• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

سەری هەزار پیاوەکەی بارزانی و پێڵاوی پێنج تیرۆریستەکان!

Saturday, 13/03/2021, 8:42

725 بینراوە


سەرهەڵدان لە دوای سەرهەڵدان، کوشتنی کورد بە هەزاران، مێژوویەک پڕ لە تاوان. رابردوویەک سەراسەر پڕلە خەیانەت و درۆو بوختان، نۆکەرایەتی وسەرشۆڕی بۆ نەیاران، تیرۆر، دزیی، تاڵانی، فرۆشتنیی خاک و نیشتیمان بە داگیرکاران. دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات و بەروبومی وڵات، بە فیڕۆدانی خەبات و بەرهەمی خوێنی شەهیدان. بێڕێزییکردن بە کەسایەتیی کورد و وڵات، کە ساڵەهای ساڵە بێ وچان هەوڵ بۆ ئازادیی و سەربەستیی خۆی دەدات، لەو پێناوەدا رووبار رووبار خوێنی لێ دەچۆڕێ و بریندارە!
کەچی هێشتا ئێمە تێنەگەیشتووین کە هۆکارەکەی چییە ئێمە نە دەستەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و سیاسیمان نییە؟ ئەدی کەی حاڵی دەبین کە بنەماڵەی بارزانی بووکەڵەی سازکراوی دەستی دوژمانن، ئەم بنەماڵە خائینەن کە بۆ تێکدانی ئاسایش ودۆزیی رەوای گەلەکەمان پەروەردە کراون؟ زرار دەگەڵەیی لە کتێبی بیرەوەریەکانی خۆیدا بە ڕاشکاوی دەڵێت:کاتێک بە کۆمەڵ و پێکەوە لەگەڵ مەلا مستەفا پەنامان بۆ وڵاتی سۆڤیەتی ئەوکاتە برد، مەلا مستەفا کۆی کردینەوە پێی گووتین: هەرکەس لێرە ژن بهێنێ  گەوادە! کەچی بۆ خۆی یەکەم کەس بوو ژنی هێنا!
زرار دەرگەڵەیی بە زمانێکی زۆر سادە وکوردانە دەیەوێت پێمان بڵێت: ئیدی بۆ دوای مەلامستەفا و بنەماڵەکەی دەکەون کە خۆی پێناسەی خۆی بەو شێوە ناشرینە کردووە. بە باوەڕی ئیمە تەنیا ئەو رستەیە دەبێ لە تایەکی تەرازوو دابنرێ و تەواویی کتێبەکەش لە تایەکی دیکە. مرۆڤی وشیاری کورد ئەو هەڵویستەی نەمر زرار دەبێ بە وردی لە لای خۆی شڕۆڤە بکات.
بەشێک لە نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان گەراوەتەوە بۆ سەردەمی رێنسانس لە ئوروپا. ئەو کات کڵێساکان بە دەستی قەشە نەزانەکان. خەڵکی زانا و بوێر لە سەرگووتنی راستیەکان دەسووتاند. ئەمڕۆش لە سەری رەشەوە فەرمان دەدرێ کە ناخی هەموومان بسوتێنرێ، ئەوەی ئەوان دەیڵێن دەبێت هەموو بڵێن فەرمایشتەکەتان راستە!
باوەڕهێنان بەوهزرە زۆر هاسان  وراستیشە ئەوەیە، کە هەرکەس و دەسەڵاتێک لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆستایەتی بکات، جێگای رێز نییە. هەر کەسێک بنەماڵەی بارزانی دژایەتی بکات، ئەو کەسە خاوەنی پڕەنسیپی شۆڕشگڕانەیە. با چاو لەو پێنج کەسە بکەین کە بە تۆمەتیی تیرۆر و تێکدەر لە زیندانەکانی بنەماڵەی بارزانیدان، بەوەدا بیانناسن کە کەسانی شۆڕشگێر و خاوەن هەستن چۆن دۆستیی بنەماڵەی بارزانی نین.
لە ناو کۆمەڵگای سەقەتدا، پڕۆفسۆر و زانکۆکار و روناکبیر و نووسەریشمان تێدایە کە بۆ بژیوی رۆژانەیان پێنووسیان دەسوون تا نەخوێندەارێکی وەک مەسعود بارزانی ئافەرینیان بکات. ئەوەیە دەردیی رەچەکێش. پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی ئەگەر هەزار کەس دەبن، بەڵام هەرهەزاریان بە بارتەقای پێنج جووت پێڵاوی ئەو پێنج کەسە نابن کە لە زیندانتان ئاخنیون.