ڤیان دەخیلی جاش و ئەحمەد مەلا تەڵالی، پارە وەرگر لە پارتی!

Friday, 07/06/2024, 21:00

8758 بینراوە


پێشەکی
لە بەرنامەی (لەگەڵ ملا تەڵالدا، بابەت، سنجار خارج الدولە) واتە (شەنگاڵ لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عیراقدا) کە لە ٣/٦/٢٠٢٤دا لە یوتیوب پەخش کرا، میوانی ئەو بەرنامەیە (ڤیان دەخیل) ی بەرژەوەندیپەرستی ڕارا بوو. بابەتی بەرنامەکە، بریتی بوو لە تاوتوێ کردن لە مەترسی بەهێز بوونی هەژموونی ( پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە) لە شەنگاڵ و ناوچەکانی دەوروبەری.
لە پێشەکی بەرنامەکەدا ئەحمەد، دەنگ هەڵدەبڕێت بە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل دادەبەزێتە سەر پەکەکە، دواتر پەنجە بۆ ئەوە درێژ دەکات، کە ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عیراقدا نەماوە، پەکەکە هەرچی بیەوێت دەیسەپێنێت و مەترسی لەسەر سیادەی عیراق دروست دەکات، بۆیە دەبێت حکومەتی عیراقی هەڵکوتێتە سەریان، لەنێویان ببات و ئەو هێزە بیانیە تیرۆریستە لە عیراقدا وەدەرنێت، جگە لەوە، تەوەری باسەکە، گەشە کردنی بەشداریی کردنی ئافرەتانی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دی ئەو ناوچانەیە، لە ڕیزەکانی پەکەکەدا، کە ڤیان و ئەحمەد بە مەترسی دەزانن.
ئەحمەد مەلا تەڵال، عەرەبە، لە کەناڵی یو تی ڤی عیراقی کار دەکات، پێشکەشکەری بەرنامەی ( لەگەڵ مەلا تەڵال) ە، هەنووکە ناسراوە بەوەی، کە ژێربەژێر پارەیەکی زۆر لە پارتی وەردەگرێت، پێشوتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە لە بەرهەم ساڵح نزیک بوو، کاتێک کە لە دەسەڵاتدا بوو.

سەردێر

بەدرێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاری نیشتمانی میللەتی کورد، لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا، تەنیا لەنێو ڕەگەزی نێرینەدا، خۆفڕۆش، نیشتمان فڕۆش، ڕاڕا و سیخور نەبووە، کە بەبەردەوامی هەندێک لە پێنووسە خاوەن هەڵوێستەکان، پەنجەی بۆ درێژ دەکەن، بەڵکو لەنێو ڕەگەزی مێینەشدا ئەو دیاردەیە یان ئەو حاڵەتە بەدی کراوە، بەڵام پەنجەی بۆ درێژ نەکراوە و پەردەپۆش کراوە.
لە دوای کۆڕەوی ١٩٩١ وە تا ئێستا، هەرێمی کوردستان لەژێر باڵی ینک و پدکدا، جگە لەوەی بوو بە لانە و بێشەی هەزاران هەزار ئافرەتی لەشفڕۆش، شان بەشانی ئەوەش بە هەزاران هەزار ژنی بەرژەوەندیی پەرست، کۆنە بەعسی، سیخور و ڕارایان هێنایە پێشەوە، کە لە زۆربەی جومگە سەرەکییەکانی نێو دەسەڵاتی حکومەتدا، پەیکەری ڕێکخراوەیدا پۆستیان وەرگرتووە، یان کراون بە نوێنەر و نێردراون بۆ بەغداد.
ئەم ئافرەتانە وەک پیاوەکانی نێو دەسەڵاتی هەرێم، بە گەندەڵی و پارەی دزراوی سامانە گشتیەکانی کوردستان دەوڵمەند بوون، ڕێگەیان بۆ تەخت کراوە کە لە بەرهەمی خەباتی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خوێنی ئالی شەهیدان بخۆن. سەیر لەوەدایە، کە ئەو ئافرەتانە، یەکەم شت کە بەو پارەیە ئەنجامی دەدەن ئەوەیە، کە ئەویش نەشتەرگەری جوانکارییە، وەک ڤیان دەخیلی، جاشی خۆفڕۆشی بێ ئابروو و بێ ڕەوشت، کە لە کەناڵە عەرەبیەکان بەتایبەتی لە کەناڵە عەرەبیە عیراقیەکاندا پارتی کردویەتی بە دەمڕاستی خۆی!
ڤیان دەخیل، لە بەرنامەکەدا ئەو ڕاستییە دەشارێتەوە کە بەهەزاران دۆکیومێنت بە ڤیدیۆ سەلماندویەتی، کە کاتێک داعش هەڵیانکوتایە سەر شەنگاڵ، هێزەکانی پارتی ڕایان کرد، تەنیا هێزەکانی پەکەکە بەرەنگاریان کرد. ڤیان دەڵێت، پەکەکە تەنیا ڕاڕەویەکیان بۆ خۆدەرباز کردنی خەڵککە کردووە، دوای ئەوە کاریان تەواو بووە و دەبێت بڕۆن، لەبەرئەوەی ئەوان هێزێکی بیانین بۆیان نییە لە شەنگاڵ بمێنن، هەروها گلەیی لە حکومەتی عیراق دەکات، کە خاوەن سوپایە بۆچی دەهێڵێت پەکەکە لەو ناوچانەدا هەژموونی خۆیان بسەپێنن و ڕۆژبەڕۆژ بەهێزتر بن.
ئەمڕۆ لە کوردستاندا بەتایبەتی لە باشوور، جگە لە دەزگەی هەواڵگری و سوپای وڵاتانی دراوسێ، بەسەدان هێز و میلیشیای چەکداری تورک، عەرەب، فارس، ئەفغانی و پاکستانی هەن، کە جگە لەوەی تەماحیان لە خاک و وڵاتەکە کردووە، هەوڵدەدەن بەنێوی ئاین و سیاسەت، شێوازەی نێو کۆمەڵگەی کوردی بگۆڕن، هیچ سیمایەکی کورد بوون بەو میللەتەدا نەهێڵن، بەڵام کەس باسیان ناکات، تەنیا باسی گەشە کردنی هێزی پەکەکە دەکەن لە باشووری کوردستاندا.
ڤیان لە بەرنامەکدا خۆی شینومۆڕ دەکات، گلەیی و گازاندە لە حکومەتی عیراق دەکات و دەڵێت، کە بۆچی ناتوانێت ٥٠٠ کچی یەزیدی، کە بە بڕیاری خۆیان چوون بۆ ڕیزەکانی پەکەکە و چەکیان هەڵگرتوە، هەوڵنادات بیانگەرێنێتەوە. جاش ڤیان لەوە ناگات، کە بیروباوەڕی بەهێز و بڕوا بوون بە پرسی ڕەوای نیشتمانی و نەتەوەی، ئافرەتی شۆڕشگێر و بەهەڵوێست بەرهەم دەهێنێت، کە ئامادە دەبن بەبێ بەرابەر و بیرکردنەوە لە پارە دەست لەهەموو خۆشیەکی ژیان هەڵبگرن و ڕێگەی سەختی خەبات هەڵبژێرن. بێ گومان گلەیی لە ڤیان ناکرێت، کە لەو هەڵوێستە پڕ مۆڕاڵانە ناگات، چونکە لە ئەزموونی ژیانی خۆیدا، هەرگیز ئەو جۆرە هەڵوێست و پێداگرتنەی نەبووە لە پێناو پرسی ڕەوای میللەتەکەی، ئەو لە ژیانیدا تەنیا ئامانجی سەرەکیی، پارە کۆکردنەوە بووە و ئەو ڕێڕەوەی گرتۆتەبەر، تا لە سایەی پدک گەیشتووە بە ئەو ڕۆژە.
ڤیان، دەیەوێت پێمان بڵێت، کە هەڵوێستی ئەو، لە هەڵوێستی ئەو ٥٠٠ کچە بەهێزتر و پیرۆزترە کە لەنێو پەکەکەدا چەکیان کردۆتە شان، ئەو لە یاد خۆی دەباتەوە، کە خۆی، خۆفڕۆش، ئەلقە لە گوێ هەموو هێزێک دەبێت کە پارەی بداتێ بەتایبەتی پارتی. ڤیان دەیەوێت پێمان بڵێت، کە ئەو بە ڕۆحی نیشتمانپەروەری، دەرزی پۆتێکس لە گوپ، لە لێوی دەدا و پێستی ساف دەکات، جلوبەرگی گران بەها دەپۆشێت، دەچێت لە کەناڵی ئەحمەد ملا تەڵالی جاشی پارتی، ڕا و بۆچوونی خۆی دەردەبرێت و خەبات دەکات، داوا لە حکومەتی عیراقی دەکات، کە ڕێگە لەو کچانە بگرێت نەبن بە گەریلای پەکەکە. پرسیار گرنگ لێرەدا ئەوەیە، کە ئەو پەنا بۆ حکومەتی عیراق دەبات رێگری لەو کچە شۆڕشگێرانە بکات، ئەی ئێمە هانا بۆ کێ بەرین کە نمونەی وەک ڤیان دەخیل لەنێو ئەو میللەتەدا گەشە نەکات؟

سەرچاوە:

سنجار خارج سيطرة الدولة| مع ملا طلال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە