دەبێتەوە با چآوەڕوان بین.
سەرکردەی شۆڕشگێڕ،چین وتوێژیی شۆڕشگێڕ تێکنۆکڕات بۆ بەڕێوە بردنی وڵات پەروەردە دەکا،جەلال تاڵەبانییش،دووکوڕی شێتونەزان وترۆریستیی بار هێناوە کە وەک کەمتیاربەربوونەتە گیانی خەڵک وکوشتن وتیرۆر.ماوەیەکە کەسانی بەرپرسی پێشوو یان رەنگە کەسانی دژ بەریی حیزبەکەی بافڵە شێت وبرا نەفامەکەی بە شێوەیەی سیستماتیک وئامانجدار زۆروەستایانە تیرۆردەکرێن وکەسیش بکوژەکانیان نادۆزێتەوە.ئەگەریش بکوژ بدۆزڕێتەوە بە هەر جۆڕێک بێ شوێنە ونکەی لەسەردەکرێ وعەرز قووتی ئەدا!
گشت ئاماژەکان ئەوەمان پێ ئەڵێن کە وێدەچێ پێش هەڵبژاردنی مانگی شووبات کارەساتی گەورە لە باشووری کوردستان رووئەدا،ئەو کارەساتەش تەنیاو تەنیا بۆ خۆدزینەوەەیە لە هەڵبژاردنی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٤.هەرچۆنێک بێ دەسەڵاتداریەتی بافڵ وقوباد دەبنە مایەی شەرمێکی مێژوویی بۆ ئەو بەشە لە باشووری کوردستان.تیرۆر دوایین چەکە بۆ ئەوجۆرە دەسەڵاتانە کە هەست بە نەمانی خۆیان ئەکەن.
سەرەنج: دەگەڵ وتارەکە کورتە ویدئۆیەکیش سەیر بکەن کە بەرەو کوێمان دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە