زانستی فێربوون وبیری زەردەشتی (بەشی 3، 4)

Friday, 22/09/2023, 20:11

1976 بینراوە


(بەشی سێیەم)

زانستی فێربوون

.زانستی فیربوون، لە جیهاندا پاش هاتنی ئاینە ئیبراهیمیەکان، لە بەر زۆر هۆکار چووە قۆناخێکی تا ریکستانەوە،. زانستی بەدواچون وگەران بەدوای رێگای زانستی بەر بەستکرا. لەبەرکردن، لاسای کردنەوە، بەدوا نەچوون وسەر بۆکنیسە، سیناگۆگ ومزگەوت لەقاندن وشۆرکردن زانستی فێربوونی گەراندە دواوە. لەبەرکردن وگوتنەوەی زۆر بە بێ تێگەیشتن جێگای گرتەوە. 
بیرکردنەوە، دوودڵی لەزانستی ئاسمانی رێگا پێنەدراو بوو. رەوشتی خەڵکی لەگەڵ رۆژگاردا گۆرا. 
بەدواچون پشکنینی زانستی بەبێ ترس لە ئاین ودەوڵەت؛ کفر وئیلحادی ناو ئەنرا. 
زانست لە ئاسمانەوە دەبارێ. 
تەورات، ئنجیل وقورعان سەرچاوەی هەموو زانیارییەکان بوون. 
رێنمایەکانی پەروەردەی ئاسمانی ئەمانە بوون.
فێربوون بە بێ بیرکردنەوە، وتنەوەی زانیاری بەبێ رەخنە، زانیاریەکانی دەوڵەت، پێویست بوو، وەک گفتی خودا مامەلە بکرێ. 
دۆخی ژیانی سۆسیال ودەوڵەت وئاین!! فێربوونی بێ ئاکەمی هاوردە کایەوە. 
- پێویستی ژیانی نوێی ئیکۆنۆمی وکشتووکاڵی بەشێوەی نوێ کردن. لە سەرەتای سەدەی پانزەوە دەستی پێکرد، کاریگەری لەسەر زانست وبیرکردنەوە دروستکرد.
ژیان وفێر بوونی ئاوەها ئاکام بەرە بەرە بووە هۆی، ریتمی فێربوونی ئاینی بشکێنێ وشۆرشیێکی نوێ فێربوون وبیردۆزی بێنێتە کایەوە. زانای نوێ بە بیری نوێوە، لەگەڵ دنیای نویدا هاتنە کایەوە.
لە شۆرشی فێربووندا یەکەم هەنگاو، پرسیارکردنە لەسەر شێوەی بیرکردنەوەی لەسەر زانست. 
زانستی کۆمەڵایەتی وئاین، هەرەها رەخنە وبیرکردنەوە لەزانستی سەدەکانی پێشوو، لەگەڵ رۆژگاری داهاتوو. 
ئاینی ئاسمانی ئیبراهیمی بەهاتنی، شەریعەت ودەستوری ئاینی بوەنە بەشێک لە دەوڵەت، هەروەها بەربەستێکی گەورەی لەسەر بیرکردنەوە وبیری ئازاد دروستکرد. لە بەردەم داهێنانی نوێ وبیرکردنەوەی نوێدا کودەتایەکی پێچەوانە، بەتایبەتی دژی بیری ئازاد وبیرکردنەوەی ئازاد بوو. دژی بیری پشت بەخۆ بەستن، بیری فەلسەفە وشۆرشی بیری زەرادوشتی بوو. 
شۆرشی فێربوون نزیکەی 15 سەدەیەکی بیر وبیرکردنەوەی چەقیووی ئاسمانی، بێ رەخنە وتیلاوەت وتنەوەی رستەی سازکراوی نەگۆر بەستووی لە تاکرستاندا هێشتەوە.
شۆرشێکی نوێی فێر بوون، بەپەرچدانەوەی بیری ئاینی ئاسمانی لەژێر دەستی زانست مەدارەکاندا بەرێوە بوو. بەناوبانگەکانیان؛ کبیرنیکس، کیبلەر، گالیلۆ ونیوتن بوون. 
یەکێ لەهەرە خاڵە گرنگەکانی شۆرشی بیرکردنە وپەروەردە وفێربوون:
لە دەوڵەت وئاین ئازادانە وبێ ترس، پشت بەستن بە زانست وفەلسەفە هاتەکایەوە، هەروەها رەخنە گرتن وبیرکردنەوە، بەرێگایەکی زانستیانە لە گەردوون وژیانی سۆسیال لە دایک بوو.
زانستەکانی لە سەردەستی ئاینی ئیبراهیمی بەئاسمانی وئیلاهی کرا بوون ودەوڵەت ویاسای، دەوڵەتە ئیمپراتۆرییە ئاینیەکان بەرگریان لێ دەکردن هاتنە رەخنە لێگرتن. یەکێ لەو زانیارانەی پیرۆز وئیلاهی کرابوون، لەکیتابە ئاینییە ئاسمانێکاندا باسکرا بوون. گوایە؛ 
زەوی چەقی کۆسمۆسە (گەردوونە) و ئەستێرەی رۆژ بەدەوری زەویدا گردەخوات. 
کۆبەر نیکسی یەکەم کەرەت لە مێژووی بیر وزانستا رەخنەی کرد وهەڵی وەشاندەوە. زانای کۆسمۆسی پۆلۆنی لەساڵی (1543) دا. تیۆری زەوی چەقی گەردونە وئاینە ئاسمانیەکان بەرگڕیان لێ دەکرد. هەڵیگەراندەوە دژی وەستایەوە. روداوێکی مەزن بوو لە شۆرشی بیرکردنەوەدا. خەڵکی فێرکرد ئازادانە ونەترسانە بیربکەنەوە، هەروەها باوەر نەکەن بەزانیاریەک، کە زانیاری کۆتاییە وئیتر دەرفەتی بیرکردنەوەی تێدا نەمابێ. پەرچی بیر وکردار بۆ مەرامی دەوڵەت پیرۆز بکرێ دایەوە، ریتمی نەتوانین بیر نوێ بکەینەوە شکاند. شۆرشی بیری کۆبیرنیکس فێری کردین، بە پێچەوانەوە هەمیشە دوودڵبین وبەدوای زانیاری نوێ وداهێنانی نوێترەوە عاشق بین، چ زانیارییەک بەزانیاری کۆتای نەزانین وهەمیشە خولیای زانیاری نوێبین.
گالیلۆ هەرچەندە ماتماتیکناسێکی بێ وێنە وزانایەکی بێ هاوتا بوو، هەتا ساڵی 1595 چ بەڵگەیەک لە ئارادا نیە، چ خولیایەکی تایبەتی بۆ ئەسترۆنۆمی و ئاشنایەتی (سیستەمی چەقە – خۆری)ی کۆپەرنیکۆسیدا پەیداکردبێت. سەرەنجام سیستەمی چەقی رۆژ لەبری زەوی، بووە هۆی گالیلۆ لە لایەن کڵێسەوە، هەتا کۆتای ژیانی دەستبەسەری ئەبەدی بێت. 
گالیلۆ ڕۆژێک بە ڕێکەوت دەچێتە موحازەرەیەکی تیۆری کۆپەرنیکۆسی زاناوە، لە لایەن زانایەکی ترەوە پێشکەش دەکرا. زاناکە باس زەوی وهەموو هەسارەکانیتر بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە دەکرد. گالیلۆ لەسەرەتادا خۆی دور لەم جۆرە کۆبونانەوە بەدور ئەگرت، چونکە لای ئەو بابەتێکی هێند گرەنگ نە بووە. زەوی بە دەوری خۆردا بسۆرێتەوە. بەڵام لێرەدا پێویستە ئیشارە بەو هەقیقەتە بدەین، گالیلۆ کەسایەتیەک بوە حەزی بوە بە قوڵایی پرسەکاندا بچێتەخوارێ. گالیلۆ لەگەڵ گەلێک لەو کەسانەی نزیکی ئاخاوتن و وتووێژ لەسەر تیۆریەکەی کۆبرنیکس ی دەکرد، زۆریان ڕایان وابو دەشێت کە کۆپەرنیکۆس تیپۆرییەکەی راستبێت، معادەلەیەکی دروست بێ
یەکێ لەشۆرشەکانی فێربوون، بەم جۆرە هاتە دی وجێگای خۆی کردەوە.
مرۆڤ جارێکیتر پێویست دەکات، ئازادانە دور لە هەموو ئاینێک خۆی فێربکا وهەمیشە دوودڵ بێ لە زانیاریەکانی رۆژانە دەیخەنە بەردەمی.

(بەشی چوارەم)

 فیزیا وماتماتیکی کوانتەم وهۆ وئاکام (سەبەب ونەتیجە).

زانستی فێربوون. 
فیزیا وماتماتیکی کوانتەم، 
هۆ وئاکام (سەبەب ونەتیجە)، گوزارشتێکی ئاینە ئاسمانییەکانە، مرۆڤ لە بەدواچون وپشکنینی ناوەوەی دیاردەکان وپەیوەندی جوڵەیان لەگەڵ یەکدا و گۆران کارییەکانیاندا دوور ئەخاتەوە.
کوانتەم!! یان باشتر بڵێین: فیزیای کوانتەم:
شۆرشی نوێی کوانتەم لە کۆتای سەدەی 19 هەمە دەستی پیکرد، بە دۆزینەوەی تیشکی"ئیکس" ودۆزینەوەی مادام کۆری لە ساڵی 1896 دا، تێۆری ئەتۆم بنەرەتی مادە، دابەش ئەبێ و بۆخۆی گەردوونێکە لە جیهانی زانستدا. 
لە ماوەی چوار پێنج سەدەی رابردوودا دوو شۆرشی گەورەی زانستی رویانداوە، هاوکات بیری مرۆڤایەتی لە بنەرەتەوە گۆریووە. شۆرشەکان بنەرەتی ورەگی زۆر دێرینیان لە میژووی بیر وزانستی مرۆڤایەتیدا هەبووە.
بە هۆی ئاینی ئیبراهمییەوە سەر کوت کراون، چونکە لە بەردەم بیری چەقیوی ئاینی ئاسمانیدا بەر بەست کرابوون. ئاینەکانی ئاسمانی نەیهێشتووە زانست بەشێوەیەکی گشتی پێشبکەوی، بەزۆر بەلگەو زۆرەملێ دژایەتی زانستیان کردووە.
قوورعان وکیتابە ئاینیەکان، بە بەڵگەی سەرچاوەی هەموو زانستێکن دژایەتی زانستیان کردووە، بەمەرجێ زانست لە هەموولەئان وساتێکدا لە تازەبوونەوە وبەرو چونە پێشەوەدایە.
یەکەم شۆرشی زانستی؛ شۆرشی فیزیای میکانیک ومیکانیکی کلاسیک بوو. ئەوە بوو لە بەشی سیهەمدا، باسی شۆرشی زانستی فیزیا ومیکانیک کلاسیکمان کرد چۆن بیری چەقیوی ئاینی وبیر وگەران بەدوای راستیەکاندا، لە بیری ئایندا لە قاڵبی درابوون، گوایە ئەرز سەنتەری گەردوونە ورۆژ بەدەوری ئەرزدا دەخولێتەوە. زانای بەناوبانگی پۆلۆنی کۆبێر نیکۆس دژی وەستایەوە، بیر وباوەرەکەی کۆپەرنیکس بە  شۆرشێکی گەورەی فکرناسی لە جیهاندا  ناسرا ورویدا.
کۆپەرنیکس:
زەوی  لە جەقی گەردونەوە کرد بە ئەستێرەیەک بەدەوری رۆژدا گڕبخوات. لەسەری بیروباوەرەکەی کنیسە شەهیدکرد، هەروەها گالیلۆ دادگای کرا وحەقی رادەربرینی هەتا کۆتای ژیانی لێسەندرایەوە. ئەم بزوتنەوانە بوونە هۆی ژیان ودنیا بەرەو راپەرینی بیر دۆزی برد. 
کنیسە وئاین بخرێنە شک دوودڵییەوە.
بیری زانستی میکانیکی کلاسیک وەنەبێ لەسەدەی شانزە وحەڤدەهەمدا دەستی پێکردبێ، بگرە رەگی بیروباوەرەکە دەگەرێتەوە بۆپێش زاین بە جەندەها سەدە. 
ئەرستۆ تالیس لەم بارەیەوە زۆری لەسەر دواوە. زانست وبیری زانستی وەکی قارچک بەرۆژێ هەڵناتۆقێ بگرە مێژووی خۆی هەیە دەتوانین مێژۆکەی بۆ شارستانی سۆمەر وبابل بگەرێنینەوە، بەڵام بە هاتنی ئاینی ئاسمانی وشەریعەتی بیری زانستی چەوسێنرانەوە وزاناکان لەسەر بیروو باوەریان لە خاچ ئەدران وپارچە پارچە دەکران.
فیزیای کوانتەم:
شۆرشی زانستی دووهەم، هاوکات وەرچەرخانێکی تری مێژوویی بوو. زیندوکردنەوەی بیری ئەتۆمی سەدەکانی پێش زاین بوون.
بۆتێگەیشتن لە فیزیای کوانتەم بەبێ تێگەتشتن وزانینی مێژووی زانست ومێژووی زانستی فیزیای کلاسیک تێگەیشتنی ئەستەم دەبێ. بەواتایەکی تر؛ پێویستمان بە زانیاری لەسەر مێژووی زانست ودژایەتی بیری چەقیوی ئاینی ئیبراهیمی دەبێ. ئاینەکان لە کۆندا پێش هاتنی ئاینی جولەکە، مەسیح وئیسلام ئاینی ئازادی وداکۆکی لە سروشت، وزە ویاسای سروشتی بوون.
یاریدە دەر وروناکەرەوەی بیری زانست وفەلسەفە بوون، یاریدەدەری هاتنەکایەی گەلێک فەیلەسوف بوون، چونکە ئاینە کۆنە سروشتێکان بیری فەلسەفی بوون، ئەوە بوو لە بیری زەردەشتیدا دیمان، هاوکات خودی زەردەشت فەیلەسوف بوو. یاریدەدەری هانە ناووە وبەهێزکردنی بیری ئازاد وفەلسەفیبوون، بگرە نوسینەکانیان ئاکامی فەلسەفەیان هەبووە. بە هاتنی فەلسەفە وبیری نوی زانستی، دۆخەکە گۆرا. لەبیرمان نەچی فەلسەفە بەواتا گشتییەکەی هونەری ژیانی زانستیانە وداهێنانی وبیرکردنەوەی بووە. 
لە فەیلەسوفە هەرە بەناوبانگەکان هاوکات گەردوونی:
بە ئەتۆم بۆشای ووزە بینیوە؛
یەکەم فەیلەسوف؛
دیمۆکریت" DEMOCRITE"" لەساڵی (460-370)ژیاوە واتە؛ 110 ساڵ ژیاوە، بە 70 ساڵ بۆ هێچگاری بەجێهێشتووین. فەیلەسوفێکی ماتریالیست بووە، بۆچونی بۆ گەردوون بۆ " ئەتۆم وبۆشای" گەراندۆتەوە
دووهەم فەیلەسوف؛
Épicure   ئیپیکور فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی لە341 پیش زاین لە دایک بووە ولە 270 ی پێش زاین کۆچی دوای کردوە. بنەرەتی گەردونی گەرانۆتەوە بۆ ئەتۆم و بۆشای، هەروەها بۆ وزەی ئەتۆم وجوڵەی ئەتۆم لە بۆشایدا گەراندۆتەوە. بەواتایەکیتر وزەی گەراندۆتەوە بۆ بەریەکەوتنی ئەتۆم لە بۆشایدا. بیری ئی یپیکور بناغەی کوانتەم بیری نوێ وئەتۆمی دۆزینەوەی.
سێهەم فەیلەسوف؛
لۆکرێس LUCRÈCE env. 98-55 av. J.-C ، فەیلەسوفی گەورەی رۆم، تاقە کیتابێکی دەربارەی ئەتۆم  نوسیوە بەشیعر.
هەندێ کەسانی ئاینی وبەتایبەتی ئیسلامەکان، بیربکەنەوە گوایە ئاینەکەیان داکۆکی لە زانست وبیری زانستی دەکەن، بە پێچەوانەوە بیرکردنەوە بەشێکە لە کافر بوون 

پیویستمانە پرسیار بکەین بۆ فیساغۆرس  لە ساڵی  567-660. هاتۆتە دنیاوە، پێویستی مرۆڤایەتی وزانستی مرۆڤ لەودەمەدا زانایەکی جیومەتری پێویست بووە.
ئەرخەمیدس، ساڵی ٢٨٧ پ. ز لە دورگە‌ی سیسیلیە (لە‌شاری سیراکوس) لە دایک بووە، لە خێزانێکی زانست پەروەر بووە. باوکی گەردون ناس بووە. ئەرخەمیدس کاری لەسەر سەرکەوتنتی قەبارەجیاوازەکان لە ناو شلەمەنیدا کردوە، هەروەها ماتماتیک وجیۆمێتر بووە.
کۆپەرنیکسی پۆلۆنی کنیسە شەهیدیان کرد.
تیۆریەکەی زەوی سەنتەری گەردوونە، هاوکات ئاینە ئیبراهیمیەکان بەرگریان لێ دەکرد هەڵوەشاندەوە.
گالیلۆ وکیبلەری پاش کۆبەرنیکس درێژەیان بە خەباتی بیردۆزیەکەی کۆبەرنیکس دا.
دنیایەکی نوێی بیرکردنەوە وفێربوون هاتە کایەوە. نە ترسی دژوەستانەوەی بیری چەقیوی نەگۆر. نیوتن هەروەها هاتەکایەوە: بەلایەنی کەمەوە بخوێنین، دوای ئەوە: مێژووی ئەتۆم بخوێنین:
ئەتۆم بە زمانی یۆنانی واتە بچوکترین عونصر یان بنچینەی مادە لەوە پڕەتر دابەش نابێت.
یان پارچە پارچە نابێت. یان ئەو بنچینەیەی مادەی لێدروست بووە، کە ئەتۆمە هاوکات قابیلی دابەش بوون نییە.
شۆرشی فیزیای نوێ یان شۆرشی فیزیای کوانتەم: لە کۆتای سەدەی نۆزدەهەم لەسەر دەستی خانمێکی فەرەنسێوە دەستی پێکرد، ( مادام کۆری) لە کاتێکدا لە ساڵی ١٨٩٦ دا گووتی:
نا ...نا ئەتۆم بچوکترین بنچینەی مادە نییە و ئەتۆم بارچە پارچە دەبێت و قابیلی تەجزیئەیە.
ئەتۆم هەرچەندە لە دوای ناوەراستی سەدەی نۆزدەهەمەوە شکی ئەوەی لێکرا بوو، کە تیشکی لێدێتە دەرە وە. چونکە تیشکی ئیکس دزرایەوە، بۆ تەندروستی بەکار ئە هێنرا.          
بووە هۆی مەشخەڵی شۆرشێکی نوێی هەڵگیرساند. فکری زانستی وهەموو بنچینەی دروستن بونی بیری مرۆڤایەتی پێویستکرد بە خۆیدا بچێتەوە و بیری خۆی لەسەر بنچینەیەکی نوێ دەست پێبکاتەوە. 
لە ئەتۆمدا چۆن تا ئەورۆژە نەیان زانیووە، گەردوونێکیتر بوونی هەیە. جیهان پێویستی کرد بە فکری خۆیدا بچێتەوە.
هەر چوار ساڵ دوای ئەم دۆزینەوەیە، ئەوە بووکۆمەڵێ زانای ئەتۆمی هاتنە کایەوە بەدواچون لەسەر ئەتۆم بکەن، بەمەرجێک خودی ئەتۆم کۆسمۆسێکی بچوکە لەکاتێکدا بەچاو نابینرێت.
کۆمەڵێک زانا لەدوای ئەمەوە دێن: وەک ماکس بلانک، رەزەردفۆرت ...ئەنیشتاین و خەڵکانێکی زۆر.
ئەم بابەتە ئاسان نییە بە کۆمێنت باسکرێت، خوێنەوە و خۆهیلاکردنی دەوێت، لەکاتێکدا بمانەوێت بنچینەی بیری فەلسەفی لەسەر فراوانکرێت و بەچاوێکی قوڵتر بیرمان دارێژرێتەوە.
وێنەیەکی بچوکتان بۆ نمایشی مەبەستم بۆ بێنمەوە.
سەرەتای ساڵەکانی هەشتا، لە کۆر وکۆبونەوەکاندا، خەڵکی سەمای کلاسیکیان دەکرد و هێشتا باوی ڤاڵس، تانگۆ ورۆکاندرۆڵ مابوو.
حەیفم لێ دەهات نەم ئەتوانی ئەو سەمایانە بکەم وکەسی کورد ئەوەندە لە پاریس نە بوون تا سێ پێیەک سازکەین و خۆم سەرچۆپێکە بگرم.
مەجبوور چووم کۆرسێکی سەمای کلاسیکی وەرگرم تا بتوانم وەک ئە عەشامات گەلە بەشداری سەمایان بکەم. کاتێک یەکەم وانە دەستی پێکرد مامۆستاکەمان یەکم وانە گووتی:
سەمای ساڵۆن( کلاسیک) زانستە و پێویستە زانستی موزیک بکەینە بەشێک لە هەست و ژیانمان، ئەدی ناتوانیت، بە دروستی سما بکەین.
مامۆستاکەمان راستیکرد و من گفتەکەیم کردە ئەڵقەیەک و کردمە گوێم، لەورۆژەوە، هەر زانستێکم ویستووە فێربم کردوومەتە بەشێک لە ژیانم، ئەدی نەوەک وەک کوردی لە هەردوو جەژنەکە ببم.
راستە فێربوون پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە، وەلێ خودی فێر بوون زانستە، پێویستە زانستی فێربوون بخوێنین تا بتوانین زانستی فیزیای کوانتەم بخوێنین.

هەروەها گوتوتانە:
لە دوای ۳٦، ٣٧ سالیەوە بە ئاسانی ناتوانیت هۆش و بیر بگۆریت ، بۆیە باسەکان بمانەوێ و نەمانەوێ، تا رادەیەک وزە بە هەدەر دانە. 
( فەرمانی ئۆکسیلەر ئەکەوێتە کۆتای رستەوە و رستەکە کلۆمدەکات)، نەک وەک بەرێزتان نوسیوتانە : وزە بە هەدەر دانە تا رادەیەک. لە زمانی کوردیدا دەنوسین ئازاد دووداری دووری بینی، نەک: بینی دوو داری دوور.
بابێمەوە سەر باسەکەم.
من وای نابینم، چەند ساڵێک پەروەردەم خوێندووە و هەروەها کاری مامۆستایەتیم کردووە. چ زانستێک گفتەکەی بەرێزتانی نەسەلماندووە، وەلێ دەبێت ئسلوبی فێر بوون و وانە وتنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر بگۆرێت.
بۆ ئەوەی کەسێک بەمەرجێک کەیفی بە فێربوونی فیزیای کۆنتەم هەبێت، فێرکرێت چەند ساڵێکی دەوێت، دەبێت مەغزای ماتماتیکی نوێ و کیمیای مۆلیکول بخوێنێت. هەروەها مێژووی زانست فێربێت. بابەتەکان فرەتر پەیوەندی بە رادەی زانیاری کەسەکەوە تا تەمەنەکەیەوە هەیە .
بۆ ئەوەی هاوکێشەی دیفیرانشێیەڵ بخوێنی دەبێت ئەنتیگراڵ و دەریڤێ( تفازل و تەکامل) بخوێنی.... بەهەر بارێکدا فێر بوون ئوسلوب و مامۆستا و کیتابی و قوتابی گەرەکە.
لە کۆتایدا پرۆسیسی شۆرشی زانیاری:
تاکە کەسی، لۆکالی و ناوچەی نییە، بگرە پرۆسیسێکی جیهانییە. مرۆڤ لەو رۆژەی لە دایک بووە تا ئەم رۆ فکر موڵکی مرۆڤە موڵکی هەموو مرۆڤایەتییە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە