• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

سەردەمی ڕەخنەگرتن گوزەشت

Saturday, 24/06/2023, 19:13

715 بینراوە


بەلای منەوە شكۆی مرۆڤ پەیوەندی بە پۆست و پارەوە نییە، بەڵكو شكۆی مرۆڤ هەڵوێست و راستگۆیی و دڵسۆزیی و پابەندبوونە بە بەهای بەرزی مرۆڤایەتی و کەسایەتی  تاکی ئازادەوە . 
 دەبێ مرۆڤ باڵاتر بێت لەهەموو ئەو کۆت وپێوەندەی کە دەوری داوە ،  لە نیشتمانی کوردا  بەهۆی دەستبەرداگرتنی شکۆی مرۆڤ و بێنرخ بوونی مرۆڤ و سەرگێژکردنی تاکی کۆمەڵگاوە  بە کۆمەڵێک شتی بێ کەڵک و بێبەهاوە  زۆرجار تاکی کورد نازانێت بۆ دەنگ هەڵدەبڕێت ؟  یا ئەو کاتانەشی دەنگ هەڵدەبرێت زۆر جار ئامانجەکەی  نادیارە و داواکەی دە چێتە خانەی کڕوزانەوەیەکی  داماوێوە ، کەمرۆڤایەتیت لە پێش چاودەکەوێت ،هۆکاری ئەم دۆخەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرداشە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی کە زەمەنێکە لەم کۆمەڵگەیەدا  پەیڕەودەکرێت ، بۆ بێنرخ کردنی  تاکی کورد و  هەر ساتێک  بەجۆرێک بیر لە کۆیلەکردن و شکۆ شکاندنی کورد دەکرێتەوە .  سەمەرە لەوەدایە  کە کورد خۆشی ڕۆڵی سەرەکی وازیدەکات لە کۆیلەبوونی خۆیدا و ئەوانەی دەسەڵاتدارن زیاتر شکۆیان لەبەردەمی داگیرکەراندا شکاوە .  هەموو ئەو دیاردانە   پێکەوە بونەتە هۆکار بۆ ونبوونی ئەو کێشە سەرەکییەی کە دەروونی   گەلی ئێمەی  هەلاهەلاکردوە و هەموو شتێکی لا بێ بەهابووە تەناتەن بەهای خۆشی نازانێت کە چییە؟  
گەلی کورد و کۆمەڵگەکەی زۆری چەشتووە بەدەست حکومەتەکان هەر لە پێش راپەڕین و دوایی راپەڕین و ئەو  ٣١ ساڵەی حوکمرانی کوردییش وای لە کورد و تاکەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەتی باشوری کوردستان کردووە کە متمانەیان بە حکومەت و دەسەڵاتی کوردی نەمینێت و ئاواتەخوازی ئەوە بن بێگانەکان حکومداریان بکەن لەبری ئەم دەسەڵاتدارانە .وەلایان ئاسایی بێت ،ڕاستی ئەوەیە  ئەوان بەدوایی شکۆدا ناگەڕێن ،بەڵکو هیچ مەرجێکیان نییە  و ئاواتیان لە داهۆڵی داگیرکەراندا  دەبیننەوە و پێویستیان بەوەیە کۆیلە بوونی خۆیان نوێبکەنەوە ، بەزمانی ئەم سەردەمە خۆیان ئوبداتێرە بکەنەوە .  
لەو ٣١ساڵانەی رابردووشدا کێشەی ئازادی رادەربڕین و گرفتی موچە بەزەقی رەنگیدایەو و زیاتر لە متمانەی هاوڵاتی کەمکردۆتەوە بەرامبەر بە حکومەت و دامو دەزگاکانی ووڵات ، زۆری موچەخۆرانیش خەڵکانی بێ بەرهەمنن و هیچ ئینتامەیەکیشیان نەماوە بۆ نیشتمان و خاک و تەنانەت  خۆشیان . بۆیە موچەش وەک شڕەخۆری سەیردەکەن و سامانی نیشتمان بەکەلاکێک دەزانن کە هەریەکەیان دانی لێگربکات و بەشی خۆی بەرێت و لە ماڵەداماوەکانیشیاندا  گلەیی و گازندە بکەن و خۆیان بەتاڵ بکەنەوە لەخەمەکەڵەکەبووکانیان کە هەیانە .هاوڵاتی بە چاوێکی زۆر خراپ و گوماناوییەوە سەیری هەموو کارێک و هەنگاوێکی حکومەت دەکا، تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی هاوڵاتیشدا بێت. 
ئەمەش وایکردوە داواکاریەکانی هاوڵاتی سەرەتایی بن و  بۆ تێرکردنی سک و دابینکردنی پێداویستە هەنوکەیەکانیان بیر لە پڕۆژەی درێژخایەن نەکەنەوە و نیشتمان ببێتە تراویلکەو سوکایەتی بەهەموو پیرۆزێکان بکەن و جوێن بەخاکو مێژوو داهاتوو بدەن. لەسەرو ئەمانەشەوە واشکۆیان شکاوە  ئامادەن دەرۆزە قبوڵ بکەن  و وێنەی گریان و کوڕوزانەوەکانیشیان نمایش بکرێت لایان سانایی بێت و حورمەت بۆ تەمەن و ڕابردووی خۆشیان دانانێن  .  جگەلەوەش  نەخۆشی وداماوی و بێبڕوایی و ڕقلێبونەوە هەموو کۆمەڵگا ی خستۆتە   تونێلێکی ترسناکەوە . 
 فێڵ و پاشقولگرتن و  سیخوڕی و دزی بۆتە  پیشەی زۆرایەتی و کەس شەڕم لەو کردەوانە ناکات ، لای خەڵک بەگشتی   کتێب و نوسین و هزر بایەخی نەماوەو  مزگەوت و دوعاو جادو نوشتەو شێخ و مەلا وئاینێکی  سیاسی و فاحیشەیەکی ترسناک  جێگەی  بە هەموو بەهاکان  گرتووە  . 
ئیتر سەردەمی ڕەخنە گرتن بەسەر چووە  ، ئێمە لەبەر خاتری ترسنۆکێکەی خۆمان   ئەو جیهانەمان خوڵقاندووە و لەخەوێکداین کە دەیجورێک بێت و دارئاسا هەمووشتێک بگەڕێتەوە  دۆخێک کە تێیدا سکمان تێربێت و لەسبەینێیەکی  پڕ ڕووداودا چاوەڕوان نەبین. ئەوە چۆن وادەبێت ؟ 
ئێمە دەمانەوێت لەژیان هەڵبێین ، بەڵام وەک لەرزۆکێک  هەڵدێین و لەجێگەی خۆمان پایدۆس دەکەین ، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە دەبێت دێر یان زوو  لەگەڵ کێشە ئاماندارەکانی ژیاندا ڕووبەڕوو ببینەوە . بەلای منەوە سەردەمی ڕەخنە گرتن بەسەر چووە ، ئێمە ئەوگەلەین لەسەر لێواری مەرگێکی حەتمیداین و  وەک زۆری نەتەوەکانی تر ئێمەش لەسوچێکی مێژوودا  باسمان دەکەن و نەمانمان  بۆ تەحەتمی  .  ئازادی شتێکی زۆر ترسناکە هەمووان ئەوەدەزانین ، بەڵام لەوەترسناکتر کۆیلەبوونە ، لامان سەیرنەبێت کە مرۆڤی کورد ئازادیان پێقبوڵ نییە ، ئەوان بۆخۆیان کۆتو بەندەکانی خۆیان ئەچنن ، تاکی کورد خۆی زیندانەکان و زنجیرەکان دروست دەکات  ، هەر سەیری تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و کەناڵە زۆڵەکان بکە  دەزانن چ جەهەندەمێک دروستبووە  بۆ ژیانە کوت و کوێرەکانتان .  یابانێکان دەڵێن" مرۆڤ تالەدەرگا نەدات هیچ دەرگایەک بەڕوویدا ناکرێتەوە"  دواجار ئەم قسانە وەک ڕاستی وایەو هەموان دەیبینین ، وەک دەڵێن ڕاستی ناتوانێت بووترێت ڕاستی ئەزموون دەکرێت ، لەو ڕۆژەوەی مەلایەک ووتی دایکی کورد دەبێت بەعەرەبی بەزمانی قورئان لەگەڵ منداڵەکانیدا  بدوێت و ئێمە هیچمان نەوت ، گەلی کوردم وەک ئاشورێکان  وکلدانێکان هاتە بەرچاو ، کۆتایمان پێهاتووە . هەموومان بەرپرسیارێن لەو  مێژوووە چونکە ئێمە لەناو هەناوی مێژوویەکی ترسناکدا دەژین و هیچ ناکەین و هیچ ناڵێن .  

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە