سوپای یابانی وانەیەک بۆ نیشتمانپەروەریی
Monday, 22/01/2024, 22:02
529 بینراوە
گەڕان بەدوای ناسینەوەی خۆماندا، تاکە ڕێگەیە کە بۆ ڕزگار بوونمان لەستەم، لەکۆیلەبوون، لەخۆپەرستی، لەترسنۆکی، لەخۆبەکەم زانین، لەدوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندی ، لەواز هێنان لەنەفس نزمی، وەستان لەسەرپێی خۆمان، بۆ گەڕانەوەی خۆشەویستی بۆ ناومان، حورمەت بۆ هاوڵاتی بوونمان، لە شانازی کردن بێت بەکورد بون و مرۆڤبونمانەوە.
با ئا لێرهوه ئهم پرسیاره با بکهین.
چۆن خۆمان بدۆزینەوە، لەکاتێکدا ئێمە وون نەبوین ؟
ئەمە گفتوگۆی من و چەکدارێک بوو، کە من دەیناسم دەزانم چەندە ترسنۆکە، ئەو هەمیشە به تهنها نا، بهڵکو لەگەڵ گروپێکدا دەردەکەوێت، بۆی بکرێت بەتەنها بۆتوالێت و حەمەمیش ناچێت .
بۆی گێڕامەوە کە لە سەرشەقامەکان چۆن لەخەڵکی مۆڕدەبوونەتەوەو هەڕەشەیان لەمامۆستایانی ناڕازی کردووە .
کاتێ لێم پرسی ئەی ویژدان، لای تۆ و هاوپیشيکانت غایب بوو ؟
ئەو ووتی: من وام نەکردایە دەردەکرام.ڕاستی لەچاو خەڵکی تردا هیچی وام نەکردووە. ئەو دەم هەر چەکدارەکانی تر جگە لەوەی بەترسنۆکیان دەناساندم، دوورنەبوو دەریشم بکەن و موچەشم نەدەنێ و موچەبڕاویشم بکەن و زیندانیش بکرامایە .
ووتم: تۆ لات وایە کەسێکی چەکدار بەگژ خەڵکانی بێ چەکدا بڕۆنەوە، ئهمه نیشانهی ئازایەتی بێت؟ ئێوە هێشتا نازانن بەهای ژیان چەنێکە ؟ چ دۆڕاوێکی بێمێشکی ، تۆخاوەنی ژیانی خۆت نیت ، ئەمنەسورەکەت بیرناکەوێتەوە ؟
هەربۆیە کاتێک پڵنگێک، کەسێک بریندار بکات، یان بیکوژێت پێی دەڵێن دڕندە، بەڵام کاتێک کەسێک پڵنگێک بکوژێ پێی دەڵێن ئازا. ئەوە بەو مانایە نا خوانەخواستە ئێوەی چەکداری داماو پڵنگ بن ؟
ئەمەش وەک هاوکێشەی ماتماتیکی لێ هاتووە نابێ بیگۆڕین.لێرهوه مرۆڤبوون و دڕندهیی دهردهکهوێت جیاوازێکەیان .
کەسە سوکە چەکدارەکەی ناسیاوم پشتی ملی خوراند چاوەکانی لەشەرم و ترسنۆکیدا دادەخران، ووتم لەم وێنەیە بڕوانە و تۆسقاڵێ خۆت و هاوپیشەکانتان شەرم بکەن و بەخۆتاندا بچنەوە،. سەیری سوپای یابانی بکە کە دەقەومێ چۆن دەبنە خزمەتکاری گەلەکەیان؟ بەکردار دەبنە پرد بۆ ڕزگار بوونی هاونیشتمان و هاوخوێنەکانیان، کەچی ئێوە بۆ موچەیەکی چڵکن، هاو خوێن و هاونیشتمانەکانی خۆتان دەکوژن و ئازاریان دەدەن، بۆ ئەوەی ئاغاکانی بازرگانی خوێن لێتان ڕازی بن و دەرتان نەکەن. تۆشەرم ناکەیت بەئازاردانی هاو نیشتمانییهکانی خۆت خۆراک پەیدا دەکەیت و بژێوی ژیان دروست دەکەیت بۆ منداڵەکانت ؟ تۆ چ باوکێکی لەرزۆکی ؟
زۆر له ئێمهی کورد بەعسیی بوونێک له ناویا دەژی، ئەوە تەنها چەکدارە گوندییهکانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو خوێنەوار و حاکم و شاعیر و نووسەرو ئەربابی کتێبەکانیشی گرتۆتەوە. ئەم هەموو مشە خۆرە لە نیشتمانە داگیر کراوەی ئێمەدایەو ڕۆژانە بەرخوردیان لەگەڵ دەکەین .
گەلی یابان، سوپاکەیان بەشێکە لە کەسەکانیان، ئەوان بۆیە دەچنە ناو سوپاوە تا خزمەتی نیشتمان و خەڵکی بکەن، ئێمە بۆیە خۆمان چەکدار دەکەین تا ترسنۆکی و هیچ لەبار نەبوویی خۆمان بشارینەوە. ئەمەیە جیاوازێکانمان . لەبەردەمی مایکەکاندا هات و هاوارمانە ، کەدەشقەومێ کونە مشکمان لێدەبێتە قەیسەری .
ئاستی تێگەیشتن بۆ سەربازەکانی یابان قوتابخانەی سامورایەکانە ، ئاستی تێگەیشتنی چەکدارەکانی ئێمە لە مەلای خەتێ و بەکر مەرگەوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە . مێژوو هەمیشە خۆی دووبارە دەکاتەوە. تا ئەو کاتەی بەسەرفرازی دەگەین دەبێ لە کەسایەتی خۆمانەوە بڕوانینە بەها گەورەکانی وەک: ئازادیی نیشتمان، مرۆڤبوون و مرۆڤی ئازاد.
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە