دەنگ بدەن بەم لیستە

Sunday, 03/09/2023, 21:54

2492 بینراوە


نەوزاد بەندی 

ڕووتان ڕەشبێ ، خۆتان و ئیــــــــــــدارەتان
بۆ  ئەو هەزاران درۆ شاخــــــــــــــــدارەتان 
ڕووتان هەبێ ، ئەچن بە ناخی ئـــــــــــەرزا
دڵتان هەبێ ، زوو وەســـــــــتابوو لە لێدان
بە چ ڕوویەک ئەچنە بەردەم کامێـــــــــــرا  
تف لە ڕەنگ و تف لە دەنگ و چارەتـــــــان 
تف لە ڤێلا و لە کۆمپانیا و کۆشـــک و باخ 
لە ملیارەها ملیار و پـــــــــــــــــــــــــارەتان
تف لە بەڵێنی دوێنێ و هی پێرێتـــــــــــان
تف لە بەڵێن و درۆی ئەمجارەتـــــــــــــــان
تف له باج و لە سەرانە و جەردەیی ..
لەو هەموو ناماقوڵی و ووتارەتان ..
زانست ، هونەر ، ئەدەب هەرەسیان هێنا ،
تێتان بەردان ئەو هەموو عەنتەرەتان ..
براکوژی و موچەدزی و خاکفرۆشیی ، 
 داوێن پیسی و هەرچی جۆره لە تاوان 
کە دەر ئەکەون ، گەل ڕشـــــــــانەوەی دێ 
ڕەحمەت لە جەڵتە و لە سیل و سەڕەتـــان 
مل بشکێنن ، سەرهەڵگرن ، جێـــــــی بێڵن
 لە ژێرتانا ڕاکێشراوە بەڕەتان
با هەڵنەسێ لافاوی خوێن ئەمجارە ،
قورسە ڕقی میللەتی بێ دەرەتان ..
ڕووتان ڕەش بێ ، لەبەردەم خەڵک و خوادا ،
حەرامزادە و حەرامخۆر ، دێ سەرەتان ..
نەخوێندەوارن ، ناڕوانن بۆ مێژوو ،
لە جێی پاداشت ، خەڵکی زامدارتان ڕەتان ..
 دوو پێڵاوە ناقۆڵاکەی پەشێون 
وا لە پێی بەغا و ئەنقەرەدان
ئەی لە دادگای خواییدا ، لە قیامەت ..
دڵتان خۆشە بە کام فیعل و کارەتان ؟؟
قوڕبەسەرتان ، ڕوو ڕەشی هەردوو دنیا ، 
نەفرەتی خوا لە هەیئەت و چارەتان ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە