چەرمى ڕویان هێند ئەستورە شمشێري میصرى نایبڕێت

Friday, 06/10/2023, 14:44

1203 بینراوە


گەربەکەوشى کەى تاقیامەت بەرگە ئەگرێت نادڕێت 

مامۆستایان توێژێکن هەمیشە نوکى نێزە بون بۆڕاچڵەکاندنو وروژاندنى گەل و شەقام ئەمڕۆکاتێک مامۆستا بایکۆت دەکات  دێتە سەرشەقام دەیەوێت وانەى ڕاستگۆى و شەفافی و دژى گەندەڵى بەگوێى دەسەڵات دارانى تەنبەڵ و تەوەزەل و ساوێلکەدا بدات وەبیان جوڵێنێت وریایان بکاتەوە ئەو پەیامەى لەپشتى بایکۆتەوەیەلەکۆمەڵێکپێشنیارویاساى ئەخلاقی و بەرگرى کردنە چونکە بەڕاستى ئەوە تەنیا مامۆستایە پیشەکەى وەهایە دەبێت فێرکارو داهێنەرو دادپەروەر بێت بەرانبەر فێرخوازو قوتابیەکانى ئەم کردەوانەشی بەعەمەلی سەلماندوەلەناوسەرجەمکایەکۆمەڵایەتیەکانداشەقامى کردوەتەگۆڕەپانى فێرکردن بۆ سەرجەم چینوتوێژەکان هەتا مامۆستایان نەهاتنە نێوشەقام یەک فەرمانبەر نەیتوانى ئەوڕێچکەیەبشکێنێت چونکەهەرئەو داهێنەرودروستکارونوێ خوازە هەموو چینو توێژەکان بەرهەمى ڕەنجوکۆششى ئەون مامۆستاو پیشەکەى تەنها لەناوخەڵکى جاهیلو نەزاندا پەراوێز دەخرێن ئەگینالەهەرچى وەڵاتى پێشکەوتوداهەیەپیشەى مامۆستا لەترۆپکدایە چونکە پیشەکەى مامۆستا پیشە سازیەکەى ئینسان دروست کردنەزۆر بەى فەیلە سوف و داهێنەرو نوخبەى کۆمەڵگا هەموو قەرزارى مامۆستاو پیشەى مامۆستایەتین وەڕای زۆر بەى داهێنەرو فەیلەسوف و زاناو دانایان لەسەر ئەوەیە گەر بتەوێت کۆمەڵگەیەک هەڵبوەشێنیت تەفرو توناى بکەیت وەزەلیلو نەفامو نەخۆشی بخەیەت کەرتى پەروەردەى وێران بکە مامۆستاوپەروەردە کاران بێ نانو بێ ژیان بکە ئینجا کۆمەڵگەیەکى زەلیلو نەخوێندەوارت دەست دەکەوێت وەدەتوانرێت داگیر بکرێت بۆیە ئەم جوت بنەماڵەیە هێندە ڕقیان لەمامۆستاو پیشەى مامۆستایەتیە چونکە خۆیان نەخوێندەوارو فاشیل و تەنبەڵو تەوەزەلن بڕۆ ژیان نامەیان بخوێنەرەوە هەمو یان لە قوتاتبخانەڕایانکردوە فەشەلیان هێناوە لە خوێندن بۆیە بەو شێوەیە دوژمنى خوێندنو خوێندەواری و پیشەى مامۆستایەتین وەبەهەمو شێوەیەک دزى لە مامۆستایان دەکەن ئەوەتا لەتازە ترین مۆدێلى دزى کردندا هەر مامۆستایەک هەر فەرمان بەرێک  1000 دیناریان لەموچە کەیان دزى وە بۆئەوەى بۆمانى بهێنن لە بەغداوە بەڕاستى شاعیر جوان دەڵێت کەدەفەرموێت :چەرمى ڕویان هێندئەستورە شمشێرى میێرى نایبڕێت  گەر بەکەوشی کەى تاقیامەت بەرگە دەگرێت و نادڕێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە