• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

نێچێروان بارزانی دەڵێت

Saturday, 06/03/2021, 23:25

1118 بینراوە


ئەگەر یەک بە یەک لە برساندا بمرن، نەوت رادەستیی بەغدا ناکەم!

نێچێروان بارزانی بە چاوێکی سووک سەیری  کورد دەکات، بۆیە ئەو قسەیە دەکات. نێچیرڤان راست دەکات. بەشێک لە نەتەوەیەک لە باشووری کوردستان لە بەرچاوی خۆی دایک و باوک و خوشک  وبرای لە برسان و لە بەر نەبوونی ئازادی ونەبونی کار و نەبوونیی دامەزراندن، وڵات  جێهێڵن و روودەکەنە هەندەران، نێچیریش ئەو مافە بە خۆی دەدات، کە وەک فێرعەونێک بئاخفێ و بڵێ: هەمووتان بمرن لە برسان نەوت رادەستی بەغدا ناکەم!
ئایا هیچ کات قسەیەکی ئاواتان لە سەددام بیست؟ یان لە تەمەنی دیکتاتۆری قەزافیدا ناماقوڵییەکی وای کرد؟ لە کام دیکتاتۆری ئەو سەدەیەدا بیسستتان کە کۆمەڵگایەک ببێتە قوربانی بۆ مانەوەی تووتکە سەگەکانی بنەماڵەی بارزانی!؟ کە هەر رۆژەی بێچووە بارزانییەکی تەمەن ٥ ساڵ و٧ساڵ بە جامانەی سوورەوە وێنەی لە تۆڕي کۆمەڵایەتیەکاندا نیشانی خەڵکی دەدەن و پێمان دەڵێن: سەیر بکەن ئەم بێچووە بارزانییەش کاتێک گەورە دەبێ ببنە کۆیلە  و خزمەتکاری؟!
بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان چەکیان پێیە و بە خۆیان دەڵێن پێشمەرگە. دەڵێن شەڕمان دژی داعش کردووە. ئەوانە راست دەکەن تەنانەت گیانی خۆتانیش فیداکردوە. یادتان هەرمان رادەگرین، بەڵام بۆ ناپرسن لە بنەوە لە سەرسات و سەودای نەهێنی بنەماڵەی بارزانی و پەیوەندییان لەگەڵ داعش و دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان هەیە. ئەوە نییە شەنگالیان رادەست کرد، ئێوەش بە جلوبەرگیی پێشمەرگایەتیەوە هەڵاتن وهەزاران ژن ومنداڵی ئیزیدیش بوونە قوربانیی قسەکانی مەسعود بارزانی کە لە بەر چاوی هەموو دونیا لە سەر شاشەی مێدیاکانی سەربەخۆییان گووتی: ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین وشەڕی داعشیش لەگەڵ بەغدا هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نییە!
دەزانن بۆ ئاوای گووت؟ چونکە ئەردۆغان فریوی دابوو پێی گووتبوو، خۆتان لە شەڕی داعش وەرمەدەن با بەغدای پێ لاواز بێت! ئەگەر لە بیرتان مابێ سەرەتا داعش بەرەو بەغدا ڕۆیی، ئەدی چی قەوما، تەنیا ئەوە نەبێت رووی لە باشووری کوردستان کرد! چی نەمابوو بگاتە شاری هەولێڕ، بنەماڵەی بارزانی قوچاندیان و  لە شار دەرکەوتن!
ئێستێش گومان لەوەدا نەماوە لەوە خراپتریان بەسەر بهێنن چەکدارەکان لەوەش خراپتریان بەسەر بێنن،هێشتا چەکیان بۆ لەشان دەکەن. چون رۆژتان نەهاتووە، گەر رۆژتان بێ ئێوە لە چارەنووسی سەددامتان لە پێشە.
ئەو رۆژەی کە گەل سنووری پچڕاند و کۆڵان ن بە کۆلآن ڕاوی نان، ئەو دەم مێژوو بڕیاری خۆی دەدا. ئیدی نۆرەتانە یەک یەک لە برسان بمرن ولە کوردستان ئاسەوار و نەمێنێ.