سەدان هێکتار لە دارستانەکانی “داڵاهوو” سووتێنران

Monday, 28/08/2023, 21:39

2551 بینراوە


- ئاگربەردانی بەئەنقەست لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە و لە دوایین نموونەدا، سەدان هێکتار لە دارستانەکانی “داڵاهوو” سووتێنران.
-  بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان، زیاتر لە ٢٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی داڵاهوو سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئاگرێکی بەئەنقەستدا سووتێنران و خەسارێکی قەرەبوونەکراو بەر ژینگە و ئێکۆسیستەمی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.
- ئەم ئاگرەش هاوشێوەی ئاگرەکانی تری ئەو ناوچەیە، بە هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزانی ئەنجومەنی “سەرووی سەوزی داڵاهوو” و خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە، بە کەمترین ئیمکانات کۆنترۆڵ کراوە. هەروەها ژنان و کچانی ناوچەکە شان بە شانی پیاوان لە دامرکاندنەوەی ئاگرەکە بەشدار بوون.
-  شیاوی باسە کە لە ئەمساڵدا، زیاتر لە ١٠ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زاگرۆس سووتێنراون که کەسانی هەلپەرست ڕاستەوخۆ لەم تاوانانەدا دەستیان هەبووە.
مهاباد پیرانشهر خراسان سردشت موکریان آژانس_خبری_موکریان 
مهاباد شنو بوکان
سنندج مریوان سقز کرمانشاه ایلام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە