ئێمەی مرۆڤی کورد، چی لە مرۆڤبوونی داگیرکەرێک جیامان دەکاتەوە؟

Sunday, 24/12/2023, 14:46

5931 بینراوە


سەرەتایەک بۆ خۆدۆزینەوە:
مانیفێستی کوردبوون:

نەفرەت لە کوردبوون، گەیاندنی پەیامی داگیرکەر و دوژمنانی کوردە، کە لە زمانی نووسەر یان کوردێکی بەزیوەوە رادەگەیەنرێت.
- نەفرەتکردن لە ناسنامەی کوردبوون، هەستکردنە بە بێدەسەڵاتی و کەمزانین. سەرەتایە بۆ شکستییەکی گەورەتر، زیاتر لەو شکستەی کە پارتیی و یەکێتیی و پارتەکانی باشوور ئەمڕۆ بەسەر کوردیاندا هێناوە و لەناو نیشتیمان و لەناو خۆیدا بەبێ ئەوەی ئاوڕ لە هیچ لایەکی خۆیان بدەنەوە پاشەکشەیان بە کورد کردووە.
- نەفرەتکردن لە کوردبوون، نەفرەتە لە خودی خۆمان لەو سێبەرەی کە لەتەنیشتمانەوە دەڕوات و لێمان نابێتەوە.
- نەفرەتکردن لە کوردبوون، بۆتە پەتایەک خەریکە تاک بە تاکمان دەگرێتەوە و تووشی نەخۆشی دەروونی و رق لەکوردبوونی کردووین.
- نەفرەت کە کوردبوون، خوێندنەوەی مێژووی تێکشکان و شکستییەکانمانە دەمانەوێت سەرکەوتنی دوژمن بە هی خۆمان بزانین و زوو کۆتایی بە بوونی خۆمان وەک کورد بهێنین، خۆمان بخەینە دەرەوەی کوردبوون.
- نەفرەت لە کوردبوون پەیامی بەزیوەکانە کە پێمان دەڵێن، ئێمە لەوە زیاترمان لەدەست نایەت و ناتوانین بە گژ کوردبوونی خۆماندا بچینەوە، ناتوانین لەوە زیاتر بکەین کە هەین. دەمانەوێت تەسلیم بین. تەسلیمبوونێک تێیدا گەیشتۆتە لوتکە بۆ ناو هزر و بیرکردنەوەمان، پێمان وایە کوردبوونمان تاوانە و وازهێنان لە کوردبوون، دەمانکاتە مرۆڤ، دەمانەوێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە، خۆمان بە بچوک دەزانین، دەمانەوێت ناسنامەیەکی نوێ بۆ خۆمان پەیدا بکەین، پێمان خۆشە ناسنامەکەمان بخەینە سەر ئەو وڵاتە داگیرکەرانەی کە دەمانتوێننەوە، پێمان وایە بەمە رزگارمان دەبێت، دەبینە مرۆڤ و مافی ژیانمان پێدەدرێت، کە لە کوردبوونەکەدا دۆڕاندومانە.
- دەسەڵاتی دوژمن کە خۆی ناوناوە دەسەڵاتی کوردیی یارمەتیمان دەدەن، تا بە زمانێکی تر بخوێنین و قسە بکەین، مێژووی داگیرکەر لەبەر بکەین، بیکەین بە مێژووی خۆمان، گۆرانی و هونەرەکانیان لەبەر بکەین و بیڵێینەوە.
بەڵام کوردبوون بۆ من بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە، ئەو ئەرکەیە، کە مرۆڤ لە سروشتدا پێی سپێردراوە. کوردبوون هێندە زەحمەتە هەموو کەس ناتوانێت بچێتە ژێرباری کوردبوونەوە.
ئەوانەی بەرگی کوردیشیان لەبەردایە و بە کوردیی دەدوێن، بەو رووخسارەوە نابنە کورد، بۆیە خائینەکان بە بەرگی کوردییەوە و بە زمانی کوردییش قسە دەکەن، ریکلام بۆ نەفرەتکردن لە کوردبوونمان دەکەن لە نمونەی بەرپرس و سەرکردە کوردەکانی باشوور.
بۆ ئەوەی خۆمان ئازاد بکەین و ببینەوە بە مرۆڤ، لەناوبردنی ئەمانە دەبێتە ئەرکی هەموومان.
تێبینی: ئەو نووسینەی سەرەوەم لە فەیسبوکدا بڵاوکردەوە، یەکێک لە کۆمێنتەکان ئەمەی خوارەوە بوو، کەسێک ئاوای نووسیبووە:

(مرۆڤبوون پاشان نیشتمان باقی ئەوانی تر وەك نەتەوە یان دین جۆرێك لە ڕەگەزپەرستی بە پیسی ئەخاتەوە بە نموونەی کوردایەتی و موسوڵمان بوون و داعش و چەتە).

ئەمەی خوارەوەش وەڵامی منە بۆ ئەو کەسە و ئەوانەی کە وەکو ئەو بیردەکەنەوە:

ئێمەی مرۆڤی کورد، چی لە مرۆڤبوونی داگیرکەرێک جیامان دەکاتەوە؟

ئەو کەسە (کوردبوون و موسوڵمانبوون، داعش و چەتەیی) وەک یەک سەیردەکات. ئەمە نەک تەنیا رای ئەو بەڕێزەیە، بەڵکو بە دەیان کەسی دیکە هەمان هاودەنگییان هەیە، کە بەو جۆرە بیرکردنەوە و بەو قسانە دڵی داگیرکەر و دوژمنانی کورد خۆش دەکەن.
من لەناو ئەدەبیاتی فارس و تورک و عەرەبەکاندا گەڕاوم، زۆر بە دوای ئەم بیرکردنەوەیەدا وێڵبووم، تا بزانم بیرکردنەوەی ئەوان چۆنە؟ کەسێکی وام نەدیوە، وەکو کەسایەتیی کورد، هێندە تێکشکاو بێت، خۆی بەکەم بزانێت و نەتەوەکەی خۆی لا سوک بێت . تورکێک نابینم بڵێت من مرۆڤم و تورک نییم، عەرەبێک نابینم هەمان قسە بکات، فارسێک نابینم خۆی بخاتە هاوشانی کوردێک، بەڵکو هەموویان کورد لە خۆیان بە بچوکتر دەبینن، کوردەکەش ئەمەی قبوڵ کردووە، بەبیانووی ئەوەی هەموو مرۆڤین و جیاوازییمان نییە، لە ناخییەوە بچوکی خۆی بە مرۆڤبوونەکە دادەپۆشێت، دەیەوێت هەنگاوێک سەربکەوێت بەرەو (فارس و تورک و عەرەب)بوون، پێیان بڵیت هەموو مرۆڤین، ئەوانیش ئەمە لە کورد وەرناگرن و حیسابی بۆ ناکەن.
 بەو بۆنەیەوە لە کۆمێتی ئەو بەڕێزەدا بە زمانێکی سادە وەڵامم داوەتەوە، بە باشم زانی لێرەدا دایبنێم، تا سەرنجی ئێوەی لەسەر وەربگرم، بزانم ئێوە چی دەڵێن:
-----------
پیسترین رەگەز لەناو ئاژەڵ و گیاندارەکاندا مرۆڤە، کە لە هەموویان دڕندەتر، دڵرەقتر و بێبەزەییە. دیاردەکان بوونەتە بەڵگە و بەڵگەکانیش سەرچاوەکەی زانستە، کە تێکڕا ئەمەیان سەلماندووە.
زۆربەی ئاژەڵەکان (وەکو شێر و پڵنگ، و .... هتد، کاتێک برسییان دەبێت و راوی نێچیرێک دەکەن، کە تێریان خوارد واز دەهێنن و پەلاماری هیچ گیاندارێکی دیکە نادەن).
مرۆڤ (تێربوونی نییە، راوی هەموو شتێک دەکات، وەک راوکردن بۆ تێرکردنی گەدە و ناوگەڵ، گیرفان، و هەموو شتێکی دیکە... ) و هەر بەردەوامیشە ... هتد)... مرۆڤ لە ئاژەڵ دڕندەترە، کەچی شانازیی بە مرۆڤبوونی خۆمانەوە دەکەین.
جگە لەوە مرۆڤ رقی لە مرۆڤێکی ترە، ئەگەر وەک خۆی نەبێت. هەر ئەوەشە کە تورکێک، فارسێک و عەرەبێک، وەکو دەوڵەت، هەروەها زۆربەی خەڵکەکانیشیان رقیان لە کوردە... خاکی داگیر دەکەن. زمانی قەدەغە دەکەن، هونەر و ئەدەبی دەدزن و دەیکەن بە هی خۆیان، کەلتوری دەتوێننەوە و مێژووەکەی دەبەن، ؟ ئەگەر ئەوە بکەین بە پرسیارێک وەڵامەکەش ئاسانە: لەبەر ئەو تایبەتمەندیانەی سەرەوە ئێمەیان لە خۆیان جیاکردتەوە، دەنا وەکو ئەوان هەموو دوو دەست و دوو قاچ و سەر و هەموو شتێکمان لە یەکتر دەچێت. بە بۆچوونی ئەو بەڕێزە بێت کە ئەو کۆمێنتەی نووسیوە، پێێ وایە هەموومان مرۆڤبین نەک کورد. بەڵام ئەوان مرۆڤبوون لە کورد قبوڵ ناکەن، هەروەک چۆن ئیسلام ئافرەت وەک مرۆڤ سەیر ناکات، لە خوار خۆیەوە دایناوە، ئەوانیش بە هەمان عەقڵ ئاوا مامەلەی کورد دەکەن و کوردیان لە خوار مرۆڤبوونەوە داناوە، دەڵێن کوردێکی باش ئەو کەسەیە کە مردووە و لە گۆڕستانە.
نمونەیەکی دیکە: منداڵێک لە دایک دەبێت و چاوی دەکاتەوە، لە پێشدا بە دایکی ئاشنا دەبێت، بەرە بەرە دەوروبەرەکەی خۆی دەناسێتەوە کە تەواوی ئەندامی خێزانەکەیەتی، ئەوانی خۆش دەوێت، و لەگەڵیاندا رادێت، ناچێتە لای هیچ کەسێکی تر، دوای ئەوە... ناسین و خۆشەویستییەکە لەگەڵ گەورەبووندا گەورەتر دەبێت بۆ خزم و ناسیاو، بۆ هاوڕێ و ئەوانەی کە وەکو خۆی قسەدەکەن و لە یەکتر دەگەن، زیاتر لەگەڵ گەورەبوونیدا ئینجا بەرژەوەندیی و ئارەزوو و حەزەکان تێکەڵ دەبن، خۆشەویستییەکە زیاتر دەبێت. (مرۆڤبوون لەوێدا تەنیا مانایەکی نابێت و پیویستیش ناکات باس بکرێت، چونکە هەموو لەناو ئەو پەیوەندییانەدا یەکتر دەدۆزنەوە)، هەر ئەوەشیانە ئێمەی مرۆڤی لەناو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی پێکهێناوە و دوایی پێی گوتراوە کۆمەڵگای مەدەنی‌.
باشە چی روو دەدات، ئەگەر لەو کاتەدا ئاژەڵێک خۆی بکات بە ناو مرۆڤەکاندا؟، ئەوسا هەموو وەکو مرۆڤ یەک دەگرن و خۆیان دەدۆزنەوە، ئەگەر پێویست بکات دژی ئەو ئاژەڵە، بەرگری لە خۆیان دەکەن، بەڵام کاتێک مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤدا کە بە شەڕ دێت، ئەوە تایبەتمەندییەکانە، لە یەکتریان جیادەکاتەوە دژی یەکتر شەڕ دەکەن.) واتا بۆ ئاژەلێک پێویست ناکات کوردبوون و مرۆڤبوون لە یەکتر جیابکرێنەوە، بەڵام کوردێک و تورکێک و نەتەوەیەکی تر بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە جیاوازانەوە، لە یەکتر جیادەبنەوە. چونکە سروشتی زیندەوەرەکان وای دروست کردووین، کە بۆ مانەوەی خۆیان ئەو یەکگرتنە دروست ببێت و بەرگری لە خۆیان بکەن، تایبەتمەندییەکانمان وای لێکردووین ئەو رەفتارە بکەین، نمونەیەکی دیکەش ئەوەیانە، کە هیچ ئاژەڵێک ئامادە نییە واز لە لانە و بێشەی خۆی بهێنێت، تا مردن ئامادەیە شەڕی بۆ بکات و بەرگری لێبکات. ئەو کوردەی پاساوی مرۆڤبوون دەهێنێتەوە، دەیەوێت لە ئەرکی کوردبوونی دوور بکەوێتەوە و رابکات، وا دەری دەخات کە ئەو لە هەموومان پلەیەک بیرکردنەوەی قوڵتر و عاقڵانەترە، کە لە راستییدا کەسێکی بێتوانا و تێنەگەیشتووە، نازانێت بۆچی مرۆڤە، ئەم جۆرە کەسانە ناتوانن هیچ بۆ خۆیان بکەن، چ جای ئەوەی بۆ مرۆڤایەتییش هیچیان پێ نییە، جگە لە قسەی زل.
لە کۆتاییدا کەسێک تا منداڵ و خێزانەکەی خۆی وەستابێت، ناچێت ئەوەی هەیەتی بیدات بە یەکێکی دیکە و خێزانەکەی خۆی لە برساندا بمرێت، بیانوو بهێنێتەوە و بڵێت لەبەر ئەوەی من مرۆڤم. بەڵام پلەی بەرزی موڕاڵی مرۆڤبوون لەوێدا دەردەکەوێت، کە ئەو کەسە بتوانێت لەگەڵ خیزانەکەی خۆیدا، یارمەتی خێزانێکی برسیش بدات تا نەهێڵێت ئەوانیش لە برساندا بمرن. لە نمونەی باڵای موڕاڵی مرۆڤبووندا نمونە زۆرن وەک ئەمریکای لاتینییەک، یان ئەوروپییەک دێنە کوردستان بەرگری لە کورد دەکەن. وەکو ئەوەی رۆژئاوا. پلەی هەرە نزمی موراڵی مرۆڤبوونیش ئەوەیانە کە کوردێک واز لە کوردبوونی خۆی بهێنێت، بە بیانووی ئەوەی مرۆڤبوون لە پێشترە نەک کورد بوون.

چەند کۆمێنتێکی سەرنجڕاکێش لە فەیسبوک کە پشتگیرییان کردووم:

فەرمان کۆسار
بەڕاستیش وایە، وازهێنان لە کوردبوون دەمان کاتەوە بە مرۆڤ.
واتە هەنگاوێک بۆ دوواوە.
ئەوانە توانای هەڵگرتنی کوردبوونیان نییە.
Jamal Karkuki
دەسخۆش کاک کەمال. بەڵێ هەر ئەم حیزب و رێکخراوانەی ئەمڕۆەکە زیاتر لە نیوو سەدەیە
بە ناوی کوردایەتی و کورد بونەوە بوە بەرژەوەندی دوژمن و داگیرکەران و گیرفانی خۆیان بە هەزارەهاگەنج و روەڵەی کوردیان بەکوشت دا وایان لەزوەرکەس کرد تووشی بێهیوایی و بێئومیدی بن و حاشا لە کوردبونی خوەیان کەن.ئەمەش گەورەترین مەترسیە
کە ئەمڕوەکە ڕوو بەڕووی نەتەوەکەمان بوەتە، پێویستە هەموومان بەكلتور و مێژووی نەتەوەکەماندا بچینەوە ومێژووێکی تازە دەسپێکەینەوە چیتر نەچین ژێر باری
دزو چەتە و مافیاگەری کوردەوە دوەزی ڕەوای نەتەوەکەمان لە ژێر دەستی داگیرکەران دەرکەین وچیتر چاوەڕوانی لاێنێکی دەرەکی نەکەین
کەنەکەین کە گوایە رزگارمان دەکەن ..
Midea New
دەست خۆش تاکی کورد لەباشور لەبونی خۆی ھەڵدێ لەناس نامە ھەڵدێ لەویژدان و لەمرۆڤ بون ھەڵدێ ھەڵدێ لەزمانی لەکەلپوری لەمێژوی وەڵدێ بۆئەوپەڕی دونیا ھەڵدێ لەڕوناکی و زانست و زانیاری دووبارە دەست خۆش ڕێبەری گەلان دەڵێ کوردبون تاڵە ھەڵاتن لێی نامەردی منیش بۆخۆم ئەمتاڵیە نۆشدەکەم بەشانازیەوە
Pshko Amin
کوردبوون شەرەفیکە بەرهەموو کەسیک ناکەویت ، جل وبەرگ بەکوردی ئاخاوتن مەرجی کوردبوون نیە!! کوردبوون شانازی کردنە بەکورد بوونەوە ، لەکاتی برسیەتی و هەڵواسین و لەزیندان و لە سەنگەرو لەخۆشی وشایدا ، بۆیە کەمن ئەوانەی ئەو شەرەفە گەورەیەیان بەردەکەویت وئامدەنین تف لەنیشتیمان ونەتەوەکەیان بکەن لەکاتیکدا برسیەتی یان لەبەردەم پەتی سیدارەکەو لەناو سەنگەردا بەبرسیەتی وبرینداری بەجێماوە ،
Shorsh Hassan
ئەو دەسەڵاتەی باشورهیچیان بەسەر کوردەوە نیە،خاک وخەڵکی کوردستانیان هەڕاج کرد بۆ دوژمنان،کەواتە لەدژی ئەمانە دەبێ شێلگیرتر بین لەسەر کوردبونمان، ....دەستخۆش
Jawero Roxzayi
ئەگەر هەڵە نەبم، هەشتەم ڕۆژی ڕاپەڕینە شكۆداریەكەی ساڵی 1991بوو كە بیستم مەسعود بارزانی گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان و لەلایەن نەوشیروان مستەفا و هێزەكەیەوە دەپارێزرێت (هەڵبەت پێش گەڕانەوەی مەسعودیش، نیچیرڤان لەگەڵ ژمارەیەك بارزانی دەوروبەریدا بۆ چەند سەعاتێك خۆیان كرد بە سلێمانیدا و پاشان بەرەو ئێران گەڕانەوە، تومەز بۆ ڕزگاركردنی ماڵ و منداڵەكەی سابیر بارزانی مامی خۆی گەیاندبوویە سلێمانی، لەبەرئەوەی ماڵ و منداڵەكەی سابیر بارزانی لە بەعسیبووندا توابوونەوە و لە ترسی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بەغدایان بەرەو سلێمانی بەجێهێشتبوو).
منیش كە ئەوكات هەم خوێندكاری دوایین قۆناغی زانكۆ و هەم لایەنگری پارتیش بووم، لە خۆشیاندا چووم بۆ سەردانیكردنی خزمیكم بە ناوی محەمەد گوڵانی كە چەندین ساڵ پێشمەرگایەتی بۆ پارتی كردبوو و لە لێبووردنی گشتیدا خۆی تەسلیمكردبوویەوە.
بە حسابی خۆم مژدەی خۆشی پێدەدەم و گوتم: كاك محەمەد مژدەبێت ئەوە كاك مەسعود بارزانی لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە كوردستان.
كەچی یەكسەر كاك محەمەد ڕەنگی تێكچوو و گوتی خۆزگە كەڕ و لاڵ ببوومایە و ئەو خەبەرەم نەبیستایە!
منیش زۆر سەرمسوڕما و گوتم: بۆچی كاك محەمەد، دەبوو تۆ لە هەموو كەسێك خۆشحاڵتر بوویتایە، لەبەرئەوەی نیوەی ژیانت بە پێشمەرگایەتیكردن بۆ پارتیەوە بەسەربردووە!؟
كەچی زۆر بە ڕاشكاوی گوتی: جەلال گیان تۆ زۆرت ماوە بنەماڵەی بارزانی و بە تایبەتیش مەسعودی ناڕەسەن بناسیت، دڵنیابە مادەم پێی كەوتەوە كوردستان هەم خۆشی ئەم ڕاپەڕینە شكۆمەندییە دەكاتە ناخۆشی و پەشێمانی بۆ گەلی كورد و هەم بە جلوبەرگی كوردیشەوە هێندە خیانەت و بێئەخلاقی دەكات كە خەڵكەكە لەمەودوا ڕوویان نەیەت جلوبەرگی كوردیش لەبەربكەن، چونكە كاتێك بوومە پێشمەگە سوێندم خوارد كە بە شەهیدبوونیشم نابێت تەرمەكەم بگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەعسیەكان و ئەگەر نەشكوژرام ئەوا هەتا كوردستان بە تەواوی ڕزگار نەبێت بۆ سلێمانی ناگەڕێمەوە، بەڵام كاتێك بە تەواوی شارەزای بنەماڵەی بارزانی بووم بۆمدەركەوت كە دوژمنی هەرە سەرسەختی گەلی كورد و داگیركەری هەرە ڕاستەقینەی كوردستان ئەو بنەماڵە خائینەن.
بە داخەوە ئەو كەسانەش كە نەفرەت لە كوردبوونی خۆیان دەكەن هێندە ناحاڵین كە وادەزانن بە نەفەتكردن لە كوردبوونی خۆیان نەفرەتیان لە بارزانی و تاڵەبانی كردووە، بەبێئەوەی بە خۆیان بزانن كە هەموو هەوڵی بارزانی و تاڵەبانی بۆئەوە بووە كورد نەفرەت لە كوردبوونی خۆی بكات.
هەربۆیەش بەو گوتەیەی بەڕێز ئۆجالان كۆتایی بە بۆچوونەكەم دەهێنم كە دەڵێت (كوردبوون تاڵە و هەڵهاتن لێی نامەردی و نائینسانی و بێویژدانییە).
Khasraw Sulaiman Tofik
دەست خۆش کاک کەمال زۆر جوانە دەستو خامەت هەر ڕەنگین بێ ئەوەی تۆزێک کەرامەتی تیامابێ ئەبێ ئەم نووسینەی بەڕێزت کاری تێبکاو کورد بوون بخاتە پێش هەموو خۆشییو بەرژەوەندییەکانەوە. دووبارە دەست خۆشییم بۆت ماندوو نەبی هەربمێنی بەتەندروستیی🙏🙏❤️❤️
Asaad M. Ahmed
بابەتێکی جوان و بە پێزە و شایانی هەڵوێستە لەسەر کردنە ... دەستخۆش
Kamal Said Taha Koyi
کاک کەمال دەست خۆش پێویستە ئەم قوتابخانەیەی کورد بون بەردەوام بێت
لەباتی خۆنەفرەت کردن ئەمانە بە نەفرەت کات
Anwar Mohamed
دەست خۆش كاك كەمال ئەوانەی نەفرەت لە كورد بوون دەكەن لە مرۆڤ بوون داماڵدراون و بەهیچ ئاژەڵێكیش ناچن. چونكە ئاژەڵەكانیش نەفرەت لە ڕەگەز و نەتەوە بونی خۆیان ناكەن .
Salah Rebwar
دەستخۆش، کوردبوون شتێک نییە مرۆڤ پێی پەروەردەکرابێ یان بەسەری داسەپابێ. کوردبوون. شتێک نییە کە کۆن بوو فڕێی بدا. بەپێچەوانەوە، ناسنامەی هەر تاکێکی کوردە کە لە چوارچێوەی جوگرافی کوردستان لەدایک بووبێ و کولتوور و زمانی کوردی هەبێ. بۆی هیچ کەس ناتوانێ نە لەخۆی دابماڵێ و نەفرەتلێکردنیشی تەنیا ترسە یان بەرژەوەندی. کورد دەتوانێ خائن بێ، بەڵام هەرگیز نابێتە عەرەب یا تورک. بەڵکوو دەبێتە کوردی خاکفرۆش. بەڵام بە داخەوە لەبەر نەزانی کوردبوون وەک ئایدیۆلۆژیەکی سیاسی دەبینرێ. چۆن نەفرەت لە ڕێکخراوی سیاسی دەکەن، بێ ئەوەی بزانن نەفرەت لە ناسنامە و خۆیان دەکەن.
Khasraw Aziz
دەست خۆش وەڵامێکی دروستە .پەندێکی سادەی کوردی هەیە ،ڕێوی لەکونی خۆی هەڵگەڕیتەوە گەڕ دەبێت .من کوردم کوردم کوردم ئینجا مرۆڤێکیشم غەدرم لەهیچ نەتەوەیەکی تر لەسەر ئەم گۆی زەویە نە کردووە ،ئەوە تورک و فارس و عەرەبە بونی من ڕەت دەکەنەوە کەواتە من ڕەگەست پەرست نیم ،ئەوان فاشیست و ڕەگەست پەرستن لەسەر خاکی خۆم دەم چەوسێننەوە .
Shorsh Hassan
ڕونکردنەوەیەکی نایاب و پێویست،چونکە زۆرن ئەوانەی بەناوی مرۆڤبون وموسڵمانبونەوە خۆ لەکوردبون دەدزنەوە ......دەستخۆش
Sabir Kareem
دەستخۆش بۆ ئەو ڕا و بۆچوونە و شرۆڤەیە و وەڵامە ڕاست و لۆژیکییە !
ئەو بابەتە کەسانە بەھۆی ئەوەی ھیچ شارەزایی و زانیارییەکیان سەبارەت بەپرسی مرۆڤ و نەتەوە و نیشتیمان مێژووی خۆیان و کورد بوونیان نییە ، وە لە ئایین و ڕەگەزپەرستی و داعش دا ، سەریان لێشێواوە و ھەڕێ لەبڕێ دەرناکەن و ئاو لە ئاشی داگیرکەران دەکەن و خۆبەخشانە دەبنە دوژمنی کورد و ئامرازێکی ھەرزان بەدەستیانەوە !
ئۆجەلان فەرموویەتی ـکورد بوون سەختە بەڵام ھەڵاتن لێی نامەردییە .
Khasraw Sulaiman Tofik
دەست خۆش کاک کەمال ڕوونکردنەوەیەکی جوان و دروست. ئەم جۆرە بۆچوونانە بیرکردنەوەی اسلامییەکانە کەخۆشیان باوەڕیان بەدینەکەی خۆیان نییە کە لەقورئانەکەی خۆیانا هاتووە:
(لقد خلقناکم من ذکر وآنثی وجعلناکم من شعوب وقبائل لکی تعارفوا).
ئەمە ئەگەر قسەی خوا بێ واتە خوایان بەدرۆ خستەوە وە ئەگەر قسەی خواش نییە ئەم خۆخەڵەتان و خۆ بەکۆیلەکردنە بۆچی!؟
Hama Suseyi
کورد ئەڵێ؛ ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە،،بەڕێز کاك کەمال نەك تەنها ئەلفیك،بەڵکە سەدەها و هەزارەها ئەلفی بۆ ئەو کەسە نووسیوە بەو هیوایەی بێتەوە هۆش خۆی و کوردبوونی خۆی پێ نەنگی نەبێ و هەست بکا کووردبوون واتە مرۆڤ بوون،، دەنا ؛ گەر وانیە بۆچی ئامانجی دوژمنان و داگیرکەران لەناو بردنی ئەم بوونەوەرەیە کە ناوی کوردە..چی وامان لێ ئەکا لە کوردبوونمان هەڵبێین؟ ئایا ترسە وەیان خۆبەکەم زانینە..ئەو کەسەی پێی وایە کوردبوون دوای مرۆڤبوون دێ ،،ئەوا تەنها ئاو بە ئاشی دوژمنان و داگیرکەرانی گەلەکەماندا ئەکا، جا پێی بزانێ وەیان نا.
Nasik Kadir
ئەوانەی وا ھەستدەکەن ئەنتەرناشناڵانە بیردەکەنەوە لە ھەموومان لۆکاڵیترن، ئەو جۆرە بیرکردنەوانە لە لایەکەوە ملکەچی خۆبەخشانە بۆ دوژمن و خۆھەڵخەڵەتاندنەو لە لایەکی تریشەوە خۆدزینەوەیە لە لێپرسراوێتی.
Majid Dilnya
دەسخۆش کاک کەمال، هەمیشە وتوومە،موسڵمان و کۆمۆنیستی کورد،لە موسڵمان و کۆمۆنیستی هیچ نەتەوەیەکیتری سەردەست ناچێت. مرۆڤبوون قسەی پووچە،ئەگەر بەرامبەرەکەت هەمان تێڕوانینی مرۆڤانەی بۆ تۆ نەبێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە