پاساوی فەلسەفی بۆ دەوڵەتێکی شۆڤێنی حیزبی (بەشی یەکەم)

Sunday, 10/09/2023, 20:02

2937 بینراوە


- فەلسەفە وئاین!!، یان فەلسەفە وئاینی نوێی مارکسی لینینی
- مارکسی لینینی وەک ئاینێکی ئاسمانی نوێ .
- حیزب وەک شێخایەتی دەوێشی وزکرکردن وشەریعەتی نەگۆری ئاسمانی.
- فەلسەفە!! چ کەس نەشێخ نەدەروێش خاوەنی نییە، بگرە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنێتی 


دەست پێیەکی کورت:

ئایدۆلۆجی مارکسی لینی وەک ئاینێکی نوێ!! لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بەدواوە هاتە کایەوە، بە پێویستم زانی زامەکانی نمایش بکەم.
مارکسی لینینی بە ئایدۆلۆجی ناو زەندەکەم وبەفەلسەفەی لە قەڵەمی نادەم، لەبەر زۆر هۆکار، هەوڵ ئەدەم لە بەرەوە
 روونیان بکەمەوە. کاتێک هێژم فەلسەفە نییە، دەگەرێتەوە بۆ زۆر هۆ، لە ناو دەقی نوسراوەکەمدا هۆکانی بەیاندەکەم، 
هەرچەندە خاڵە هەرەگرنگەکانی ئەمانەی خوارەوەن.
یەکەم، دەربارەی فەلسەفە پێویستە لەسەرەتای نوسراوەکەمدا بەیانی کەم: 
فەلسەفە چ کەس خاوەنی نییە وناگەرێتەوە بۆ ناوی چ کەسێک. وەک مارکسی، هێگلی، ئەرستۆی.
فەلسەفە بگرە، هەموو مرۆڤایەتی وهەموو مێژووی سەرجەم خاوەنێتی، هەروەها دەقی نوسراو پەرستی نییە، بگرە خوێندنەوە بۆ مەنهەجی بیرکردنەوەی فەلسەفی و زانستی هەمیشە لەقوڵکردنەوەدا بێت.
خاڵی دووهەم، یەک فەلسەفە هەیە، ئەوانیتر فەلسەفەنین، بگرە بیرۆکە ورای کەسانن. 

ئایدۆلۆجی بیرێکی؛

دیاریکراو لەسەر بابەتێک دیاریکراو لەماوەیەکی دیاریکراودا بیری لێدەکرێتەوە، هەروەها بە باش یان بە خراپ بەدواچون وکار لەسەر چارەسەری کێشەکان دەکرێنەوە ورێگا چارەیان بۆ دەدۆزرێنەوە. 
ئەم نوسراوەی بەردەستان، هەوڵ ئەدا پرسیارەکانی لە خولیای هەموو یەکێک لە ئێمەدایە، هاوکات وەڵامەکانی تائەمرۆ تەم ومژاوین، هەوڵ ئەدا بەشێوەیەکی زانستیانە وەڵامەکانیان بداتەوە.
پرسیارەکان زۆرن، لە هەموویان گرنگتر:
ئایا ؟ کێشە لە رەفتاری بەر پرسان وبەرێوەبەری ئایدیالۆجی مارکسیدایە، یان کێشەکە لە خودی ئایدیالۆجیەکەیاندایە، یان
کێشەکان لە هوردوکیاندایە، هەروەها لەگەڵ نارۆشنبیری ونەخوێندەواری خەڵکیدایە.
ئایا لە دکتاتۆری پارتی تاک رەوی بەلشڤیک بەناوی دیکتاتۆری پرۆلیتاریاوەیە، هاوکات 3 چارەکە سەدە حوکمی 
کردووە؟ بە دیکتاتۆری کرێکاران دادەنرێ، یان دیکتاتۆری سەرمایەداری دەوڵەتی تاکە حیزبی رەفتاری کردووە. 
ئایا روسیای فشە ئیشتراکی کۆماری مەهابادی فرۆشرت بە نەوت وبە شاهەنشای ئێران؟
بۆ روسیای فشە ئیشتراکی هەمیشە یارمەتی حوکومەتە فاشی وبەعسیەکانیان داوە؟
لۆ لە روسیای لینین وستالیندا هەرگیز نەمان توانی کۆمارێکی کوردی دامەزرێنین.
بۆ مافی چارەسەری نەتەوەی کورد، لە سایەی دەوڵەتی روسیای فشە شۆسیالیستیەوە هەرگیز نەدرا.
لۆ پیاوەکانی سەر بەسۆڤیەت لە عێراق وڵاتانی تردا،(بەناوی کۆمۆنیزمیەوە) هەمیشە مەڵبەندی ریکلام بۆ روسیا ودەڵاڵی چەکفرۆشی وان بوون.
لۆ زۆربەی مناڵی شوعیە مەسئولەکان نێراون بۆ خوێندن بۆ روسیا؟ 
کودەتای 1963 ی بەعسیەکان، شکستی سیاسەتی شوعیەکانی ناوچەکە بوو، هەروەها ملکەچ کردنی پارتە شوعیە گەندەڵەکان بۆ سیاسەتی روسیاسی چەکفرۆشی ودرووست کەری حوکومەتی تاک حیزبی فاشی لەوڵاتانی نەوت بەرهەم هێنەردا.
ئایا لە بیری مارکسدا ناوەرۆکی لینینیزم و ستالینیزم خۆی مەڵاس نەداوە.(ئەم پرسیارە زۆر گرنگە)
پرسیارەکان وەک گووتم زۆرن، لێرەدا هەندێکی کەمیان نمایشم کردون، وەلێ خۆتان بەوئامرازی فەلسەفەییەی بۆتان 
دەرئەبرم، دواکات دەتوانن بەگوێرەی فەلسەفە وزانست گفتوگۆی لەسەربکەن.

پێشەکییەک لەسەر فەلسەفە ومێژوویەکەی. 

------------------------------------------.
سەرەتای فەلسەفە، یان هاتنی سوکراتی فەیلەسوف وقووتابیەکانی وەک(ئیفلاتون، ئەرستۆ وزینۆفیف وزۆری تریان). 
ئێمە بۆ ئاسان کاری ناوی دەنێین فەلسەفەی ئیفلاتون(1).
بیر کردنەوە بەبێ مەنهجی بیرکردنەوە، بەرەڵای وخۆکووژییە. مەنهەجی بیرکردنەوە ها لە توێی قەدی بیری  فەلسەفەدایە.
فەلسەفەی ئیفلاتون ومەنهەجی بیرکردنەوە، فەلسەفەی ئیفلاتونی چ کەسێکی دانا وزانا ناتوانێت، لەژێر هۆکاری رزگاری ببێ. 
- یەک، لەبەر ئەوەی مەنهەجی بیرکردنەوەیە.
بیرکردنەوە وەستانی نییە، لەدوای هەر بیرکردنەوەیەک بیرکردنەوەیەکیتر ودەقێکیتری بۆچون وشیکردنەوە، خۆرسکی
دێتەکایەوە وبوونی دەبێت وبەبەردەوامی بیرکردنەوە دەست پێدەکاتەوە.
- دوو، فەلسەفەی ئیفلاتونی لەبەر ئەوەی بەردی بناخەی فەلسەفەی مۆراڵە.
ئیفلاتون بۆ خۆی لە "ئەپۆلۆجی سوکرات"دا دەنوسێ:
سوکرات لەسەر فلسەفەکەی دادگای ئەسینا بریاری کوشتنی بە زەهر خۆریدرا. لەبەر ئەوەی سوکرات بە یەکێ لەهەرە 
فەیلەسوفە سەرەتایەکانی مێژووی فەلسەفە دادەنرێ. فەلسەفەی میتا فیزیا یان مۆراڵی پاش فەلسەفەی سروشت"فیزیا" هاوردەکایەوە. یەکێکە لە هەرە فەیلەسوفەکانی لەسەرەتای فەسەفەی میتافیزیا دیاریترین "فەیلەسەفوفیان" بوو. 
وشەی میتافیزیا ئەتوانین لە بری وشەی فەلسەفە بەکاری بهێنین، پێک هاتووە لە دووشە. میتا واتە پاش وە وشەی فیزیا یان سروشت، بە شێوەیەکیتر فەلسەفەی پێش سوکرات، هاوکات تێرامان لەسروشت ومادەی چواردەوریان بوو، بەشێوەیەکیتر بریتی لە تێرامان(ئاو، هەوا، خۆڵ وئاگر)بوو.
فەلسەفە پاش هاتنی سوکرات، سەرقاڵی مۆراڵ، یان ژیانی سۆسیال بوو، کە پشتی سروشتە، یان میتا(پشت)ی سروشت(فیزیا) یان پشتی مادەی تێئەروانی دەکرد، واتە لە مۆراڵی بیر ئەکردەوە. وشەکە بەکوردی پشتی مادە یان بە لاتینی (میتا فیزیا). 
فەلسەفەی مۆراڵ یان میتافیزیا باس لە گۆرینی ژیانی بەردەوامی چ لەمادە وچ لەژیانی سۆسیال دەکاتەوە.
کاتێک سوکرات لە لایەن دیموکراسی دایرێکتەوە لەساڵی 399 ی پێش زاین، لە شاری ئەسینا دادگای کرا. لەسەر 3 خاڵ تاوانبار کرا.
1- هاندانی لاوانی ئەسینای ئەدات، بەبیری نوێ دژی دەسەڵاتی فەرمی ئەسینا بووەستنەوە.
2- لاوانی فێری ئاینێکی جودا لە ئاینی دەوڵەت ئەکات.
3- لاوانی ئەسینا هان ئەدا شۆرشگێربن وبە بیری خۆیان بیر بکەنەوە(بەئاینی دەوڵەت) بیرنەکەنەوە.
ئەو سێ خاڵەی دەست نیشانمکردن کرۆک ومەغزای فەلسەفەی میتافیزیایە، هاوکات سوکرات لەسەری ژیانی خۆی دانا، هەروەها بەکۆڵەکەی فەلسەفەی مۆراڵ یان میتافیزیا بەری 2400 ساڵ لەمەوبەر سوکرات دەری بری وئیفلاتوون نوسییەوە وکردی بەچەند کیتابێک بە ناوی سوکراتەوە، لەوانە(تەپۆلۆجی سوکرات). 
فەلسەفە دوای هاتنی شۆرشی پیشەسازی فراوان بوونی سەرمایەداری زۆر شوێنرا لە خشتە دەرچوو، چەندەها جۆر فەلسەفەی بێ بنەما هاتنە کایەوە. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە، پارتی سیاسی بۆ یەکەم جار دوای شۆرشی فەرەنسی پارتی سیاسی 1830 دا بەشداری لە هەڵبژاردناکرد، بۆ بەحیزبی کردنی دەوڵەت کاتێک پارتی سیاسی دەسەڵاتی سیاسی گرتە دەست. پێویستیان بە تەبریریەکی بیردۆزی وفەلسەفی هە بوو. بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات.
پارتە سیاسییەکان وژێر دەستی لینینیەکان وشۆشیال دیموکراسیەکاندا بە دەستی ئەنقەست خراپ باسکرا.
فەلسەفە دوو فەلسەفە نییە یەک فەلسەفە هەیە، لە دوو سەدەی پێشوی(19، 20)دا، بۆ مەرامی سیاسەت ودەوڵەت بە حیزبی کردن، حیزب بەتنا دەسەڵات گرتنە دەست وبەسەرۆک کردنی، هەروەها سەرۆک بەبنەماڵەکردنی. هاوکێشەیەک لەم شێوەیە پێویستی بە بەپاڵپشتی جۆرە فەلسەفەیەک یان ئایدۆللژییەک دەکرد. دوو فەلسەفەی بە مرامی خۆیان، دژی یەکیان، بۆ مەرامەکەیان هاوردە کایەوە ورایان گەیاندن. 
دوو فەلسەفەکە(ماتریالیزمی دیالیکتیکی وئایدیالیزمی میتافیزیکی). بە ماوەیەکی کەم کردنیانە دژی یەکتری. 
هێگڵ لەم بارەیەوە زۆری نوسیوە، مرۆڤ لەوەتەی لەدایک بووە وبەردەوامی بیر دەکاتەوە. لە چواردەوری لە رابردووی، لە داهاتووی، لە کۆمەڵگا ولەژیانی. بەتایبەتی چەخت لەوە دەکاتەوە، فەلسەفە یەک فەلسەفە هەیە، ئەوانیتر ناچنە بەدەن وبیری فەلسەفەوە تەنیا وتار وقسەڵۆکەن.
فەلسەفە لای هێگڵ میتافیزیایە، واتە وشەی (میتا + فیزیا)یە، میتا بە لاتینی واتە پشتی، هەروەها فیزیا واتە سروشت یان مادە.
پشتی سروشت ژیانی سۆسیالی خەڵکیە، پەیوەندی خەڵکی بەیەکەوە وپەیوەندیان بەدەسەڵاتەوە. فەلسەفە دراسەت وتێبینی وبیر لە ژیانی سۆسیال وپێشخستنی کۆمەڵ، بەیارمەتی زانست وزانیاری دەکاتەوە.
زۆر لەزایانان بۆیە نوسراویان ئەنجامداوە بەنێوی " دراوسێیەتی نێوان ئایدیاڵیزم وڕیاڵیزم "، چونکە زۆرباش زانیویانە فەلسەفە یەک فەلسەفەن، رەنگە بە شێوەی جیاواز لەبیری مرۆڤدا دەرکەون، بەڵام لە راستدا تەنیا یەک فەلسەفەن.
-----------------------------------------------------------
- فەلسەفە وئاین!!، یان فەلسەفە وئاینی نوێی مارکسی لینینی
- مارکسی لینینی وەک ئاینێکی ئاسمانی نوێ .
- حیزب وەک شێخایەتی دەوێشی وزکرکردن وشەریعەتی نەگۆری ئاسمانی.  
- فەلسەفە!! چ کەس نەشێخ نەدەروێش خاوەنی نییە، بگرە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنێتی  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە