گەنجی کورد و چریکایەتی

Thursday, 30/11/2023, 14:56

1387 بینراوە


پێشگووتن:

تۆزە ترووسکەیەک کە لەسەردەمی کۆتایی شەڕی دووهەمیی جیهانیداکورد دڵی پێخۆشبوو، دامەزراندی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد/ ژێ، کاف/بووکە لە بەرنامەو ئەساسنامەی خۆیداباسی دەوڵەتی سەربەخۆی بۆ نەتەوەی کورد وخاکی کوردستان دەکرد.ئەوتۆزە ترووسکاییەش بە فوویەکی سۆڤیەت یان شووڕەویی کومونیست کوژایەوە.
لە راستیدائەو هەستە لە کەسایەتیی قازی محەممەددا خاموش کرا، کاتێک باقرئۆف دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان بە قازی گووت: دەوڵەتی سەەربەخۆ بۆ کوردستان بە ئێمە جێ بەجێ ناکرێ، پێویستە وازلە ژێ، کاف، بێنن و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دامەزرێنن ودەگەڵ شای تازە پێگەیشتووی ئێران محەممەدرەزاشآ بسازێن ووەدووی خودموختاری ودێمۆکڕاسی بکەوەن لە ئێران!تا ئێستێشی دەگەڵ بێ قازی محەممەد لە باقرئۆفی نەپرسی، لە نیزامی پادشآییداخودموختاری دەدرێ بە کورد؟
ژێ ، کافیان بەتۆبزی هەڵوەشآندەوە وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان راگەیاند.دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی، سۆڤیەت بە ڕێبەرایەتی ئیستالین لە سەر نەفتی باکوری ئێران دەگەڵ ئامریکا رێککەوتن وکۆماری مهاباد وکۆماری ئازەربایجانیش بوونە قوربانیی سیاسەتەکانی زلهێزەکان وهەردووک کۆماریش دوای ماوەیەکی کورت تێک قرمان!
گەنجی کورد لەو سەردەمەدا کە سۆڤیەت بە بیانووی حیزبە براکان بە راکێشکردنی حیزبی توودە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بووبە فیدایی هزرورآمانی کومونیزمی هاوردەوحیزبی توودە وچەپەکانی ئەو سەردەم وسەردەمی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵە پەهلەوی ودوای رووخانی ئەو بنەماڵەیەوتا هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی.تائەوکاتەی کە کوردتێیدا دەژی سەدان کوڕوکچی کورد تێکلاوهۆگریی چەپێکی سووننەتی بون بە ناوی چریکەکانی فیدایی خەڵك.سەدان کەسیش لەو گەنجانە لەسەرئەو فکرە گیانیان لە دەستداونێوئاخنی زیندانەکان کراون!
لەوسەردەمە تا سەردەمی ئێستا، چین ووێژێک لە گەنجی خوێن گەرم وکەم ئەزموون، لە رۆژهەڵاتی کوردستان وتەنانەت لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش تەمەنی خۆیان لە سەر باوەڕێک بە فیڕۆدا کە هیچ پەیوەندیەکی بە دۆزیی رەوای نەتەوەکەمانەوە نەبووە.لەورێگوزەرە تاڵەدا کورد خەساریی زۆری بەرکەوتووە.بەداخەوە ئەو ڕێبازە وێنەی تراویلکە دەچێ کە لە دەستپێکی هەزارەی سێشدا بەرۆکمان بەرنادا.چریک بون بۆ خۆی لە خۆیداهیچ عەیب نییە وجێگای شآنازییە، بەڵام گەنجی کورد چریکایەتی بۆ کێ دەکا؟لەسەر کام رێبازتێدەکۆشێ وگیانی خۆی فیدا دەکا، با گەنجی کورد چریکی نەتتەوەکەی خۆی بێ نەک هی بیانی، پرسی سەرەکی ئەوەیە. 

چریکەکان کێ بون؟

سازمانی چریکەکانی فیدایی خەڵک لە ساڵی ١٩٧١ی زایینی لە وڵاتی ئێران ولە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی محەممەد رەزاشآی ئێران بونیاد نرا.ئەوسازمانەوە ئەندامەکانی لەسەر ئەو باوەڕەبون کە دەتوانن بە شەڕی چەکداری دەسەڵات بڕووخێنن، بۆیە دەستیان بۆ چەک دەبرد.بۆیە بە تووندیی کەوتنە بەرهێرشی هەمەلایەنەی / ساواک/ وزۆربەیان یان گیران، یان تیرباران کران.ئەکێک لەو کەسانەی کە ناوبانگی دەرچووبوو، کەسێک بوو بەناوی / خەسرەوگوڵی سوورخی/ کە لە چریکەکان زۆر نزیک بووورێبازی ئەوانی پەیڕەودەکرد.گولی سورخی، لە ساڵی ١٩٧٣دا گیراو لە دادگایەکی نیزامیدا حوکمی تیربارانکردنی بەسەردا سەپا.
ئەوەی کە جێگای سەرنجە، هەڵوێست وقسەکانی ئەوە لە کاتی دادگایی کردنداوشێوەی بیرکردنەوەی چرێکێکی کومونیستە لەو دادگایەدا.قسەکانی لە کورتە ویدئۆیەکدا وێڕای وتارەکە دەبیسن کە بە فارسیە.بەڵام دەقی قسەکانیم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیی بۆ ئەو کەسانەی کە فارسی نازانن. کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە  بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە:
https://youtu.be/utMxG0A1ERY

خەسرەوگوڵی سوورخی لەو دادگایەدا ئاو دیفاع لە خۆی دەکا و دەڵێ:

من کەسێکی مارکسیسیت، لێنینیستم، بۆ یەکەمجاردادپەروەریی لە کۆمەڵگادا لە مەکتەبی ئیسلام فێربوم ودۆزیمەوە.بۆ من ژیانی مەولا حوسێن/ مەبەستی حەزرەتی حوسێنە/، نیشآندەریی ژیانی سەردەمی ئیمەیە / مەبەستی چریکەکانە/ کە فیداکارانە بۆ گەلانی بێ بەشی ئێران ، لەو دادگایەدامحاکەمە دەکرێن!هەرچەند ئیمامی حوسێن کەمینە بووە ویەزیدیش بارەگاولەشکری هەبووە، بەڵام ئیمامی حوسێن بەرخۆدانی کردوە بۆیە لە کۆتاییدا شەهید کرا.
هەرچەند یەزید گۆشەیەکی لە مێژوو بۆ خۆی تەرخان کرد، بەڵام رێگای مەولاحوسێن وبەرخۆدانی ئەووخۆڕآگەریی ئەوبووە بە مێژوو، نەک هی یەزید، بۆیە ئێمە / مەبەستی چریکەکانە/ وەها ئیسلامێک بە ئیسلامی حوسێنی وئیسلامی ئیمامی عەلی پێناسە دەکەین وقەبوڵمانە.

کۆتایی:

ئیتر پێویست بە لێكدانەوە نییە ومن هیچ قسەیەکم پێ نییە، بۆخۆتان ئەو بابەتە لە شەن بدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە