ئاینی ئیبراهیمی وکێشەی دەرونی

Tuesday, 16/01/2024, 22:13

1528 بینراوە


تێوری ئایزنبرگی فرۆید

(خود-ئاگایCONSCIENCE )  ( ) (الوعی) 
(خود-نائاگای )( UN CONSCIENCE ) (الاوەعی)

دوو گووزارشتی زانستی سایکۆلۆجیین.

زانستی سایکۆلۆجی لەسەرەتای ناوەراستی سەدەی هەژدەوە، گرنگی زۆری بە تیۆری خود ئاگای (الوعی) وخود نائاگای(اللاوەعی) داوە. فرۆید ( ١٨٥٦-١٩٣٩) یەکێکە لەسەرکردەی لەشکری ئەو قافڵەیە. 
کەسەکان بەخودئاگای(الوعی)بیر ئەکەنەوە کەسانی ئاساین، لەهەموو بابەتێکدا بیر
ئەکەنەوە بەمەنهەجێکی بیردۆزی، پرسیاریان لەسەر هەموو بابەت ودیاردەیەک هەیە.
کەسانێکیتر هەن بەخود نائاگای (اللاوعی) بیر ئەکەنەوە، مەنهەجی بیرکردنەوەیان نییە،  چ یان بەر گوێ بکەوێ ئەی لێنەوە، پرسیاریان نییە تەنها ئەوەی ئەی بیستن ئەی لێنەوە. یان جۆرە کەسانێکن لەزگماکییەوە کێشەی دەرونیان هەیە.
 خودئاگای(الوعی)،خودنائاگای(اللاوعی) گوزارشتی دووبابەتی سیکۆلۆجی گرنگن، خود-نائاگای سەرچاوەکەی لە بیری فەلسەفەوە دەستی پێکردووە.
فرۆید وێنەی خودئاگای ونائاگای شوپهاندوییەتی بە شاخێک لەدەریادابێ. وەک ئایزنبرگ (شاخێک لەدەریا دابێ تەنیا لوتکەی بەدەرەوەبێ) . 
لوتکەکەی لەکن فرۆید کە بەدەرەوەیە؛ پێی دەڵێ؛(من)ی، بەشی دەرەوە شاخەکە ناوی ناوە بە؛ خود ئاگایی(الوعی). 
شاخەکە بەشەکەی تری، لەدەریاکەدا نوقم بووە، فرۆید پێی دەڵێ؛ خود نائاگای.
خود نائاگای پێک هاتووە.
١-منی ژێر ئاو، کۆنترۆلی منی دیاری ئایزنبرگەکەدەکات.
٢-ئەوی ژێر ئاوی چاودێری، منی دیاری ئایزنبرگەکەدەکات.
٣-من و ئەو خەڵکانی تری نوقم بوو لەئاوەکەدا، شوپهاندووە بەیاسا ورێسای فەرمی ونافەرمی کۆمەڵ، چاو دێری من دەکەن؛
بە بەشی ژێر ئاوەکە دەڵێ؛ خودنائاگای (اللاوعی). 
خودئاگای وخودنائاگای، دوو دیاردەی بیرکردنەوەن، لەیەک گرتنێکی ناکۆکی وکارکردنیان پێکەوە ولەدژی یەکتری بوونیان هەن، بۆیە هێژین لەفەسەفەوە ،سەرچاوەکەی وەر گیراوە.
خودنائاگای لەناو دەریاکەدا نوقم بووبێ.  لوتکەی شاخەکەی کە دیارە لەناو ئاوەکەدا نووقم نەبووە پێی دەوترێ؛ خودئاگای. 
بەم تیۆریە دەڵێن (خودئاگای) و(خودنائاگای)، یان بەزمانی عەرەبی اڵوعی والاوعی.
خودئاگای وخودنائاگای بۆ فرۆید پێک هاتووە لە؛
١- من، ی لەسەر رووی دەریاوە کە دیارە پێی دەوترێ: خود ئاگایی (اڵوعی).
٢-منی ژێر دەسەڵاتی یاسا وژێر چاودێری کۆمەڵ وکەسی سێهەم(ئەو). پێی دەوترێ: خود نا ئاگای(الاوعی). 
٣-ئەوی دیار نیە ونوقمی ئاوەکەبووە، چاودێری من دەکەن، منی بەئاگا ودیار لەروی دەریاوە، لەترس وشەرم، هەروەها لە ترسی (ئەوی) ناو دەریا چاودێری(منی) بەئاگا لەدەرەوەی دەریا دەمکەن، لەکۆتایدا، بیرکردنەوەی ئازادی من هەوڵئەدەن نەیهێڵن.
٤-ئەوانەی دەسەڵاتیان ودەسەڵاتی یاسایی ودەسەڵاتی ئاینیان بەسەرمدا هەیە. کە بەشی ناو ئاوەکەن، بیرکردنەوەی ئازادم کنترۆڵ دەکەن. ونایهێڵن.
منی بەشی ئازینبگەکەی دیارە، ناوی نراوە(من)، یان (خودئاگای) وهەموو بریارەکانی بەعەقڵی خۆی بەدەستە، بەڵام لەلایەن، (من)ی دووهەم ولەگەڵ (ئەو) وکۆمەڵی  ژێردەستەمۆی یاسای وباو  من دیار کۆنتۆڵ دەکەن. ئەوانەی بەیاسا وبەعەقڵی کۆمەڵ، لەناو دەریاکەدا نوقووم بوون بەسەر مندا دەسەڵاتیان هەیە. من کۆنترۆڵ دەکەن، خودئاگا هەوڵ ئەدن دەوری نەمێنێ.
خودنائاگای کۆنترۆڵی خودئاگای دەکات، بیرکردنەوەی دروستی دەشێوێنێ. دەکرێ کەسەکانی کێشەی دەرونیان هەیە، بە خود نائاگای(اللاوەعی) بیر بکەنەوە. 
لەکاتی کێشەی دەرونیدا، کە ئاکامی کێشەی دەماخییە، خود نائاگای بەدەن یان بەشێک لە بەدەن ئەشێوێنن؛ (بەدەن بەواتای دەماخ وهەموو شانەیەکی بەدەن، کە بیردەکەنەوە). بەتایبەتی لە هەندێ کاتدا دەشێوێن.
رەنگی لێو، چاو، دەست راوەشاند، مۆسیقای دەنگ، راکە راکە کردن. تورە بون(زۆر بەشێوەیەکی دیار)دەشێوێن. کەسی خاوەن کێشەکان بەهۆی ناخودئاگای (اللاوعی) کۆنترۆلیان دەکات. بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن ورنگدانەوەیان لە گفت وگۆ ورەنگ ورەفتاریاندا دەرئەکەون. کێشەکانیان ناخودئاگا (اللاوعی) دەیانورووژێنێ، زۆر کەرەت ئەگەنە رادەیەیەک کەرەسەی بەردەم وبابەتیتر دەشکێنن، کەرەت هەیەدەگەنە

خۆکوژی وخەڵک کوژی رووئەدات.

کێشەکانیان بەئاشکرا دەردەکەون وپێویستیان بەپزیشک دەرونی ونەخۆشخانەی کێشەی هزری دەبن. خودنائاگاییە بەئاشکرا هەموو ئەمانە هۆکاریان لەسەر خودئاگادا هەیە.
خودئاگای لەکۆتایدا دەوری نامێنێ و دەشێوێ، بەشێوەیەکی ئاشکرا خودنائاگای (سۆز)کار دەکەنە سەر (بیرکردنەوەیان)، یان بەشێوەیەکی تر لە(خودئاگایدا) دەرئەکەون. خودئاگای (الوعی)، یان بیرکردنەوەیان لەگەڵ هەست وسۆزیاندا جودادەبنەوە، لەهەمووی رەفتارەکانیان بێئاگادەبن. لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا پێان دەوترا دوو کەسایەتی، بەڵام ئێستا پیان دەوترێ سۆز وبیریان لە یەکدی جودا بوونەتەوە.
خودنائاگای لەزۆر حاڵەتی کێشەی دەرونیدا، لەخودئاگای جودا دەبنەوە، یان لەعەقڵ ولەبەدەنیان(عەقڵ وسروشتیان) جودادەبنەوە، ئاکامی جودا بونەوەیە دەیانگۆرێ ودەیانشێوێنێ، دەبێتە هۆی خەوتنی کەم، برسێتی هەمیشەی، یان بەپێچەوانەوە، هیلاکی زۆری هەمیشەی.  خانمان سوری مانگانەی ناوەخت وکاتەکانی دەشێوێ،
وهەواڵی ناخۆشی هەمیشە گوێیان لێی دەبێ. خود نائاگای (الاوعی)دەبێتە هۆی خودئاگای(الوعی) ناجێگیری بکات ودەیوروژێنێ، تاکێشە دەرونیەکان بەئاشکرا بەدەرئەکەون. کێشەی دەرونی درێژەخایان کێشەیەکی بایلۆجین.
ئاینەکانی ئاسمانی، یەکێ لەهۆکارەکانی نەهێشتن وکەمکردنەوەی خودئاگای (الوعی)، مرۆڤ بیرکردنەوەی لەدەست خۆیدا نامێنێ، هۆکاری یەکەم ترسی دەرونییە. ترس
لەئاگر، دۆزەخ، پردی سیرات وشەیتان وجنۆکە وعەقڵ بەستنەوەی (تەجمید کردنی بیرکردنەوە)، مرۆڤ بەهۆی ترسی دەرونییەوە بەخودنائاگای (اللاوعی) بیر دەکاتەوە
،لەبری بەعەقڵ وخودئاگای بیربکاتەوە. ترسی دەرونی خودئاگای(الوعی) نایهێڵن.
 ترسی دەرونی؛ هۆکاری هەرە گەورەیە، دیاردەی (ترسی-دەرونی) خودنائاگای 
(اللاوعی) ئەیخولقێنێ وبەهێزی دەکات.
 (ترسی دەرونی). لەگەڵ کاتدا ومێژوودا، چەند سەد سەدەیەک هۆیی لەسەر بیرکردنەوە وخودئاگای(الوعی)دەور دەبینێ. مرۆڤ تووشی کێشەی دەرونی وعەقڵی دەبن. عەقڵ دەوریان نامێنێ تەنیا بەسۆز وخودنائاگای(اللاوعی) بیردەکەنەوە،
ترسێکی دەرونیە، مرۆڤ عەقلی لەمنی سەرئاوەکەدا نامێنێ، عەقڵێک بیری بۆ دەکاتەوە کە منی ئایزنبرگرکە نیە، بەڵکوو ترسی دەرونییە. یان بە یاسای ئاینی رەها بۆی نییە بیری خۆی هەبێ، بگرە لە ژێر هۆکاری ترسی دەرونی بیری بۆ دەکەنەوە.  ترسی دەرونیە بیر دەکاتەوە. عەقڵ دەچێتە سۆز وغەیبیاتەوە.
کێشەی دەرونی ئاکام (عەقڵ وسروشتیان) لێک جودادەکاتەوە، ئاکامی جودا بونەوەیە دەیانگۆرێ ودەیانشێوێنێ.
خەڵکی خاوەن کێشەکان، لەزۆربەی کاتدا بەدەنیان دەشێوێ، بە ئاسانی خەڵکی دەزانن، کەسانی خاوەن کێشەن. بەشێوە ورەنگ ورەفتاریاندا لەدوورەوە  دیارن و دەناسرێنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە