ئێران دیسان هەڕەشە دەکات و رازی نییە!

Thursday, 21/09/2023, 19:34

1584 بینراوە


٣ ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتیوانییەکی شەرمنانەی هەرێمۆکەکەی باشوریان کرد!
- وەک ئاژانسی فارس بڵاویکردۆتەوە، رەمەزان شەریف گۆتەبێژیی پاسداران لێدوانی داوە و نارەزایەتی خۆی نیشانداوە بەرامبەر بە عێراق کە گوایە ئیتفاقییەکەی نێوان ئێران و عێراقی وەک خۆی جێبەجێ نەکردووە، نەیتوانیوە:
- هەر دوو کۆمەڵەی" ئیبراهیم عەلی زادە و رەزا کەعبی" چەک بکات. بەواتا رازی بووە بە چەککردنی دیموکرات و کۆمەڵەێ عبداللە موهتەدی و ئەوانی دیکە.
- ئەوانەی چەککراون گوازراونەتەوە  بۆ ٥ کەمپ لەناو هەرێم، کە ئەوەش پێچەوانەی ئیتفاقەکەیە، کە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی هەرێم، وەک ئیتفاقکراوە لە ناوچەی تکریت و موسڵ، سەرلەنوێ  کەمپنشێن بکرێنەوە. جێگای باسە وەزیری دەرەوەی عێراق بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی راگەیاندووە کە ئەوان ئیلتزامیان کردووە بە ئیتفاقەکە و هەموو گروپە چەکدارە کوردەکانی ئێرانیان چەککردووە.
- وەک کەناڵی MDEAST بڵاوی کردۆتەوە، ئیران داوای رادەستکردنەوەی ٣٨ کەسی کردووە لە حزبە کەمپنشینەکان، هێشتا ئەو کەسانەیان رادەست نەکردۆتەوە. پدک ئیلتزامی خۆی نیشانداوە بۆ رادەستکردنەوەی ئەو کەسانە. لەناو ئەو کەسانە کە دەبێت رادەستبکرێنەوە مستەفا هجری و رەزاکەعبی و ئیبراهیم عەلی زادەیە، جێگای پرسیارە ناوی عبداللە موهتەدی تێدا نییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت ئەو ئیتفاقە جێبەجێبکرێت وەک حکومەتی عێراق و پدک ئیمزایان لەسەر کردووە، نایانەوێت بەناکامڵی بێت، هەر بۆیە رەمەزان شەریف گۆتەبێژی پاسداران ئیمڕۆ جارێکی دیکە هەڕەشەی کردۆتەوە.
 - سێ ئەندام لە کۆنگرێسی ئەمەریکا ، نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی ئەمەریکا، بایدن، کردووە، داوایان لێکردووە، پەیوەست بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکات.
نامەکە زۆر لاوازە، هیچ نەخشەڕیگایەکی تیدانییە، کە چۆن چۆنی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.
لاوازی ئەو هەڵوێستەی کۆنگرێس لە ٥٣٥ ئەندام تەنها ٣ ئەندام نامەکەیان ئیمزاکردووە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە بنەماڵەی دەستڕۆیشتووی پدک بێزراون وهیچ قورساییەکیان نییە، چونکە زۆرینەی کۆنگرێسمانەکان ئەو راستیە دەزانن، پدک بەشێکە لە دەزگای شەڕی تایبەتی تورکیا و ئێران، سەرباری ئەوەش بۆتە ناوەندی تیرۆر و تۆقاندن و بەهەژارکردنی خەڵکی کوردستان.
وێنەکە: سێ کۆنگرێسمانەکەی ئەمەریکا و گۆتەبێژی پاسدارانی ئێران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە