• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

کاتێک گورگەکان یەکتر دەخۆن!

Saturday, 23/07/2022, 13:05

468 بینراوە


دووگورگی برسی لە پەنا ئەشکەوتێکداوەرکەوتبون.برسییایەتی وماندوویی تەنگی پێ هەڵچنیبون.هەرجارناجارێک یەکیان دەهاتە گۆ ودەیگووت،خۆزگە توانامان هەبایە خۆمان لە ڕانە مەڕێک دابایە وهەرنەبێ مەرێکمان بۆ خواردنی خۆمان خنکاندبایە ولەو برسیەتیە رزگارمان بایە.تاوتاویش لە برسان ولە بێ هیزیی وەنەوزیان دەدا وخەریک دەبوو خەوبیاباتەوە.یەکێک لە گورکەکان پێشنیاری ئەوەیدا کە خۆیان بگەیەننە قەراخ ئاوایی تا نێچیریەکیان وەگیر بکەوە.بەڵام لە خۆیان رانەدیت.
یەکێک لە گورگەکان لەرادە بەدەر توانای خۆی لە دەست دابوو،گورگی دوهەمیش بە باشی هەستی بەوە کردبوو کە برسیەتی برستی لە گورگەکەی دیکە بڕیوە.لە پر دەستی کرد بە قەپاڵگرتن لە گورگی هاوڕێی!گورکی ماڵوێڕان نەیدەزانی چی بەسەردێ.بە گورگەکەی دیکەی گووت ئەوە خەریکی چی؟لە جوابیدا گووتی منیش وەک تۆ برسیمە.دەخوازم تۆ بخۆم!هێدی هێدی گورگی بێ تاقەت زانی چی بەسەردێ.گووتی،چۆن دەبێ گورگ،گورگ ، بخوا؟گورگی،گورگ خۆر گووتی،برسیەتی ئەوە نازانێ من دەبێ بتخۆم.بۆیە گورگی هاوڕێی خواردو خۆی لە برسیایەتی رزگارکرد!

کاتیك گورگەکان یەکتر دەخۆن!

گورگی خۆخۆریشمان هەیە،بەڵام مرۆڤی خۆخۆریشمان هەیە.
دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانم وەک ئەو گورگە برسیە دێتە بەرچاو.بەڵام کوردکوژەکانی باشووری کوردستان برسی نین ولە سەرخوانی گەل خۆیان پێ گەیاندووە.ئەوەی کە گرینگە هەستی پێبکەین ئەوەیە کە دەسەڵات لە ىآشوور لە بواریی ویژدان ومرۆڤایەتی وئەخلاق وکەرامەتدا برسین ودوورن لە تەواوی ناسنامەی مرۆڤ بون.
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی،بۆ ئەوەی درێژە بە کوشتنی هاووڵاتی وهەڕڕاجکردنی ژێڕخان وسەرخانی ئەو وڵاتە بدەن،حازرن بەوشێوەیە ژیان بەرەو نەهامەتی ڕآکێشن.جیاوازیی گورگی خۆخۆر دەگەڵ مرۆڤکوژەکانی دەسەڵاتدار لە کوردستان لەوەدایە کە بە پێی زانستی سەردەم مرۆڤ وێنەی ئەشرەفی مەخلوقات پێناسە دەکرێ.تۆ بڵێی ئەو دووبنەماڵەیەش لە ریزیی ئەشرەفی مەخلوقات حیسابیان بۆ بکرێ؟

جەعفەرکەریمی