جیاوازی درۆنەکان و مووشەکاکان و خۆێنی کوردێکی باکوور و باشوور چییە؟

Monday, 22/01/2024, 12:02

1779 بینراوە


پێش هەموو شتێک ئەو هێرشە هۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران شەرمەزار و ڕسوادەکەم پێوویستە بە هەموو شێوەیەک دژیی ئەم هێرش و دەستدرێژیانە بۆستیەنەوە کە دەکرێتە سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بە یەک هەڵوێست هەموو کورد بێتە مەیدان لەهەر جێگایەکی جیهان بێت و بیکەینە بنەمایەک بۆ واستانەوە لە دژی هەژموونی داگیرکەران لە کوردستان.
 لە کاتێکدا هەموو دەزانین چەندین ساڵە داگیرکەری تورک بە درۆن و فڕۆکەی شەڕکەر لە ئاسمان و لە زەمین دەستی بە داگیرکاری کردووە و هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی ناناسێت و بەردەوام هێرشەکانی زیاتر دەکات، بەڵام ئێوەی دەسەڵات بەهانەی ڕەوایەتیدانتان دەدایە دەوڵەتی فاشستی تورک بە مافدار ناوتان دەبرد. ئەوەی زەمینەی هێرشەکانی بۆ سەر باشوور ڕەخساند دەسەلاتی باشوور و هێزەکانی باشوور بۆ خۆتان بوون، ئەگەر ئێستا هەموو هاواردەکەن و بانگەوازی وەستاندنی دەکەن دەبوو ئەم هەڵوێست سەرەتا دژ بە تورکیا بگیرایەتە بەر بۆ ئەوەی ئەمرۆ ئیران زاتی ئەوەی نەکردایە، ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی بۆ بە خاک سپاردنی خێزانێک دەچێتە سەر  مەزار و بەخاک سپاردنیان ئەی منداڵانی بناری قەندل و ئامێدی و شارباژێری و سلێمانی سڤیل و کورد و منداڵ نەبوون؟ کە دەنگ لێوە نەهات!؟.
بۆیە کاتێک ڕەوایەتی دەدەن بە هێرشی داگیرکەران و هاوکاریانن بۆ لەناوبردن و توانەوەی شۆڕشی پارچەکانی تر و بەدەیان جار لەبری سەرکۆنەکردن و ڕسواکردنی داگیرکەران، دەچوون بە گژ هێزی پارچەکانی تردا ئەوتان لە بیربوایە نۆرە دێتە ئێوە و ڕووی هێرشەکان ئێوە دەکاتە هەدەف، .بۆیە دەرئەنجام چاوەڕوانی هێڕشی بەم شێوەیە بکەن هەرچەند ئەوەی باجەکەی دەدات بنەماڵەکانی ئێوە نییە بەڵکوو خەڵکی باشوورە.
‎هەرچەند درەنگ نییە بۆ واستانەوە بە دژیی هێرشەکانی داگیرکەران ئەویش بە هەڵوێستی نیشتمانی دەبێت! هەرچەند باوەڕم وانییە ئێوە ئامادەی ئەوەتان هەبێت. 
‎بۆیە دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن ئەگەر شۆڕشی باکوور
‎نەبێت تایبەت و پارچەکانی تر نەبێت، شتێک ناماێنێت بە ناوی باشوور ئەگەر تاکوو ئێستا هەوڵی چاوەشەکردنی ئەو ڕاستیە دەدەن.
‎بۆیە دەبێت دەستبەرداری ئەو چاوەشەکاریە ناڕاوایەنە بێنن کە بەهانەی هێرشی داگیرکەران وابەستە دەکەن بە هێز و لایەنەکانی پارچەکانی تر تایبەت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بوونی پەکەکەیە لە باشوور! ئەی کەوابوو  هێرشەکانی ئیران هۆکارەکەی کێیە؟ ئایا خۆتانن یان کێیە؟.
‎ بۆیە  دەبێت بزانن ئەمڕۆ خۆتان بوون بە هۆکاری ئەم هێرشانە کە دەکرێت و خەڵک باجەکەی دەدەن،  ئێوە ئەمڕۆ لە ڕوانگەی نیشتمانی و نەتەوەی باجی ئەوە نادەن! بەڵکوو لەبەر دەسەڵاتی بنەماڵەی و بەرژەوەندی دەسەڵاتی حزبی خۆتان ئەم هەلومەرجە هاتۆتە پێش و خەڵکی باشوور دەکەنە قوربانی. 
‎ئێوە پێتان وابوو بە ملکەچی سیاسی و کرێگرتەی هەموو شتێک بەدەست دێنن! یان لەسەر بنەمایی ملکەچی هەموو شتێک دەستەبەردەبێت، دەبنە خاوەن دەوڵەت یان دەسەڵاتێک بەردەوام! هەڵەیەکی کوشندەی وەک ئەمڕۆی بە دوایی خۆیدا هێنا .
‎تایبەت رەوایەتیدان بە هێرشە داگیرکاری و هۆڤیەتیەکانی فاشستی ئەردۆغان  بۆ گرنگی مانەوەی خۆتان بە هەڵەدا چوون، لەم چەند ڕۆژەی دوایدا هەموو ئاگاداری میدیا و سۆسیال میدی و هێزەکانی بنەماڵەی بارزانی بووین چۆنی بە چ شێوەیەک و بێڕێزانە باس لە شەهید بوونی گەریلایان دەکردو بە ئاشکرا  بۆ بەهاناوەچوونی تەرم و بریندارانی داگیرکەران هاوکار بوون لە دەروازەی براهیم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە