روونکردنەوەیەکی پێویست لەسەر کەیسی دادگایی پارتی و بارزانی لە ئەمەریکا

Thursday, 08/02/2024, 14:40

6496 بینراوە


ساڵی رابردوو دوو ئەمەریکی هاتنە لام، یەکێکیان کوردێک بوو. کە پێشتر چووبونە بەرلین لەوێوە پەیوەندییان پێوە کردم، دەیانویست هاوکارییان بکەم بەوەی هەر زانیاریی و بەڵگەیەک هەیە لەسەر پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بیاندەمێ، تا لە ئەمریکا داوای یاسایی لەسەر تەواوی تاوابارەکانی ناو بنەماڵەی مەلا مستەفا و ئەندامانی پارتی تۆمار بکەن، کە هاتنە سوید و لە نزیکەوە یەکترمان بینی، ئەوەی پێویست بوو رێنماییم کردن، بۆ بەهێزکردنی کەیسی دادگاییکردنەکە دژی ئەم خائینانەی کورد، ئەنجام بدرێت و بە بەرژەوەندی کورد بشکێتەوە،  لەگەڵیاندا باسم کرد  و ئەوەی لەبەر دەستمدا بووو پێم دان.
ئەوەی پەیوەندی بە کوردستانپۆستەوە هەبوو، کەیسی نووسەرێک بوو بە ناوی (عبدالرحمن ابو عوف مصطفی)، کە بە زمانی عەرەبی وتاری بۆ دەنووسین. ئەم نووسەرە کاتی خۆی کاری بۆ دەزگای پاراستن کردبوو، دوایی کە چووە ئەمرێکا و پاش چەند ساڵ بە رووداوێکی نادیار وەک گومان دەکرێت لەناویان برد، دیسان گومانی ئەوە هەبوو کە پارتی دەستی لە کوشتنەکەیدا هەبووبێت (لە ئیستادا و لێرەدا ناتوانم لەسەر ئەم کەیسەش زیاتر قسە بکەم).
کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی تەواوی ئەرشیفی نووسەرەکە:
هەڵبەت ئەگەر کەیسی هەموو دادگاییکردنەکە بکەوێتە سەر پێی خۆی رەنگە چەند ساڵیک زیاتری پێ بچێت، ئەگەر لە ئیستاشدا نەبێت، لایەنی کەم لە پاشەڕۆژدا چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی لە چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی وەک سەددام و حەمە رەزاشا و قەزافی باشتر نابێت، ئەمڕۆش لەبەر بار و دۆخی ناوچەکە چاوپۆشی لە هەندێک هەڵسوکەوت و دزیی و تاڵانییەکانیان دەکرێت، بەڵام رۆژی خۆی هەر دێت، کە کۆتایی بە لاپەڕەی مێژووی ئەم بنەماڵە خائینە بهێنرێت. لە ئیستادا من لەمەدا خۆشحاڵم بەوەی لەم رێگەیەوە دەتوانرێت شکۆی بنەمالەی بارزانی پێ بشکێنریت، بۆ سەرەنجامی دادگاییەکەش نازانم بەرەو کوێ دەچێت.
ئەم روونکردنەوەیەم بە پێویست زانی کە لێرەدا بینووسم، چونکە لە هەندێک شوێن ناوی من و کوردستانپۆستیان هێنابوو، ناچاربووم، کە بێدەنگی نەکەم و ئەم روونکردنەوە کورتەی لەسەر بدەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە