• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

مەلای بە شڵتاغ!

Wednesday, 22/12/2021, 3:39

470 بینراوە


لە وەتی بیرم دێ ئەو قسەیەم بیستووە، کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەڵێن:عەجەمی بە شڵتاغ، بەڵام کوردی بە شڵتاغیشمان.
مەلامستەفای بارزانیش یەکێک بووە لەو شەڵتاغبازانە. کاری تۆمەت هەڵبەستن بووە بە کەسانی راستبێژ و شۆڕشگێڕ. نەواری دەنگییم لە سەر نەورۆز تیڤی بیست، کە بە دەنگی مەلامستەفا دەڵێ: قازی محەممەد کەسێکی خوێڕی بووە!
زرارسڵێمان بەگ دەرگەڵەیی، لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی بیرەوەرییەکانم دەنووسێ، کاتێك گەیشتینە یەکێتی سۆڤیەت مەلا مستەفا هەموومانی کۆکردوە و پێی گوتین، هەر کەس لێرە ژن بێنێ گەووادە! کەچی بۆ خۆی لە پێش هەموو کەسێک لە یەکێتی سۆڤیەت ژنی هێنا! لەوەش بترازێ ئەو بنەماڵەیە بۆ شکاندنی کەسایەتی مرۆڤەکان دەڵێن، بۆ ئەوەی نەیارەکانی لە سەر ڕیی خۆت وەلابنێی تۆمەتی جۆراوجۆری ئەخلاقیان بۆ هەڵبەستن!
یەکێك لەو بوختانانەی کە تا ئەوڕۆ بە کۆمەڵگای کوردیان کردوە هەڵپێچانی درۆیەکی دیرۆکیە، ئەوەیش لە ئاست ئەو ئاڵایەی کە لە باشووری کوردستان هەڵیانداوە و دەڵێن: ئەوە هەمان ئاڵایە کە قازی محەممەد داویەتی بە مەلا مستەفا، تا بیپاڕێزێ.. بەداخەوە کۆمەڵگای ساویلکەی باشوور و توێژو چینێکی رووناکبیر و شاعیر و زانکۆکار باوەڕیان بەو شڵتاغەش کردووە.
نووسینی وتاری مێژوویی حەوجێی بە بەڵگەی مێژوویی هەیە. قسەی زل وهەست و سۆزیی بێ بنەما بایی فلسێکە، لەو سەردەمەدا لێکۆلەر و توێژەر و زانای دیرۆکیی بارگەبنەیان پڕە. گووتنی نەخوێندەوارەکانی بنەماڵەی بارزانی دەردی کورد چارەسەر ناکا.
لەم وتارەدا باسی رۆژی ئاڵا نا کەم، کە بنەماڵەی بارزانی پێمان دەفرۆشنەوە. باس لە شڵتاغ و شڵتاغ بازەکان دەکەم، کە لە کتێبی: حاشا و بەرخۆداندا نووسەری کتێب بەو شێوەیە باسی ئاڵای سەردەمی کۆماری مهاباد دەکات.
(ئاڵای کوردستان سێ رەنگی هەبوو: رەنگی سوور لە لای سەروو، رەنگی سپی لە ناوەڕاست، رەنگی سەوزیش لە لای خوارووی ئاڵاکە بووە. لۆگۆی ئاڵای کۆماری کوردستان لە ناوە ڕاستی ئاڵاکەیە، کە وێنەی پێنووسێک و دوو لقە گوڵە گەنم تێدایە. ئەوەش نیشانەی وەبەرهەمهێنانە و کار بووە، هەروەها وێنەی خۆرێك لە سەرووی لۆگۆی ئاڵاکە دەدرەوشێتەوە، کە نیشانەی ئازادییە).
سەرچاوە:
لە نوسینی:عەلی موراد مەراغەها.
چاپی تاران: ساڵی ١٤٠٠

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی" نووسراوە