• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

بەچیدا بزانین هەولێر سەقامگیرە؟

Saturday, 20/02/2021, 19:27

357 بینراوە


بنەماڵەی بارزانی باش دەزانن کە خەریکە هەنگوێنیان لێ ببێتە ژار و داهاتوویەکی تەماوی چاوەڕوانیان دەکات. پەرداخیش کە پڕ بوو لێی دەڕژێت، خەڵکی هەناسە سارد سی ساڵە بێدەنگن لەو تاوان و چەوساندنەوەیەی کە ئەم بنەماڵە خائینە بەرامبەر بە گەل و نیشتیمانی دەکەن.. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە بێ دەنگیی بشکێ و چارەنووسیان وەکو قەزافی لێبێت، ببێتە سەرەتایەک بۆ رزگاریی نەتەوەکەمان لەدەست ئەم دز و چەتانەی کە کەوتوونەتە گیانی نیشتیمان لە باشووری کوردستان.
 لە چەند رۆژی رابوردوودا لە سایەی داگیرکەرەکانی بنەماڵەی نەفامی بارزانیدا چەند مووشەکێک ئاڕاستەی شاری هەولێر کرا.
دوای مووشەکبارانی شاری هەولێر، پەیتا پەیتا لە لایان زۆر دەوڵەت و کەسایەتی و حیزب و میزب پەیامی هاوخەمییان بۆ ئەو مووشەکبارانەی ئەو شارە  دەربڕی، سەرجەم هەڵویستەکان دەیانگووت: مەبەست لەو کارە تێکدانی سەقامگیریی شاری هەولێرە.
سیاسەت ئەگەر بەرەو گڵاوی هەنگاوی نا، هەر وای لێ بەسەردێت. ئایا بەراستی پێش ئەو هێرشە هەولێر ئارام بووە؟
لە دونیای سیاسەتدا ئارامیی وڵاتیك یان شآرێک چۆن لێکدەدرێتەوە؟
ئایا پێش ئەو مووشەک بارانە، پرسیی بێکاری چارە سەرکرابوو؟  دزی وتاڵانی چارەسەرکرابوو؟ئایا پرسی کۆچی گەنجەکان چارەسەرکرابوو؟ ژن کوشتن کۆتایی پێ هاتبوو؟ گەندەڵی و پیسخۆری بن بڕکرابوو؟ لەسەر رای جیاواز و ئازادیی رکاری رۆژنامەگەریی کەس نەدەگیرا؟ هەڕەشە لە ئازادیخوازەکان نەدەکرا؟ رۆژنامەوان نەدەگیران؟هەرەشەی دەستدرێژی بۆ هاوسەری گیراوان بۆ وەرگرتنی دانپێدانان نەدەکرا؟ لەناو هۆڵی پارڵەماندا بە ئازادیی رەخنە دەگیرا؟ کوشتن وتیرۆری شاراوە کۆتایی پێ‌هاتبوو؟ پرسی دەرمانی ئیکسپایر و جگەرەی قاچاغ ئاشکراکرابوبوو؟ مامۆستاکانی فێڕگەکان مووچەکانیان پێدرا؟  بنەماڵەی ئەنفال وشەهیدان ژیانیان سەقامگیر کرابوو تا شارەکەیان سەقامگیر بێ؟
سەدان پرسیاری بێ وەڵام هەیە، کە سی ساڵە لە سەریەک کەڵەکە بوون! ئێمە نازانین حیکمەت و سیاسەتی سەقامگیریی چۆنە؟ بەکام وڵات دەڵێن: سەقامگیر؟
انئایا راستە بۆ بنەماڵەی بارزانی رەوشتیان سەقامگیرە؟ ئەم بنەماڵە خائین و ناپاکە چون هەرچی بیانەوێ بە سەر خەڵكی هەژاری دەهێنن، کەچی چەپ و راستی دونیای بێ ویژدانی دەرەوەش  پاکانەیان بۆ دەکەن.