ئاین ودەوڵەت

Tuesday, 15/08/2023, 17:16

3694 بینراوە


شمشێر(دەسەڵاتە) وترازوەکەی (حوکم یان عەقڵە) کەیەتی، واتە:
شمشێری هی دەسەڵاتە، ترازۆکەیی شەریعەت ویاساکانی دەوڵەت ئەیکەن. بەواتایەکیتر بە -شمشێر وەشاندن، یاساکانی عەدالەت رێکیدەخەن وچێکی دەکەن. دەوڵەت بە هۆردوکیان دروستیدەکەن. یان دەوڵەت دروستی کردوون. ترازو لە ئاسمانەوە هاتوە، هەروەها شمشێر لەپاشا ودەوڵەتەوە هاتون.  دەوڵەت لەهەمان کاتدا نمایشی عەدالەتی موبارەکی ئاسمانی دەکات. بە کوردێکەی شمشێر و عەدالەتی دەوڵەتیان درووست کردوە، یان بەپێچەوانەوە.
"یاسای عەدالەت"، دەوڵەتی ئاسمانییە، بەشمشێر هاوسەنگ وتەوازنی کراوە
کاتێک پاشای شەشهەمینی بابلی "حامورابی" وڵاتی نێوان دوو روبارەکە( میزوپۆتامیای)ی فراوانکرد. بۆ بەرقەرارکردن وئارامی دەوڵەتی نوێی، پێویستی بە شەریعەت و یاسای نوێ بوو. لەراستیدا پێویستی بە خودایەکی گەورەتر وبەهێزتربوو، خوداکانی ناوچەکە لەتاقە خودایەکدا
کۆبکاتەوە. تاشمشێرەکانی بە تیژی وبەباشی بەیارمەتی خوداوەندی نوێ بەکار بهێنێت.
خوداوەندی"بابلی ئەوکات"رۆژ" گیان بوو، لە ناوچەی بابلیدا (رۆژ!!) خودا بوو. ئاینی رۆژ شەریعەتی ویاساکانی دەڵەتی بوون.
خودایی رۆژ گیان بۆ حامورابی چی بوو؟.
٢٨٢ دەستوری دەوڵەتی بۆ ناردە خوارێ. حامورابی بەزەبری شمشێر ودەستوری خوا گیان، وڵاتەکەی فراونکرد. هەروەها خستیە بەدەنی ( قاڵبی ) یاسایەوە.
داگیرکردنی وڵاتان وفراوانکردنی وڵاتی بابلی، یەکێ لەفەریزەکانی خوا گیان وئاینی حامورابی بوو، داگیرکرنی وڵاتان وفراوانکردنی وڵاتەکەی، لەپەیرەی شەریعەتی خودا رۆژ گیاندا بوو.
 ئیمپراتۆری رۆم ودەوڵەتی عەباسی( مەسیح وئەڵلە گیانیان)بەهەمان شێوە هاوردییان. لاسای خودا گیانی حامورابیان کردەوە.
حامورابی لەسەر زەوی وڵاتانی نیوان دوو روبارەکە (میزۆپۆتانی) خۆی کردە جێنشینی خودا.
282 یاسای شەریعەتی لەسەر بەردە رەشەکان بە وێنەی خۆی و رۆژی خوداوەندەوە داتاشی
شەریعەتەکانی بوونە پەیرەوی فەرمان رەواکانی دوای خۆی. ئەگەر فرە رۆی نەبێژم، تا هەنووکە
یاسا ئاسمانێەکانی حامو رابی بەکەمێک دەستکارێوە حوکمان دەکەن. بەناوی خودا گیانەوە وڵاتانی رۆژئاوای هەردوو رووبارەکەی خستە ژێر دەستی وڵاتی بابلەوە، (لەبری وشەی فتوحات، ناوی نا فراوانکردنی زەوی پیرۆز).
شۆرشی فەرەنسی مەزن  هەرچەندەئەم نەرێتەی شکاندوو. لە شۆشی بەردەوامیدا، ئاینی لە دەوڵەت بە فەرمی و بەیاسا ١٠٠ ساڵ دوای شۆرش جودا بوویەوە. شۆرشە مەزنەکەی فەرەنسا لائێمە هەنووکە لە بیروباوەردا چەکەرەی نەکردوە. لەگەڵ رۆژگاردا شۆرش پێویستە بۆ زۆر جێگای ژیان پەل وپۆ بکێشێت.بەداخەوە هێشتا چاوەروانین.
شۆرشی فەرەنسی وفەیلەسوفی مەزنی فەرەنسی مۆنتیسکۆ.
  شۆرش فەرەنسی لەسەر بنەرەتی بیری مۆنتیسکۆ. یەکەم وانە تێدەگەین ده‌سه‌ڵاته‌کان پێویستە زۆر به‌‌ هێز له‌یه‌ک جووداببنه‌ووه‌.
ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان،
 ده‌سه‌ ڵاتی جێبەجیەکاری (ته‌نفیزیی)، 
دەسەلاتی دادوه‌ری،
 رۆحی یاسا ودەستور وتیوریێەکانی؛
 دەستوری کۆمه‌ڵگای مۆدرنن، ئه‌مانەی سەرەوە، بە تیۆریەکانی مۆنتیسکۆ تەنیاو بە شۆرش ئەتوانرێ یاسای ئاسمانی (نەگۆر) لە ئاسمانەوە بهێنرێتەوە سەرزەوی، لە ثابتەوە ببن بە گۆڕان بەبەردەوامی.
لەسیستەمی دەوڵەتی ئاینی وشەریعەتداریدا.
نا‌توانن وراده‌ی تێگه‌یشتنی چاک سازییان نییه‌، نه‌ ئه‌زانن چاکسازی چییه‌، چونکە سێ ده‌سه‌ڵاته‌که لە کن وان تێکه‌ڵاوبوون، سنووری نێوانیان نییه‌، بوون به‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتییە(پاشایەک، یان کورە داتاشراوێک، یان خەلیفەیەک)
 ومەلاکان وپیاوانی ئاینی ژێر بەژێر حوکووم دەکەن.
هەندێ کەسی داتاشراو لەکن خۆمان درۆی چاکسازیان بۆ ئەوخەڵکە داماوەکرد، بەڵام درۆکانیان بە فشە پڕ بوو لەپارە و بەسر وگیرفانیاندا تەقیەوە.
شۆرشی فەرەنسی،
کاتێک دەبێژم ئەو نەرێتەی تا ئەمرۆ نە شکاندوە، مەبەستم هەروەها لەسەر تۆپی زەوی یاسا موبارەک وموفەرکەکانی خوای رۆژ وخوای ئاینی تاقانەی ئیبراهیمی نەشاکاندووە.
رۆحی یاساکانی فەیلەسوفی فەرەنسی تا هەنووکە لەزۆربەی وڵاتانی دنیا پەیرەو ناکرێن، بە پێچەوانەوە، یاسا ئاینیەکانن پەیرەو دەکرێن.
 دەوڵەتی ئاسمانی واتە؛
 پاشاکان، خەلیفەکان، سەرکردە داتاشراوەکان، پارتە سیاسیە دروستکراوەکان بۆ
گەمژەکردنی خەڵکیبۆ حوکمی ثابتی نە گۆر، پەرلەمانی کارتۆنی وسیستەمی دادگای بەرتیل خواردن بە گیان وماڵی میللەت بەناوی دیموکراسی وئاینەوە، وڵات
وێراندەکەن، هەروەها پیاوە ئاینیە گەمژەکەرەکان بە پارەی میللەت کاردەکەن ودەخۆن ودەخۆنەوە بۆ درۆکردن وگەمژەکردنی خەڵکی.
 خوا رۆژ، پاسای بابلی لەسەر بەردە رەشەکان نوسیونی (٢٨٢یاسا) بوون.
هەموو پرن لەیاسای توندرەوی وسەر پەراندن وقۆڵپراندن وچاو دەرهێنانن، بەکورتی بە ناوی خودا گیانەوە بەرگری لە كەلتوری توندرەوی خاوەن موڵکەکان ودەوڵەتی شەرانی وداگیرکار دەکەن. هانی میللەت ئەدەن، بۆ فراوان کردنی وڵات، داگیرکردنی وڵاتان وکۆیلەکردنی خەڵکی خەڵکی وڵاتان، بە سوخرە کاری خۆراییان پێ بکەن..
 لە ئاینی خودا رۆژ گیاندا، خانمان هەروەهابە ناشرینی وبێ بایەخ سەیر دەکرین، خانمان بە مرۆڤی کامیل سەیر ناکرێن. لە دادگاو لە میراتدا مرۆڤی کامیل نین و رێزیان لێ ناگیر و بەرێزەوە سەیر ناکرێن، هەروەک لە تەورات وقورعاندا پەیرەو دەکرێن.
ئاینە سەرەتایەکان، پێش ئاینی خودای تاقانە (مۆنۆتیەیزم) چۆن بوون.
ئاین دووبەشە، بەشی رێنماییە سەرەتاێکانی یەزدانییە سەرەتایە ئەرزییەکان، فیزیایەکان وەک ئاو هەواو، زەوی و بەردوو دارەکان.
رازاونەتەوە هاوکات، بە چیرۆک وئەفسانەکانی پێش دروست بوونی سوپا ودەوڵەت ودۆزینەوەی نوسین. مرۆڤ ئەوکات بە شێوەی خێزان وتیرە بوون. پێویستی بەشەریعەت(دەستوری دەوڵەتی)نەبوون، لەسەر چەند پرەنسیپێک ژیانی خۆیان، لەناو خۆیاندا رێکخست بوون. بەڵکو بەئاسودەی دەژیان. تێکۆشانی مرۆڤ ئەودەمانە لەگەڵ ودژی سروشت بوون. تێکۆشانی مرۆڤ دژی مردن بەکارەساتی سروشتی بوو، هەروەها تێکۆشانی بۆ ژیانی ئەبەدی بوو، وەک ئەفسانەی حەزرەتی نوح ،ئەفسانەی گەلگامێش وئەفسانەی گەران بەدوای نەمریدا .
   لەگەڵ چوونەپێشەوەی دەسەڵاتدا، رۆژ لە دوای رۆژ یاسای سروشتیەکان لە کۆمەڵانی خەڵک
جودا دەبنەوە. دەبنە داردەستی بنەماڵەی پاشا بەپاڵپشتی ئاین، هەروەهادەبنە هێزێکی دەوڵەتی سەرکوتکەر، لە زەویەوە دەچێتە ئاسمان ودەبنە شەریعەت ئاسمانی داردەستی ئیش نەکەرەکان.
بۆ پشت راست کردنەوەی بابەتەکەم،
  لە چیرۆکی حەزرەتی نوحی ئاورێ بدەنەوە، هەروەها لە چیرۆکی کەشتی  یەزیدیەکان ئاورێ بدەرەوە، دەبینین، سێ  هەزار ساڵ پێش مەسیح، مرۆڤ چۆن شەری لەگەڵ لافاوی درندەدا کردوە، مرۆڤیان کەشتێکەی نوح رزگار کردووە. لەگەڵ چونە پێشەوەی دەسەڵاتدا، یاساکان ودەسەڵات، لەگەڵ دروست بوونی دەوڵەتدا پەرەیان  سەندووە وچونەتە ئاسمان.
دەوڵەت بووە بەسەر کونکەرەی میللەتان، یاساکان چونەتە ئاسمان، بوونەتەئاین وخودا و ترسێنەر.
حامورابی لە سەری بەردە رەشەکان (خودای خۆر) مان نیشان ئەدا ودەبێژێت:
یاساکانم یەزدانین ومنی پاشا بەپشتی خودا(جێنشینی خودام) وحوکمتان دەکەم، لە
خودای مەزنتان نزیک دەکەمەوە، خێر وبەرەکەتان لە خودا گیانەوە بۆ دێنم. دوژمنانی خوا مەزنەکەتان داگیرئەکەم. لەسەر فەرمودەکانی خودای مەزندا، بۆ ئاوەدانی
وڵاتەکەمان باج وخەراجیان لێ دەسێنم.
سەر شۆرنەکەن بۆ"خودا گیان رۆژی مەزنمان"!! قەوم و قیلەیان، ئەنفال دەکەم.بە
پشتی خودا گیانی رۆژ، ئەیان کەم بە تۆز وبا.
حاموەرابی، پاشای شەشهمی ئیمپراتۆری بابل.
   
ئاینی رۆژی خوای تاقانەی بەهێزکرد بە یاساکانی ئاسمانی توانی هێز ودەسەڵاتی لە بابلدا بەهێزکات. شارستانی سۆمەر لەباشور داگیرکرد، لە باکور وڵاتانی ئەکەد وئاشوری داگیری کردن. حامورابی پاشای شەشهەمی وڵاتی بابل، رانەوەستا
لەداگیرکردنی وڵاتان، تا سەر دەریای سپی ناوەراست وڵاتەکەی فراوانکرد، وڵاتی شامی، بە فەڵەستینەوەداگیرکرد.
بەکۆیلەی زۆربەیانی بۆ وڵاتی بابل گواستنیەوە، لەو را (توری) بابلی پێدروستکردن. کۆیلەکانی فێری ئاینی رۆژ بەزۆر کردن. شەریعەتەکەیان بریتیبوو لە ٢٨٢ شەریعەت فێربوون.
پاش چەند سەدەیەک، ئاینی ئیبراهیمی خوای تاقنەیان بە کەمێک دەست کارییەوە، بۆ وڵاتی شام وفەلەستین هاوردەکرد و ئاینی براهیمییان داهێنا.
لەرەوتی مێژوویدا بوە ئاینی یجولکە وئاینی مەسیحی، هەروەها ئاینی ئیسلام. 
شەریعەتی خوای بابل بووە کیتابی رێنمایەکۆنەکان، تەورات و (ئنجیلی یەکەم)وە هەروەها قورعانی ئیسلامەکان. داستانەکانی نێو تەورات. 
تەورات وئینجل و قورعان، 
تەنیا لە شەریعەتی حامرابی وەر نەگیرا بوو، بگرە لە ئاینە دێرینەکانی سۆمەر، ئەکەد، ئاشوریەکان،ئاینی میهرایزم،زەردەشتیەکان وزۆر ئاینی دێرینی ترە وەگیرابوون.
(ئاسەواری جولەکەکان لە فەلەستین)- (حامرابی شەریعەت لە خوای رۆژ وەر دەگرێ)-(قەبری مەسیح لە شاری نەصرە)  
وێنەکان دەری دەخەن چۆن، سێ ئاینە سەرکێکەی ئیبراهیمی پاش ئەوەی حامورابی وڵاتی شام وفەلەستینی داگیرکرد، ئاینە ئیبراهیمیەکان جێگایان گرتەوە بەدەست کارییەکی کەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە