• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕۆچوون بەنێو ئەندێشەدا

Wednesday, 13/12/2023, 1:26

257 بینراوە


 فاروق هۆمەر دەڵێت: " سەرەتا کتێب نەبوو بیرکردنەوە هەبوو ، بیرکردنەوە کتێبی لەگەڵ خۆیدا هێنا ، دواجار کتێبیش مرۆڤی دروستکرد"  
 نوسین هەڵهاتن نییە لەو دۆخەی مرۆڤی تێدایە ، بەڵکو ڕۆچونە بۆناو قوڵایی  نەهامەت و کێشە  بێشومارەکانی  کۆمەڵگادا .  دواجار نوسین هەمیشە چەشنێکی کاریگەرە لەناڕەزایەتی  و توڕەیی و ناڕازیی بوونی تەواو لە بارو دۆخێکدا  کە کۆمەڵگا ژیانی تێدا دەکات .  لایی من نوسین وەک قسەکردنی ئاقڵانە وایە دەڵێن  گەر قسەبکەیت دەژیت ، ئەگەر قسەنەکەیت ئەوە کەسانی تر لە جێگەی تۆ ژیان دەکەن .  مرۆڤ گەر هاوڕێشی نەبێت  کتێب دەبێتە باشترین هاوڕێی . دیارە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە  ژمارەی کتێبەکان و نوسینی خراپ  هێندە زۆرە  نامان باتە سەر ڕێگە ڕاستەکە . بەڵام ئێمە پەیڕەوی پەندێکی هندی بکەین باشە کەدەڵێن : ڕوودەدات کە شەمەندەفەرە هەڵەکە  بتباتە ویزگە ڕاستەکە " .  هەموو  ئەو یەقینەمان لا ڕوونە کە سەگ هەرگیز  گاز ناگرێت لەخاوەنەکەی  گەر زۆر تووڕەش بێت . جارێک کەسێک پێی ووتم : من  لەخۆم ناگەم  تۆ چۆن لێم تێدەگەیت ؟  
پێکەنیم ووتم : چونکە   کە قسەت لەگەڵ دەکەم  پەستانی خوێنم بەرز دەبێتەوە ، لەوێوەیە تێت دەگەم کە چ مەعدەنێکی  ...!  تۆلەو دزە داماوە دەچیت کە گاڵتە بەکاپتنی  چەتەکان دەکەیت. تۆ ئەتەوێت پیاوێکی فریودەربیت و مرۆڤیش بیت لەهەمان کاتدا ، بۆیە بەو چاوە ماتانەوە سەیرم مەکە من تێت دەکەم  .دڵیابە لەخۆت باشتر .  
 ئاخر کتێب  ئەو گەشتەمان پێدەکات ، ئەو هەوڵ نادات ئێمە بکات بەخۆی ، بەڵام لەهەمان کاتیشدا  ئەو دەیەوێت ئێمە ببین بەو . 
ئێمە هەندێک جار کاری هەڵەدەکەین لەپێناو هۆکارە ڕاستەکاندا ، لەڕێگەی کتێبەوە دەتوانی هێزی ڕاستەقینە لەناسنامەی کەسی خۆتەوە بەدەست بێنی .  کتێب لەو کلیلە جادوە دەچێت کە هەموو دەرگاکان دەکاتەوە ، کتێب پێت دەڵێت کە چارەنوست چ کەسێکە  
 لەو کاتەی نازانی. لەڕێگەی کتێبەوە  سەیری ناخت بکە لەڕێگەی خوێندنەوەیەوە  خۆت بناسە ، ئەوسا  لەناو پەڕەکاندا خۆت دەبینیتەوە ،  لەڕاستیدا دوایی  خوێنەوەی کتێب  نەفریو دەدرێت  نە لەهەوڵی ئەوەدا دەبیت کە خەڵک فریوبدەیت. کتێب فێری کردم بایەکە لەئامێز بگرم کاتێک بەڕێگەدا دەڕۆم ،  دڵنیابە  لەڕێگەی کتێبەوە دەبیت بەخۆت . لەناو کتێبەکاندا ژیان پڕە لەوشتانەی کە سەرت لێ دەسوڕمێت . ئێمە نەتەوەیەکین  مێژۆکەمان بەتاڵان براوە .لەگەشتەکەمدا بۆ نیشتمان  تێگەیشتم  کە بۆچی وامان بەسەر هاتووە؟ لەماڵێکدا  کتێبخانەیەکم نەبینی ، هەموویان سەرگەرمی هیچ بوون هیچ . پرسیارکردن ڕۆحی مێشکی مرۆڤە ، جەسارەتی پرسیارکردن  مانای زیندوێتیە .  لەگفتوگۆکانمدا  لەگەڵ کۆمەڵی مامۆستادا هەستم بەکارەساتێکی پێکەنیناوی کرد، بەخۆم ووت : قسەکردن لەهەمووشوێنێک هەڵەیە ، پرسیارکردنیش لەهەمووکەسێک هەڵەیە . زانیم ئەم دەسەڵاتە  بەسوک کردنی خەڵک خۆیان بەگەورە دەزانن ، دواجار بۆم دەرکەوت کە کڕیاری ستایش و مەراین .  بۆیە هێندە گرێی خۆ بەکەم زانینیان هەیە . گەر بتوانن لەگەڵ کتێبدا  ئاوێزانی یەکتر ببن هەم شکۆ هەم داخوازێکانیشیان  فەراهەم دەبێت . من  نامەوێت منداڵەکانم لای ئەو مامۆستا بەتاڵانە  لەمەعرفەدا  وانە بخوێنن  چونکە ڕێک دەبنە کۆ پی ئەوان . دەمەوێ ئەو پەیامە بە دوژمن و هاوڕێکانم بگەیەنم کە ژیان و کتێب فێری کردم ، خۆم بم . جەنگەکان بەخوێن دەکرێن ، سیاسیە نەزانەکانیش  بەبێ خوێن جەهەندەم دروست دەکەن . لەبەر ئەوەی یەکێک لەهاوڕێ نازدارەکەم لە کتێبخانەی گشتی کاری دەکرد منیش دەچووم بۆلای  ، سەیرم دەکرد  چۆڵترین جێگەی شارە .  لەهاوڕێکەم پرسی ئێرە بۆ واچۆڵە ؟ 
ووتی چونکە  خەڵکی نایەن ، منیش ووتم جیهان بەئامانجی بچوک ناگۆڕێت ، بەڵکو دەبێت ئامانجی گەورەت هەبێت . پیاوێک لەناو دەرگاکەدا  بە ژنەکەی ووت : بەتۆم ووت زوووەرە ، کەچی خۆم دواکەوتم . ئیتر ژیان وایە کتێب هەموو چیرۆکەکانی تێدایە کە  ڕێگەیەک بۆ ژیان دەدۆزیتەوە تێدا  .  

 پەیامی ڕۆژ  لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە