بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد

Monday, 25/03/2024, 17:46


کوشتنی کۆڵبەرەکان بۆتە کاری رۆژانەی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی.کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەتا حوسێنی،دوای ئەوەی کە بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار دەبێ،لە ئیوارەی رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی ٢٤ی رەشمە/١٤/٣/٢٠٢٤/ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی بە هۆی سەختیی برینەکەی گیانی خۆی لە دەست دەدا.
ئەوکۆڵبەرە سەرەتا دەبرێتە دەرمانگای شاری نەوسوود بەڵام بە هۆی کاریگەریی برینەکەی کۆچی دوایی دەکا.پێویست بە وەبیر هێانەوەیە کە ئەوکۆڵبەرە لە سنووری شووشمێ بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێ.
سەرچاوەی هەواڵ:

ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە