• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

تەنیا رەخنە لە شێخی فستقەکان مەگرن

Friday, 16/04/2021, 22:55

2447 بینراوە



بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی فینلاند پێش ماوەیەک، تەنیا سێ خولەک تەلەفونی پەیوەندیدار بە راپەڕاندنی کاروباریی ئیداریی و حکومی بەکار هێنابوو، کە لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی قسەی کردبوو، دەبوو بە تەلەفونی دەستیی و شەخسیی خۆی قسەی بکردبایە. لە سەر ئەو هەڵەیە بە تووندی سزا درا و لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە.
وڵاتێک کە یاسا تێیدا سەروەر بێ بەو شێوەیە بەڕێوە دەچێ و نمونەی شیخ نیهادەکان تێیدا گەشە ناکەن.
مەلا مستەفا وەکو کەسێکی ترسنۆک هەرگیز لە شەڕدا بەشداریی نەکردوە، بەڵام بە درۆ زۆر جار باسی ئازایەتی و دلێری و جەوامێری خۆی کردووە. جارێک جەمال حەیدەری کە بەرپرسێکی پارتی کۆمینستی عێراقی (حیزبی شیوعی) دەبێت، لە مەلا مستەفا دەپرسێت: بۆ رقت لە فاخیر مێرگەسوورییە! خۆ ئەو کەسێکی قارەمان و خۆشەویستی خەڵکە و دوژمنشکێنە، شەڕەکەی زۆسک ئەو کردوویەتی؟
مەلا مستەفاش لە وەڵامدا دەڵێت ئاخر فاخیر فیشەکێکی بە قاچمەوە ناوە.
جەمال حەیدەر دەپرسێت: رانکەکەت هەڵکە با بیبینم. بەمەدا  مەلا مستەفا هەست بە تێکشکانی خۆی دەکات کەوا بە درۆکەوتۆتەوە، بۆیە لەمەوە رق و قینی لێ هەڵدەگرێت.
مەلا مستەفا زۆر حەزی لە درۆ و فشەکردن و خۆهەڵکێشان بووە. نەیویستووە کەس بە درۆی بخاتەوە. هەمیشە لە ژێریشەوە وەکو نیهادی کوڕی خەریکی رابواردن و دەستدرێژیکردن بووە بۆ سەر ژنانی کورد، بەڵام ئەو کاتە راگەیاندن ئەوەندە باڵادەست نەبووە و بەرتەسک بووە، هەڵبەت ئەگەر ئەمڕۆ لە ژیاندا بمایە، وەکو نیهادی کوڕی دەستی تاوان و داوێنپیسەکانی زوو ئاشکرا دەبوو، بۆیە مێژوو تەنیا ئەوەی مارگرێتامان بۆ دەگێڕێتەوە. مارگرێتا تاکە پێشمەرگەی ژن بووە، مەلا مستەفا دەستدرێژی دەکاتە سەری و دوایی لەسەر داوای حەمایلی ژنی دەیکوژێت.
مەلا مستەفا لە شاخیش خەریکی ژن بووە، دەنا ئەو هەموو منداڵانەی لە سەر چیاکان چۆن دروست کردووە؟
ناوی منداڵەکانی کوردی نەبوون، لێ ئێمە نازانین چۆن بە دەمیدا هاتووە ناوی یەکێک لە کوڕەکانی ناوناوە (دڵشاد)!
بنەماڵەی بارزانی هەموو خۆشییەکی ژیانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە، ئەم دنیایان بۆ خۆیان کردۆتە بەهەشت، بە ئارەزووی خۆیان لە سەر حیسابی میللەتێکی ژێر دەستە و کوێلە رادەبوێرن و خۆشی دنیایان بۆ تاکی کورد نەهێشتۆتەوە. 
وەک دەگوترێت دنیا بۆ ئەو کەسانە نییە، کە زوو لە خەوهەڵدەستن، ئەو گووتنە راست نییە. دنیای ئەمڕۆی کورد هی ئەوانەیە کە درەنگ هەڵدەستن، تا هەر رۆژەی بەسەر کارەسات و نەهامەتییەکدا خەبەریان نەبێتەوە.
باشووری کوردستان بەرەو وێڕانی دەڕوات، کەچی کەس هاواری لێ هەڵناستێ! بنەماڵەی بارزانی وەک فێڕعەونیان لێهاتووە و بە ئارەزوی خۆیان وڵات هەڕاج دەدەن! هیچ نەتەوەیەکی هوشیار لەم سەردەمەدا وەک باشووری کوردستانی لێبە سەر نەهاتووە.
تاوانی خۆمان و کۆمەڵگایە، خەتای ئەو چین وتوێژەیە، کە خۆیان بە خاوەن پێنووس و رووناکبیر دەزانن. وڵاتێک دەسەڵاتەکەی لایەکی لە کۆشی تورکیادا و لایەکەی دیکەشی بەدەست کۆماری ئیسلامییەوە بێت، شێخ نیهاد و کوڕەکانی بەو شێوەیە بەڕێوەی بەرن، لەوە باشتری بەسەر نایەت.
میللەتێکیش تا لە خەو رانەپەرێت هیچ ئاڵوگۆڕیک بە دی ناکرێ.
کێ ناڵێت لە دوارؤژێکی نزیکدا نۆرە ناگاتە سەر کچ یان ژنی ئەو کەسانەی کە چەپلە بۆ شێخ نیهادەکان لێ دەدەن؟