• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

سریلەنکا پێی وتین، کە چارەنووسی هەموو دیکتاتۆرێک وەکو یەکە

Wednesday, 13/07/2022, 20:54

862 بینراوە


سیریلانکا وڵاتێکی دورگەییە دەکەوێتە خواری ئاسیا، ڕووبەرەکەی نزیکەی 65 هەزار کم چواگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی 20 ملیۆن کەس دەبن، وڵاتێکی فرە ئاین و فرە زمان و کەلتورە
 ١٤ملیۆنیان بودایی، 2.5ملیۆنیان هیندۆسی، 2ملیۆن مسوڵمان و ئەوەی تریان فەلاین 
سریلانکا خاوەن کەلتورێکی شارستانی زیاتر لە 3000ساڵەیە، وڵاتێکی جوان و ڕازاوەیە، یەکێکە لەو وڵاتانەی سەرتاپای وڵاتەکە گەشتیاریە،سروشتێکی پڕ سەوزایی، شارستانیەت و شوێنەواری سەرنج ڕاکێش کردویانەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریەجیهانیەکان،سەرەڕای پێگە جوگرافیە گرنگەکەی کەهەیەتی .
 بنەماڵەی "ڕاجا پاسکا "  کە بنەماڵەیەکی  دەرەبەگن  لەساڵانی ١٩٧٠وە کە یەکێک لەکوڕەکانی ئەم بنەماڵەیە  چووە ناو پەرلەمانەوەو  لەوێوە بە پەیژەی دەسەڵاتدا  سەرکەوتن  ، تا وەزیرو سەرەک وەزیران و  سیستەمیان کۆنترۆڵکرد و نیشتمانی سیلانیان  خستە ژێر قەرز و هەژاریەکی زۆرەوە ، لەکاتێکدا سلیلانکا دوەم دەوڵەمەندترین وڵاتانی خواروی ئاسیایا بوو لەدوای دورگەکانی مالدێڤ، لەسەرەکیترین بەرهەمەکانی (چا، برنج)، گەشتیاری، ڕستن‌ و چنین بوو .
ساڵی 2017 چینیەکان دەستیانبەسەر مینای هامبانتوتا ی ستراتیجیدا گرت لەبڕی قەرزەکانیان کە ئەم بنەماڵەیە  ٥١ ملیارد دۆلار قەرزارن  و حکومەت ئیتر توانای دابین کردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکانی وەک، کارەبا، ئاو، وزە، تەندروستی نەمابوو. 
 ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کاتێک خەڵک ڕژانە ناو کۆشکی دەسەڵاتدارانەوە  ڕۆژێک پێش ڕاپەڕینی خەڵک لە  میزانیەی حکومەتدا کەمتر لە (1)ملیۆن دۆلار مابوو،بەڵام کاتێک خەڵک کۆشکەکەی سەرۆک کۆمار(ئۆلیگارشە گەورەکەی بنەماڵەدا گرت) بایی دەیان ملیۆن دۆلار ئۆتۆمۆبێلی گران بەهاو دووا مۆدێل لەناو کۆشکەکەی ڕیزکرابون ، ئەمەیە نمونەی دەسەلاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری جیهانی ، ئێمە هەمان  دیمەنمان لە بەغدادی تاواندا بینی کاتێک سەدام و خێزانەکەی  هەڵهاتن .
ئێمە هەموو مان بەبێ خوێندنەوە بوینە دۆست و لایەنگری ڕاپەڕیوانی سلیلەنکا لەڕێگەی ئەوانەوە هەست بەئازادی خۆمان دەکەین لەدەست ئەم یەک دوو بنەماڵەیەی کە ماوەی ٣١ساڵە دەستیان لە بینەقاقای گەلەکەمان  ناوە . 
پرسیارەکەی من ئەوەیە  داخۆ گەلی کورد لەباشوردا  دەبێتە گەلی سلیلەنکا و  کۆشکو تەلاری  دەسەڵاتداران  داگیر دەکات!؟   ئایا وەک ڕاپەڕیوانی   سلیلانکا وسڵی  خۆیان لەناو حەوزو مەلەکانی ماڵەکانی دەسەڵاتداردا دەردەکەن ؟ 
کازانتزاکیس لەڕۆمانی باخچەی بەردین دەڵێت :"حەز لەو هاواری جەنگە دەکەم ، کەدانیشتوانی ئازادی ئوسکودلەندا دەری دەبڕن :" بجەنگن  ، بەرەنگاری بکەن ، بەمەرگ قایل بن "  من دڵنیام کە ڕۆژێک زۆر نزیک  خەڵکی ئێمە  هەمان هێرش دەکەنە سەر کۆشک و تەلاری  دەسەڵاتداران  ، بەڵام  ئەوەی بۆمن بۆتە نیگەرانی ئەوەیە ، ئێستا خەڵکی هەواڵی سەرکەەوتنی  گەلی سلیلانکا بڵاو دەکاتەوە ، پاش کەمێک دەچێت لەگەڵ بەد ترین  مرۆڤی ناو دەسەڵاتدا سێڵڤی دەگرێت ، یان لەگەڵ مەلایەکی دینداردا کەستایشی ستەم دەکات  ، ئاخر ئەمە  هەرەسی ڕەوشت نەبێت  ناوی چی لێدەنێیت ؟ 
 ئەرکی ئێمە ئەوەیە ئەوکاتەی هاواری خەڵک دەژنەوین بڕۆین لەژێر ئاڵاکەیدا بجەنگین تا شکۆو کەرامەت بگەڕێتەوە ناومان ، ئێمە جیاوازین بەر لەوەی دەسەڵاتداران  دادگایی کەین، دەبێت گۆڕەکان دادگای کەین ئەوانەی کە ئەم نەهامەتی و داماوی و تێکشکاندنەیان بەمیرات بۆ جێهێشتووین .
 دەبێت مێژوو لەسەری دێڕەوە بنوسینەوە، چونکە شەرمە ئێمە  هێندە بەئازادی دنیا  شادمان بین و  خۆمان لەڕیزی کۆیلەترین  بونەوەری  دنیادا لەسەر ئەژنۆکانمان ژیان بکەین . 
گەلی سلیلانکا  ئەزموونی ٣٠٠٠ساڵ ژیانیان هەیە   بۆیە  ئەوان دەست دەکەنەوە بەناردنی چا بۆ جیهان  ، بەڵام ئێمە  نەوت دزەکانمان  سامانەکانیان لەقومار  دۆڕاندوە .
 چارە تەنها سەر پانکردنەوەیانە، تا تۆوی خیانەت  نەهێڵین ئەوسا  بەهەژاریش بژین گرنگ نییە ، چونەک سەربەستی و ئازادی سامانی ناوێت . ئێمە دەزانین کە شەڕ ترسانە ، دیومانە بەڵام دەسەڵاتداران هیچی تریان بۆ نەهێشتوینەتەوە  کە هیوای لەسەر هەڵچنین .
 شەڕبکە چونکە بەشکۆوە دەمریت ، دەنا بەشکۆی شکاوەوە ئەم جیهانە نادادپەروارانەیە جێدەهێڵیت. دواجار هەموان دەزانین شەڕکەرێکی ڕاستە قینە دەبێت ژیری و بوێری هەبێت .
 پەیامی  ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە
 بۆ نوسینی ئەم بابەتە سودم لە یکوپێدیا بینیوە

رزگار رانگور