سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


ئەچمە سلێمانی گۆیژەم لێدیارە، بە بەرزی گۆیژە (مام) تاوانبارە

Wednesday, 26/06/2024, 22:56


چەند ڕۆژێکە باس باسی شاخی گۆیژەیە کە گوایە تەخت ئەکرێ و ئەکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبون ، بەندە لەبەر دوریم لە گەندەڵستانەکەی جوت بنەماڵەوە ئاگادار نیم نازانم وردەکاری بابەتەکە چۆنە، بەڵام لەم دورەوە هەست بەوە دەکەم ، گەندەڵیەکە هەرجۆنێک بێت میراتی خیانەتەکانی مام جەلالە، بۆیە ڕێگە بەخۆم ئەدەم ، وەک بیرەوەری هەندێک لەوخیانەتو گومانو پرسیارانە وەبیر نەوەکانی پێش کودەتاکەی ١٩٥٨ بهێنمەوە، بۆ نەوەی نوێش ڕون بێت کە ئەم کەسایەتیە کێیە و چیە تا نەوەی نوێ بەدەردی ئێمە نەچنو نەخەڵەتێن، جەلال حیسامەدین لە دەورانی پاشایەتیدا دەچێتە کۆلێجی یاسای بەغدا، ئەوانەی لە نزیکەوە ناسیویانە ئەگێڕنەوە کە لەو کاتانەشدا لە لای یەن پۆلیسەوە پارێزگاری کراوە، کە جێگەی گومانێکی گەورەیە، کاتێکیش کە کودەتاکەی کەریم قاسم سەر ئەگرێت و ڕژێمی پاشایەتی ئەڕوخێت جەلالو ستافەکەی ئەکەونە خۆ بۆ گێڕانەوەی مەلا مستەفا لە ڕوسیاوە، ئەم هەنگاوەش ئەوەمان پێئەڵێت ، کە تاڵەبانیو برایم ئەحمەدو هەمو ئەوانەی کە لایەنگری شۆڕشی ١٤ تەموز بون خۆیان هیچیان لە باردا نەبوە بۆیە گرەویان لەسەر ئەسپێکی دۆڕاوو تۆپیوو هەڵهاتویەکی وە مەلا مستەفا کردوە ،لەبەر ئەوەی هەرکەسێک مێژووی عێراق شارەزابێت لەو سەردەمەدا عەبدولکەریم قاسم ئامادەبوە بەهەموو جۆرێک لەگەڵ سەرجەم حیزبولایەنەکان گفتو گۆ بکات، بەتایبەتی کورد، هەربۆیە ئەم هە نگاوەی تاڵەبانیو برایمو ستافەەکەیان دو گومان لە خۆ ئەگرێت یەکەمیان ئەوەی سەربە لایەنێکی بێگانە بوبن ، ئەوی تریشیان کە خۆیان بودەڵەو هیچ لەبارانەبوبون ، کە گریمانەی یەکەم گومانی زۆرتر ئەخولقێنێ ، پاشان ئەو ناکۆکیانەی لە ڕیزەکانی پارتیدا دروست بوە ،
ئەمەش گومانی زۆری لەسەرە چونکە لەوڕۆژگارەدا مام جلال خۆی بە چەپو مارکسیەکی عەیارە بیستوچوار ئەژمار ئەکرد، پرسیارەکە ئەمەیە مارکسیەکی لەو جۆرە چۆن ئەکەوێتە دوای مەلاو دیوەخانەوە لە کاتێکدا کە خۆی بە موریدی تەریقەتی ماوتسی تۆنگ حساب ئەکرد، تاوەکو بە جاشایەتی ٦٦ شکایەوە پاشان لە مۆڵگاکانی بەکرەجۆ کەوتنە ئازاردانی ئەوانەی کە نەیاریان بون تەنانەت لە کوشتنو گرتنیش دەستیان نەپاراست، بۆ نمونە شێرکۆ بێکەسیان لە بەکرەجۆ زیندانی کرد، لەسەر شیعرێک کە مەبەست لێی بەکرەجۆو ٦٦ بوو تا ساڵی ڕێکەوتنەکەی ئازاری حەفتا، کە وەک مو لە ماست دەربێنی ئاوا لێی دەرچوو بەرەو بێروتو قاهیرە هەڵهات، لەدوای ئاشبەتاڵە ئابڕۆبەرەکەی ساڵی ٧٥ دیسانەو کەوتەوە خۆ ئاشەکەی خستەوە گەڕ کەوتەوە خەڵەتاندنی گەنجانی خوێن گەرمو بەکوشت دانیان ، سەیرەکە لەوەدایە لەم دوایانەدا زۆر بە ئاشکراو بێشەرمانە خۆی لە هەندێ ڕوداوی مێژوویی کە بەسەر ئەم میلەتە داماوەدا هاتبو بێبەری ئەکرد یاخود ئەگەر کڕیاڕێک هەبوایە گشت سەروەیەکانی بە دۆلار ئەفرۆشتەوە، بەهۆی ئەوەوە کە دەسگای ڕاگەیاندنی زۆر لەگەندەڵستاندا هەبوو زۆرێک لە خیانەتو گەندەڵیەکانی لە زاری خۆیەوە دەر ئەکەوت، بۆ نمونە کاتێک حیزبی شیویعی داوەتیان ئەکرد بۆ کۆنگرە ، ئەیوت من کاتی خۆی شیویعی بوم ، یاخود کاتیک پارتی داوەتیان ئەکرد بۆ کۆنگرەی دیوەخانەکەیان ئەی وت من پارتی بوم پەشیمانم کەکاتی خۆی لە پارتی جیا بومەتەوە، لێرەدا پێویست ئەکات هەڵوێستەیەک بکەین بپرسین ئەی خوێنی هەمو ئەو پێشمەرگانەی لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانیدا شەهید بون کێ لێی بەرپرسیارە ، ئەبوایە کەسوکاری شەهیدان داوای یاساییان لەسەر تۆمار بکردایە کە کوڕەکانیان بۆ نەتەوەو نیشتمان شەهید نەبون بەڵکو بۆ ئارەزووی تاکە کەسێک بوە کە ئەویش جەلال تاڵەبانیە، یان زۆر بێشەرمانە وتبوی ئاخ بۆ هەڵەبجەیەکی تر وەک ئەوەی ئەو خەڵکەی بە گازی کیمیاوی لە ڕێگەی هەڵەیەکی ئەو و سەرجەم حیزبەکانەو کرا بەرامبەر هەڵەبجە مرۆڤ نەبن، یان ئازادکردنی ئەو فرۆکەوانەی( تاریق ڕەمەزان) کە کیمابارانی هەڵبجەی کردا،ئەمە سەروەریەکانی مام جەلالو میراتیەکانیەتی ئیستاش ئەوەتا دوو تووتکەی بەرداوەتە گیانی سلێمانی ،
بۆ تاڵان کردنو شێواندنی یاخود شانازو لەتیف گوێرەکەی ئاوەڵزاوای بۆ جێهێستوین کە ئەبن بە پەڵەیەکی ڕەش بەناوچەوانی باشورەوە، کوڕەکانی جگە لە تاڵانیو پارەخڕکردنەوە شتێکی تر نازانن، لەگەل ماڵباتی بەرزانیدا لە پێشبڕکیی دزیو گەندەڵیدان، کاتێک هەمو یەکیەتی بەقەد شێخ ئەحمەدی نۆکان قسەی ناڕوا ، کاتێک هەتیوی دارۆی شێخ نوری ٣٥٠ ملێون دۆلار ئەگەیەنێتە دوبەی و دەستی بەسەردا ئەگیرێت کاتێک دز ئەکەنە سەرۆکی ژوورییبازرگانی زۆر ئاساییشە شاخی گۆیژە بنێن لەبار بۆ بەرەوخوار یاخود تەختی بکەن و بیکەن بە پرۆژەی سەقەتو بیدەنە دەست بەناو سەرمایەدارێک کە تا دوێنێ کێویەک بو بە شارستان ئاشنا نەبوو،لە کۆتاییدا ئەمەوێت پێتان بڵێم ئێوە نە لە شای ئێران نە سەدام حوسەین بەهێزتر نین کاتێک ڕۆژگار لەبار ئەبێت و تورەیی کۆمەڵانی خەڵک سەڕێژ ئەکا ، خۆتانو بەناو کۆمپانیاکنتان ڕائەماڵێ ، جێی خۆیەتی بەو بەناو خاوەن کۆمپانیایش بڵێم لە هەر وەچەرخانێکدا ئێوە ش ئەبنە ئامانجی خەڵکی تورەی کوردستان ، لە کۆتاییدا خوێنەری بەڕێز ئەوەی کەوتە بەر دیدی بەڕێزتان سەرتاپای جەلال تاڵەبانی لێی بەرپرسیارەو میراتی ئەوە بۆ کوڕەکانیو خزمو کەسوکارە فاشیلەکەیەتی بەجێماوە بەری داونەتە گیانی سلێمانی، ئیستا ئەتوانین بڵێین ئەچمە سلێمانی گۆیژەم لێدیارە......بەبەرزی گۆیژە مام تاون بارە ، بۆیە گۆیژە ئەفرۆشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە