• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ئوتێل پەپولە لەشاری شنۆ

Thursday, 10/08/2023, 0:25

535 بینراوە


مرۆڤی چاو چنۆک و بێئاگا هەرگیز ناتوانێت بیر بکاتەوە، بەئاگای کاتی دەوێت یان دەبێت خۆت تامی مەینەتێکان بکەیت . نائاگای تاقوڵایەکانی نێو خوێن ڕۆدەچێت .لەناو جەستەی مرۆڤی چاو چوو بێهەستدا ، باسی بازرگانێکی  پیسکە دەکەم کەناوی محەمەد بوو  خاوەنی تاکە ئوتێلەکەی  شارە جوانەکەی شنۆ بوو ، ڕۆژێک ڕۆیشتم  بۆ ئوتێلەکە کەدوایی  ئەنفالەکان  مەڵبەندی بادینانمان بردبوو بۆ  شاری شنۆ و چەند پێشمەرگەیەکی کەلەڕەق مابووینەوەو کە بەلێبوردنە گشتێکەی سەدام متمانەمان  نەدەکرد و شەرمان لەهاوڕێ شەهیدەکان و گەلەکەمان نیشتمانێکی جێهێڵراوی سوتماک دەکرد و  بڕوامان وابوو ڕۆژگار ئێمەی  بۆ شاهیدی مەینەتێکان هێشتۆتەوەو ئەنفال نەیتوانیوە  دروێنەمان بکات .  ڕۆژێک  محەمەدی خاوەن ئوتێلەکەم بینی دەستی چەپی لە ناو قژە ماش و برنجیکەیدا دەگێڕاو سەرو ڕێشە بۆزەکەی مایەی مەینەتیەکی سەیربوو ئەوڕۆژە  .  بەندە گەلێ جار لەگەڵ هاوڕێکانمدا نیوەڕوان دەچووین  ڕۆژهەلاتی  ووتەنی نەهارمان  لەئوتێلەکە دەخوارد ، ئەگەر لەبارەگاکە  خواردنی دڵخوازمان نەبوایە .  ئەوڕۆژە وام دەزانی محەمەد زکر دەکات ،لەگەڵ  لەشکری دابووم  کەهاوڕێیەکم بوو لەبارەگاکە ماوەیەک وەستاین ، من ووتم ئەمە زکرە ، ئەمەژیانە، ئەمەئاگای یە لەژیان ، چونە ناو  خەڵوەتەوەیە و فەنابوونە بەیەکجاری  . 
 ماوەیەک بەرامبەری وەستاین  محەمەد  سەیری دەکردین  و نەدەجوڵا، دەووت پەیکەرێکی واقوڕماوە .  
بۆیە بەرەو ڕووی  چووم ووتم : کاک محەمەد  خوانەخواستە  چی بووە ؟ 
خاوەن هوتێل کێشای بەڕانیاو بەچەپۆک بەر بووە خۆی ، راستگۆبم وام دەزانی نزیک ترین  کەسی لەدەست داوە ، بەنیاز بووم پێی بڵێم بڕۆ تادێتەوە من خاوەنداری لەئوتێلەکەت دەکەم و لەخەمیدا مەبە  .  
محەمەد ووتی : بریا  ئایەتوڵا خومێنی لەباتی ئەو پەرداخەژەهرە ی خواردێوە  تەنەکەیەک   "...." بخواردایەتەوە  ئەو ڕیش پیسە. 
ئێمە دەمان زانی کە  زۆری خاوەن ئوتێلەکان لەگەڵ دەسەڵاتداران کاردەکەن ، بەویست بێت یان بەخوایش .  بۆیە ئاسان ئێمەی قاڵبووی ڕووداوەکان فریومان نەدەخوارد بەم هەڵچوونە لەناکاوەی خاوەن ئوتێلە چڵکنە. 
 ووتم ئێ پێت خراپە کەشەڕەکەی نێوان عێراق و ئێران وەستا و ماڵوێرانی کۆتاییهاتووە ؟ 
ووتی ئەرێ بەوخوڵایە  هێندە ی هەموو دنیا لام ناخۆش بوو ؟ 
من لەخەیاڵی خۆمدا  ووتم : ڕەنگە هۆکاری سیاسی هەبێت لەپشتی ئەم بیرکردنەوەی خاوەن ئوتێل. 
 ووتم بۆچی ، دەکرێ بۆم ڕوونکەیتەوە  ؟ 
 ووتی برالە کەشەڕ بوو  لەبەر میوان  ژوورەکانم خاڵی نەدەبوو هیچ ڕۆژێک ، هەموو ڕۆژێک  بەبارستایی پەیکانێک شوتی و کاڵەک لە ئوتێلەکەم دەخورا .  
هەر بەڕاستی زۆرپێکەنیم بەدەبەنگی ئەم کابرا چاوچنۆکە . 
ووتم ئەی ئەم هەموو خەڵکە  کەدەکوژراو ماڵ وێران و زامار دەبوو چی ؟  
برالە تۆ نازانی هەرکەس لەخەمی خۆیدایە  . 
من لەو ڕۆژەوە  ببڕای ببڕای نەچوومەوە بۆ ئەو ئوتێلە چلکنە ، کتێب فرۆشێک لەژێر ئوتێلەکەدا بوو  کەئەوە تاقە کتێب فرۆش و تاکە ئوتێلی ئەم شارەبوو  کەدەچووم بۆ لای مەلا ، بۆ کتێب کڕین  سەیری پلیکانەی ئوتێلەکەشم  نەدەکرد . تاڕۆژێک لوتم تەقی بەلوتی محەمەدی خاوەن ئوتێلدا ، ووتی  سڵام کاکە گیان ،دیارتان نییە ، بۆ سەرمان لێنادەن ؟ 
 ووتم کاک محەمەد گیان ، کەشەڕەکە ڕاگیرا ئیتر ئارەزووم لەخواردنی شوتی و کاڵەک نەما   بەتایبەتی لەئوتێلێکدا کەناوی پەپولە بێت  ....هەر لەبەر ئەوە یە دەڵێم ناو هیچ کاردانەوەی لەسەر ناوەڕۆک جێناهێڵێت .  
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە