ڕێکخراوەی فەرهەنگیی لە سەقز

Wednesday, 13/03/2024, 18:37

747 بینراوە


ڕێکخراوەی فەرهەنگیی_هیوای زانست لە درێژەی چالاکییە فێرکارییەکانی خۆیدا بە کردنەوەی خولی ڕێنووسی زمانی کوردی، لە وەرزی زستاندا هێز و تینی بردە ناو کتێبخانەکانی زانست.
بەرەنجامی ئەم چالاکییە پێشکەشکردنی 85 بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی دایکی بوو. خولەکان بە پێشوازی و خۆشەویستیی بێوێنەی فێرخوازان بەڕێوە چوو.
لە زستانی ئەم ساڵدا لە:
1ـ کتێبخانەی ژیلا حسەینی 20 کەس (دوو خول)
2ـ کتێبخانەی نەشمیلان 30 کەس( سێ خول)
3ـ کتێبخانەی کانی عاشقان 15 کەس (دوو خول)
4ـ کتێبخانەی موفیدە مەزهەر 20 کەس(سێ خول)
خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەڕێوە چوو. لە کۆتاییشدا دوای تاقیکردنەوە، فێرخوازەکان لە ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆدا بڕوانامەی تێپەڕاندنی خولی ڕێنووسی کوردییان لە دەستی مامۆستایانی خۆیان وەرگرت.
لەم ڕێوڕەسمەدا جگە لە وتاری دوکتور فاتێح سەعیدی مامۆستای زانکۆ، هەموو وتار و بەرنامەکان لە لایەن فێرخوازانەوە بەڕێوە چوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە