• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

بیبەن، ئەو سەگبابە بکوژن!

Monday, 22/02/2021, 23:43

1637 بینراوە


هەژار موکریانی لە کتێبی چێشتی مجێوردا باس لە چۆنێتی تیرۆر و کوشتنی شەهید سلێمان موعینی دەکات، کە بە فەرمانی مەلا مستەفا بەڕیوە چووە. مەسعودی کوڕیشی لە پیاوکوشتن، خیانەتکردندا، پەروەردەی دەستی باوکێتی، چۆنکە باوکی هەموو ئەوکارانەی کردووە!
ئەوەی جێگای پرسیارە کەسێکی وەک هەژار موکریانی، کە زۆر کەس دەپرسن بۆ دەبێ لایەنگریی لە مەلا مستەفای کردبێت، تەنانەت کتێبی چێشتی میجەور، کە خۆی رایسپارد دوای مردنی بڵاوبکرێتەوە، چونکە زۆر ناهەقی و بوختانی بۆ کەسانێک کردووە کە دژی ماڵی مەلا مستەفاش بوون.
هەژار خاوەنی دوو کەسایەتی بووە. یەکیان وەک کەسێکی بە توانا لە نووسیندا. دووەم ئەو کەسایەتییەی کە بریتیی بووە لە پێداهەڵاگووتن بە مەلا مستەفا و خۆی بە نۆکەری مەلا زانیوە.
ئەوەی تاقمێک لەم جۆرە نووسەر و شاعیر و رووناکبیرانە بەسەرکوردیان هێناوە، کەمتر نییە لەو نەهامەتیەی کە ئەم سیخوڕ و خائین و داگیرکەرانەی کورد بە سەری هێناوین! ئەو چین وتوێژە رێگاخۆشکەر بوون بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد خۆی بچووک بنرخێنێ و رێگا ئاواڵا بێ بۆ هێرشکردنە سەر خاکەکەی.
کورد چاوەڕوانی دوژمن نییە چاکەی لەگەڵدا بکات.چونکە خەتاکە لە خۆمانەوە سەرەچاوەی گرتووە.
ئەگەر ئەم چینە رۆشنبیر و شاعیرانە خۆیان بە کۆیلە و گوێلەمستی بنەماڵەی بارزانی دانەنایە، ئەمڕۆ کەسێکی لۆمپەنی وەک مەسرور بارزانی نەیدەگووت ئەو رۆژنامەوانانە و ئازادیخوازانەی کە لە باشووری کوردستان بەندکراون، سیخۆر و تێکدەرن! لە دونیادا نەبینراوە هیچ دەسەڵاتێک بەبێ بەڵگە تۆمەتی ئاوا بداتە سەر کەسانی تێکۆشەر!
باوکێک لە سەر فەیسبوکدا نووسیوێتی دەڵێت: من خاوەنی حەوت شەهیدم، نازانم بۆ کوڕەکەم زیندانیی کراوە؟ ئەوەی کە ئەو رۆژانە زۆر جێگای باسە پرسی زیندانیکردن و شکەنجە کردنی ئەو گیراوانەیە، کە لە راستییدا نابێت بڵێین گیراو، بەڵکو شیاوترە بگوترێت دیل و دەستبەسەر. 
هەواڵەکە سنوری کوردستانیشی تا رادەیەک تێپەڕاندوە. لێرەدا پرسیارێک هەیە کە دەبێت بپرسین:
ئەو شێوە ئاکارانەی تیرۆریستەکانی بنەماڵەی بارزانی و پیاوەکانی ئەو بنەماڵەیە لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟
کۆپیی ئەو ئاکارە لە ئاست ئازادیخوازانی کورد لە کوێ دەکرێ؟
وەڵامەکەی زۆر هاسانە: دەتوانین راستەوخۆ بڵێین جگە لە میتی تورک، دەستی کۆماری ئیسلامیشی تێدایە لە تاران. ئەوان مامۆستا فێڕکاری ئەو جۆرە ئازاردان و شێوازە شکەنجەدانەن بۆ ئەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بترسێنن.
پەیامی سەرەکی ئەوەیە کە هیچ کوردێک ئەگەر بە هۆی فکر و ڕامانی سیاسیی ببێتە جێگای گومانی کاربەدەستەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشووری کوردستانیش دەکەوێتە ژێڕ چاوەدێری زیندانەکانی بنەماڵەی بارزانی.
ئەگەر هەژار موکریانی نووسەری دەرباری بنەماڵی بارزانی ئێستا زیندووبایە چی بە مەسرور بارزانی دەگووت؟ ئایا پێی نەدەگوت تۆ نەوەی بە ئەمەکی باپیری خۆتی رێک چوویتەتەوە سەر باوک و باپیرت، لە فێڕگەی قوتابییەکی وەک مەسعود،ی باوکت فێڕ بوی کە بە ئازادیخوازی کورد بڵیی سیخۆر و ئاژاوەگێڕ!.
کاتی خۆی سیخۆر و ئاژاوەگێر بەو کەسانە دەگوترا، کە نەیان دەویست نۆکەرایەتی خۆیان بۆ شای ئێڕان و ساواکی شای ئێڕان بکەن. هەر بۆیە مەلا مستەفا بە تێکۆشەرێکی کورد سلێمان موعینی وت: بیبەن، بیبەن، ئەو سەگبابە بکوژن!
رۆژگار زۆری پێیە. هیندەی نەماوە خەڵكی هەراسانی باشووری کوردستان رقی پیرۆزیان وەک لافاوی لێبێت و پێکڕا بە یەک دەنگ بڵێن: بیانبەن، بیانبەن، ئەو سەگبابانەی بنەماڵەی بارزانی و ئەم بەرپرسانە بدەن بە دادگای گەل و بیانکوژن.
ئەوە سروشتی سەرهەڵدان و رقی پیرۆزی گەلە، کە لە دادگایەکی سەربەخۆدا دوور لە قەڵەمی نووسەر و شاعیر و رۆژنامەنووسی خۆفرۆش دەبێت بەڕێوە بچێت.