دان بەخۆدا گرتنمان سنوری هەیە!

Thursday, 25/01/2024, 20:15

2474 بینراوە


ناونیشانی نووسینەکەم قسەیەکی مەسعود بارزانییە، کە  دەڵێت: دان بەخۆدا گرتنمان سنوری هەیە!
هێرشی موشەکەکانی هەولێر، کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە  ئاڕاستە کران، لێکدانەوەی زۆری بۆ کراوە،  بەڵام ئەوەی سەیرە کەس باسی ئەوە ناکات کە ئەمەی ڕوودەدات تەنها پاکتاوکردنی کارتە سوتاوەکانی خۆیانە و ڕێکەوتنی بارزانی سەرۆک حزبی پارتیە لەگەڵ ئێراندابۆلە ناوبردنی دوو کەسایەتی وەک پێشڕەو دزەیی و ئەژین ئەمینی گەورە جاسووسی ئێرانە.
ئەوەی لێرەدا سەیرە لێدوانە سەقت و سقوتەکانیانە وەک ئەوەی نەزانین خاوەنی چ هێزێکن ، وەک ئەوەی نەزانین هێزی پێشمەرگە لە چ مستەوایەکدایە ئەگەر بەراورد بکرێت بە هێزەکانی ووڵاتانی دراوسێ هەر وەک ئەوە وایە هێشتا بەرد و دالاسیکیان پێ بێت ئیتر ئەگەر ئەمە هەڕەشەی سەربازیە هەڕەشەی چی دەکەیت هێزەکانی ئێوە تەنها دەتوانن سەرکوتی خەڵکی سیڤل بکەن ئەگەر خۆپیشاندانێک یان خوا نەخواستە دەنگێکی ناڕازی سەر هەڵبڕێت .
خۆ ئەگەر هەڕەشەو بێ دەنگ نەبونیشیان تەنها ئیدانەوە و پەیاننامە دەرکردن و ناڕەزایی دەربڕینە لە ئاست جیهاندا ئەوە هیچ پێویست بە خۆ هیلاک کردن ناکات کەسانێکی زۆر هەن دەتوانن ئەو کارە بکەن .
ئەی کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر نیە بۆ بەردبارانی ناکەن . یان هەزاران مەسڵەحەتی سیاسی و ئابوری هەیە بۆ هیچ هەڵوێستێکتان نیە بەرامبەریان ، هەمان قسەش بۆ دراوسێ ئەزیزەکەتان برا تورکەکانتان کوێ ماوە بۆمبارانی بکات یان چ  دارستانێك ماوە تەختی بکات .
لە کۆتایدا پێم وایە دروستکردنی دورگەیەکی ئارام لەناو ئەم هەموو نائارامی و دووبەرەی و وەزعە دروستکراوەی هەرێمدا کارێکی ئەستەم مەحاڵە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە