نەتەوە و نیشتیمانپەرستی کفرنییە

Wednesday, 27/03/2024, 21:54

3361 بینراوە


لەووتارەدابە هیچ شێوەیک مەبەستم بێ ڕێزیی بە هیچ وڵاتێک ونەتەوەیەک وحیزب وسازمانی سیاسی نییە.لە روانگەی خۆمەوە دەڕوانمە ئەو بابەتە.بەواتایەکی دیکە مژاری رەگەزپەرەستی وخۆشەویستیی بەرانبەربە نیشتمان تێکەڵاوی یەکتر دەکەم.خاک بە بێ دانیشتوانی ئەو خاکە دەبێتە بیابانێکی وشک وقاقڕکە ژیان تێیداجێگای نابێتەوە.نیشتمان لانکەیە ودانیشتوانی ئەو نیشتمانەش وێنەی منداڵێکی ساوادەچن کە لەناوئەو بێشکەیەدامەزن دەبن.نیشتمان زەوێیەکی بەرهەمدارە ودانیشتوانی ئەو نیشتمانەش جووتیارێکی بە ئەمەگ وپێ زانن.خاک وجووتیارپێکەوە ژیان دەخوڵقێنن.
دارستان ریشە ورەگەزلە خاکێکدادەچەقێنن کە بەروبومی لێ وەرگرن،نەتەوەش وێنەی دارستانە کە ریشەورەگەزیی خۆی لەسەرخاکێک چەقاندووە کە موڵکی باپیرانیەتی.هیچ نەتەوەیەکی خاوەن زمان وکولتورودابونەریت بێ مێژوونییە.کوردستانیش وێنەی تەواوی وڵاتانی جیهان خاوەنی پێناسەی خۆیەتی ودەبێ لێی بەخاوەن دەرکەوین.
ئەگەر لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان کەسانێک کە کوردنین دەژین دەبێ بەوپەڕی ئازادی مافیان پێ بدرێ کە لە ناسنامەی خۆیان خاوەن دەرکەون ورێزیان لێ بگێرێ.بەدرێژایی مێژوومان داگیرکەری کوردستان بە بیانووگەلی جۆراوجۆردەستیان لە سەرکوت کردنی نەتەوەی کورد بەرنەداوە.کورد لەسەر خاکی خۆی بێگانە بووە وداگیرکەری کوردیش خاوەن ماڵ.
یەک وڵاتم بۆ ناو بەرن کە قازانج وبەرژەوەندیی خۆی فیدای خاکی کوردستان ونەتەوەی کوردکردبێ؟ئەگەر دۆستایەتی کوردیشیان کردبێ تا ئەو رادەیە بووە کە بەرژەوەندیەکانیان نەکەوتبێتە مەترسی.هەرکاتێکێش کورد داوای مافی خۆی کردبێ دەیان وسەدان مۆری ناخواستەیان بەسەرداسەپاندووە،مۆری جوداخوازیی یەک لەوتۆمەتانە بووە کە بەسەریانداسەپاندوین ووەک کفرلەسەرمان فەرز کراوە.لە کوێی دونیادا جوداخوازیی کفرونایاساییە؟
لەوڵاتێکی وەک فەرآنسە هەرکات کەسێک کە خەڵكی ئەو وڵاتە نەبێ وبە میوانی چووبێتە وێ،ئەگەرلەسەر شەقامەکانی یەکێک لە شارەکان فەڕآنسە بە زمانی ئینگلیسیی یان زمانێکی دیکە پرسیارێک لە کەسێکی فەرآنسەیی بکا،جوابت ناداتەوە!چون وافێر کراوە کە هەرکەس دەبێ زمانی فەڕآنسەیی بزانێ ووەک خەڵكی ئەووڵاتە بیر بکاتەوە.ئەوشێوە بیرکردنەوەی کە پرسی خۆشەویستیی وپەرەستنی ریشەوڕەگەزیی مرۆڤ وخاکەکەی دەخاتە ژێر پرسیار./ئەوە قسەی دۆستێکی منە کە بۆ سەفەر رێگای کەوتبووە وڵاتی فەڕانسەکە گۆیا دێمۆكڕاسی لەسەر شەقامەکانی هەڵڕژاوە/.
تورکیزم وعەڕەبیزم وفارسیزم،وایان لە نەتەوەی کورد کردوە،لە شوێن وخاکی خۆت بجووڵێی مۆری رەگەزپەرەستیت پێوە دەچەسپێنن وبە جوداخوازناوت دێنن. بەڵام داگیرکەرانی کوردستان بە رەگەزپەرەستیی وفاشیزم تۆمەت بار ناکرێن.کوردیی بێ تاوانیش رێگای پێ نادرێ هەناسەی ئازادی هەڵکێشێ.لەنێوان خۆشەویستیی ورەگەزپەرەستی وفاشیزم وڕآسیسزم جیاوازیی هەیە.رەگەزپەرەستیەک کە بۆ مانەوەی خۆی رێگا نەدابە نەتەوەکانی دیکە وەک ئەو خاک ونیشتمانی خۆیان بپەرەستن،دواکەوتووییە وجێگای لە فەرهەنگی سیاسیدانابێتەوە.
مرۆڤ کاتێک یاساکانی بن چینەیی ئەو وڵاتە دەخوێنێتەوە ئەوکات لە واتای رەگەزپەرەستی وئەوین بەرانبەربە نیشتمان تێدەگا.لە یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتانەدائەگەرتۆزقاڵێک ماف بۆ کورد دیاری کرابێ،کاتێک کار گەیشتە جێ بەجێ کردنی ئەو نەختەمافەش،خەروار خەروار شڵتاغت پێ دەفرۆشن تا جێ بە جێی نەکەن.ئەوەی موسولینی وهیتلێرکردیان مافی بەسەرپەرەستنی وخۆشەویستیی و هاوخوێن وهاووڵاتیی خۆیان نەبووە،لە راسیتدائەوان دژی نەتەوەی خۆیان سیاسەتیان بەرێوە بردووێرانیان لە پاش خۆیان بە جێ هێشت.
کومونیزم ونیشتمان پەروەریی:
لنین دەڵێ،من سەرەتارووسم،پاشآن کومونیست.چەپ وکومونیستی کوردیش سەرەتاکومونیستە وپاشان فکری لێدەکاتەوە ئایا کوردبێ یان کومونیست.سەردەمێک پرسی کومونیستی کورد پرسی جیهان وەتەنی بووکە بەحەڵقەی گوێچکەیان هەڵاەسیبوو وئەوی بیریان لێ نەدەکردەوە وڵات ونەتەوەی خۆیان بوو.کەس هەیە بە کومونیستە کوردەکان بڵێ،چت نە پەرەستنی مائۆ ولنین وئێستالین ومارکس وئێنگڵس داوە.هەرئێستەشی دەگەڵ بێ چەپی سووننەتیی کورد شآنازیی بە چەپی داڕزاوی تورک وفارس وعەڕەب دەکاتابە گەل ونیشتمانی خۆی.
رەگەز پەرەستیی وخۆشەویستیی بەرانبەر بە خاک ونەتەوەی کورد،ئاوێتەی فاشیزم وراسیسم وبەچاوتەنگیی مەکەن.هەر نەتەوەیەک کە لەم جیهانەدا دەژی ئەو مافەی هەیە خاک ونەتەوەی خۆی بپەرەستێ ورێگابدابە نەتەوەکانی دیکەش خاک ونەتەوەی خۆیان خۆش بوێ وبیپەرەستن.لە دونیای سەردەمدا،رێزوحورمەت بۆ مێژوووزمان وخاک وئاڵاوسروودوکولتوری هەروڵاتێک دەبێ دوولایەنە بێ.ناکرێ کاتێک کورد داوای مافی رەوای خۆی کرد بە چەکوش سەری پان کرێتەوە وخاکی بەتاڵان ببرێ.هەمووگەلانی سەر گۆی زەوی مافی ژیانیان هەیە.هیچ گەلێک نابێ لە سەرقڕکردنی گەلێکی دیکە ژیان بۆخۆی پێک بێنێ.کاتێک پاشناو/ستان/ دوای وشەی کورد دەبێتە کوردستان،ئەوە بەوواتایەدێ کە ئەو خاكە هی نەتەوەی کوردە.چاولە ناوی ئەو وڵاتانە بکەن:عەڕەبستان،تاجیکستان،مەغولستان،قڕقیزستان،ئازەربایجان /هی ئازەریەکانە/،ئەرمەنستان،ئۆزبەگستان،ئەفغانستان،ئینگلستان،بولغارستان،پاکستان،تورکمەنستان،سێربستان و...دەیان وڵاوتی دیکە کە پاش ناوی / ستان/ بە دووی ناوی ئەو وڵاتانە دێ کە دانیشتوەکانی خاوەنی ئەو وڵاتەن،جگە لە کوردستان کە بە بێ ئیزنی کورد دابەشکراوە!
مێژوویەکی خەمبار:
کاریگەریی ئیدۆلۆژیای هاوردەی، وێنەی مائۆییزم،کومونیزم،سوسیالیزمێکی داڕزاووخۆجەییزم،بۆ کوردستان بۆتە بە کوشتدانی هەزاران گەنجی کوڕووکچی کوردومێژویەکی خەمبار.ئەو چین وتوێژە سەرمایەیەکی بە نرخن بۆداهاتووی نیشتمانی کورد.هاوردەکردنی ئەو ئیدۆلۆژیانە لە لایان حیزبە سووننەتیەکانی کوردستان جگە لە ماڵووێرانی هیچی بۆ نەتەوەی کوردو خاکی کوردستان تێدانەبووە.درووشمی جیهان نیشتمانی هەموومانە،تاکی کوردیی لە ئامانجەسەرەکیەکانی خۆی دوور کردۆتەوە.ئەگەرجیهان نیشتمانی هەموومان بێ،پێگەوپێناسەی نەتەوەیی مێژوویی کوردلە کوێی ئەم جیهانەدادانی پێدانراوە؟لە دەستپێکی هەزارەی سێداجوابی ئەوپرسیارە نەدراوەتەوە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە