دەسەڵاتی کوردی یاخود دەسەڵاتی بەعسی؟

Monday, 01/01/2024, 22:03

1473 بینراوە


لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ ،کاتێک باشوور لە دەستی ڕژێم و دەسەڵاتی بەعس ڕزگاری بوو،کەوتە ژێر دەسەڵاتێکی ستەمکارتر و دڕندەتر،کە ئاکامەکەی زۆر لە سەردەمی بەعس خراپتر بوو ،ئەوەی بەعس بەرامبەر کورد کردی ،دەسەڵاتی کۆپیکراوی دوژمن،بەناو دەسەڵاتی کوردی،خراپتریان بە کورد کرد.
کورد خاوەنی دەسەڵاتی خۆی نییە،شەرمەزارییە بۆ مێژوو ،ئەگەر ئێمە ئەو دەسەڵاتە بە (دەسەڵاتی کوردی) پێناسە بکەین،ئەمیش تەنیا لەبەر ئەوەی بەرپرسەکان بە کوردی قسە دەکەن و پۆشاکی کوردی لەبەر دەکەن ،بۆیە نابێت وەکو کورد سەیر بکرێن.
ئەو دەسەڵاتەی کە بەشێک لە باشوور بەناوی کوردستانەوە  بەڕێدەبەن، لە دوژمن دوژمنترن.
کورد لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە،لە لێواری نەمان و تێداچووندایە،چارەسەریش تەنیا یەکێتی و خۆکۆکردنەوەیە،کە ھەموو بتوانین دەسەڵاتی دوژمن لە کوردستان نەھێڵین,دەسەڵاتی پارتەکان مۆتەکەن بەسەر خەڵکی باشوورەوە ،دەبێت یەکبگرین بۆ لەناو بردنیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە