• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

پێشکەرکاری تەلەفیزۆنەکان هەڵگری کام قوتابخانەی هزرن

Friday, 24/12/2021, 9:26

1509 بینراوە


لەهەموو دنیادا ئەوانەی لەکەناڵەکانی تەلەفیزۆن کاردەکەن دەبێت خاوەنی بڕوانامەی بەرز، خاوەن ئەزمون، لایەنی کەم نوسەرێکی دیارو خاوەن بەرهەمی نوسین ولێکۆڵینەوەو تێزی خۆیان بن، پاشان زمانزان، تاکێک بێت ناوبانگی هەبێت لەکارەکەیداو گەشتی مەیدانی کردبێت بۆ ناو ڕووداوەکان، لە رووی کۆمەڵایەتیەوە خاوەن کەسایەتیەکی سەرنجڕاکێشی هەبێت، خاوەن ڕێزو هزرێکی ئازاد بێت، بە واتا کۆیلەی حیزب یان پارە نەبێت، ئازادانە کارەکەی ڕەنگدانەوەی کەسایەتی بێت وەک مرۆڤێکی ئازاد و ڕامنەکراو، تا لەڕێگەیەوە مرۆڤی ئازاد و باڵا پەروەردە بێت، بینەرەکەی شانازیی بکات کە کاتی بەدیار کەسێکەوە کوشتووە کە شایستەیەی ئەوە بێت کە لەو پێشکەشکارەی ڕوانیوە و دیژ لە مەی بەدیارەوە هەڵقوڕاندوە. 
 ئایا ئێوە نمونەیەکمان پیشان دەدەن لەو تەرزە لە پێشکەشکاری کەناڵە کوردێکاندا. . . !؟ 
 بەشێک لە مێینە پێشکەشکارەکانی کەناڵە کوردییەکان لچی شۆڕ و ڕوومەتی بەرز و هۆقەیەک سوراوو سپیاویان لەخۆیان داوە، بەهزرێکی بەتاڵەوە دەتریقێتەوە. . . من دڵنیام گەر ئیسفنجێکی تەڕ بێنی بەڕوخساریاندا خۆشیان خۆیان ناناسنەوە. 
 نێرینەکانیش بەشێکیان مرۆڤگەلی بەتاڵ لە هەموو بوارێکدا و لاسیاییکەرەوەیەکی ناشرینی کەناڵە عەرەبی و تورکێکانن و ستایلی ڕیش و سمێڵیان لە تورکی بەر دەم بۆردێلەکان دەچێت، ئەوان خۆشیان نازانن بەدوای چییەوە وێڵن !
 مرۆڤ کە لەسیمایان دەڕوانێت هەست بەشەرمەزاریی دەکات، کە گەلەکەم توشی چ نەهامەتیەک بووە بەدەست ئەم دەسەڵات و وەزارەتە فاشلەی ڕۆشبیرییەوە ؟ 
 گرفتی من سیمایی ئەم جۆرە لە پێشکەرکارانە نییە، بەڵکو دەمەوێت قسەلەسەر ئەو پاشاگەردانییە بکەم کە کەناڵی تەلەفیزۆنەکان خوڵقاندویانە و بوونەتە قوتابخانەیەک لە دواکەوتن و گاڵتەکردن و شکاندنی شکۆی تاک بەتاکی گەلەکەم. 
لەڕێگەی ئەو پرسیارە پوچانەوە، کە لەشەقامەکان لە ڕێبوارانی دەکەن و شەو بەمۆسیقای غەمگینەوە مەینەتێکانی خەڵک پەخشدەکەن، یان لە ستۆیدۆکانیاندا گفتوگۆی لەسەردەکەن کە بەڕاستی ئەو بەرنامانە پڕە لە پووچگەرایی و هیچی پەیوەندی بەو هەمووکێشە کۆمەڵایەتی و ئابوری و ئەخلاقیەوە نییە کە لەو هەرێمەدا ٣٠ساڵە دەست و پێی لەگەڵدا نەرم دەکەین. 
لە سەیرکردنی کەناڵەکانەوە بەتایبەتی ئەو پڕۆگرامە شۆیانەی کە کۆپی دراما و کەناڵەکانی تورک و عەرەبە. . لەڕێگەی ئەم کەناڵانەوە چەندین خێزان لە بەریەک هەڵوەشاونەتەوە. . . ئەوانەی دۆبلاجی ئەم تەرزە لەم درامایانە دەکەن خۆیان شۆراونەتەوە لەهەموو بەهایەک. . ئەگینا کێ هەیە درامای دوژمنەکانی کەسوکایەتی بەگەلەکەمان دەکەن وەرگێڕێتە سەر زمانەکەی خۆی و چەندین ساڵە خەڵکی ئەو هەرێمەی پێ گۆشدەکەن. 
هۆکاری ئەم پاشاگەردانییەش بۆ ئەوە دەگڕێتەوە، کە ئەم پێشکەرکارانە هەڵگری هیچ ئایدیایەک نین، بەڵکو تەنها وەک پیشەیەکی بژێو لەکارەکەیان دەڕوانن و هیچ مەعریفە و ئازایەتییەک لەکارەکانیاندا بۆ بەرجەستە نابێت. 
 من تێناگەم گەلێک لەهەرێمێکدا پێنج ملیۆن خەڵک بێت، بەڵام ئەم هەموو تۆڕەمێدیا و کەناڵی تەلەفیزۆن و ڕادیۆ وسەنتەری مێدیایەی بۆچییە؟ 
پێشکەشکارێک، چاکترە بڵێم کەناڵێک ئازایەتی ئەوەی تێدا نییە، کە ڕیپۆرتاژێک لەسەر سوپای تورک کە هەواریان هەڵداوە لەوهەرێمە دا دروست بکات؟ پێشکەشکارێک ئازایەتی ئەوەی نەبووە بەدواچونێک لەسەر ئەو هەموو تیرۆرەی کۆماری ئیسلامی بکات بەرامبەر کوردانی ڕۆژهەڵات دەیکات. 
کاتێکیش گفتوگۆ لەسەر مێژوو دەکەن مرۆڤی وا تێکشکاو، بێئاگا و ترسنۆک دەهێنن و دەیاندوێنن کە مێژوو هەمووی بەسەر یەکدا دەشێوێنێ و وات لێدەکات، نەک وانەیەک فێرنابیت، بەڵکو دەتباتە ناو تونێلێکی تاریک و دەرنەچوەوە. ئەم کەناڵانە بەهەموو جۆرەکانیانەوە بەڵایەکی ترن لەو هەرێمەدا، کە تاکی کوردی ١٠٠ساڵ گەڕاندۆتەوە بۆ دواوە. 
دواجار کورد دەبێت لەوە بگات "کە بەخشینی خراپەکاران هەرگیر ئاشتی ناهێنێت" سەنگاپور بۆیە بوو بەو ووڵاتە، کە جیهان سەرسام بکات کەرتی پەروەردە و کەناڵەکانی مێدیایی بۆ گۆشکردنی مرۆڤی ئازاد تەرخانکرد. ئێمە لە ڕێگەی تێهەڵدان لە پەروەردە و شکۆی مامۆستامان شکاندو لەڕێگەی کەناڵەکانیشمانەوە مرۆڤی چەماوە دروست دەکەین. خەڵک کتێبی بیرچۆتەوە بەڵام شەوڕۆژ لەڕێگە مۆبایلی دەستیانەوە یان لەماڵە بەدبەختەکانیاندا بەدیار تەلەفیزیۆنەکانیانەوە دانیشتوون. ئەوان خەریکی ئەوەن گۆرانی یان بەرهەمێک کە مێژووەیەکی لەناوماندا دروستکردوە لەناو بەرن. ئێستا ئاوازی تورکی و عەرەبی خەریکە هەرەسمان پێدێنێت. 
پاشان مرۆڤێک کەرامەتی هەبێت، ناچێت لەکەناڵێک کە ئینتمای هەراجی نیشتمانی هەبێت، ببێتە پێشکەشکار. 
ئێمە هەموومان بەشدارین لەو مەینەتیەی کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە. لەتێڕوانینم بۆ یوتوب و ئەو پوچگەراییە دەزانم، کە چۆن مەرگی خۆمان ڕاگەیاندووە، سەیری کتێبە دەنگێکان بکەن چەند کەس گویلێگرتوە ؟ سەیر چاوپێکەوتی باران بەفرکەن هێلی لۆڤکەن لەگەڵ دانیشتنەکانی بەند بێژەکان سەیرکەن ملیۆن مرۆڤ سەیریکردوە. هەربەڕاست ئێمە چ میللەتێکین؟

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە