• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ئەوەی روویدا مردن نەبوو، بەڵکو لەدایک بوون بوو

Saturday, 26/06/2021, 22:21

1171 بینراوە


بۆ یادی مامۆستاکەم
بەلای منەوە مرۆڤ نابێت مردوویەکی گەڕۆک بێت.
من بەردەوام بەڕێگەدا دەڕۆم، بەڵام شوێنێک نییە بڵێم ئێستا پێی گەیشتووم، یان ئەمە ئەو شوێنەیە کە بۆی دەگەڕام. کە دەستم کرد بە ڕاهێنانی کاراتێ، کەسێکم نەدی بڵێت کارێکی باش دەکەیت، بەگشتی دەیان ووت : کورە چی دەکەیت زۆر درەنگە، خۆت بۆ ماندوو دەکەیت، دواجار درەنگ یان زوو بێزار دەبیت و وازدەهێنی، کاتی خۆت بەچییەوە دەکوژی...؟ لەگفتوگۆکانەوە بۆم دەرکەوت، کە بەڕاستی بێ مەڵامەت نییە ئێمە بەهیچ شوێنێ نەگەیشتووین  لەجیهاندا...!
 بۆ دۆزینەوەی شوناس دەبێت سەرەتا خۆت بدۆزیتەوە پاشان شتەکانی تر....ئەمە کلیلی بەختەوەرییە و هەرگیز درەنگ نییە.
وەرن با ڕۆژێک ببین بەگورگ، نەک هەموو ژیانمان مەڕبین.
 بە بیرکردنەوەی خۆم من بۆم دەرکەوتووە کە بۆ سەرکەوتن، پێویستە خۆت شەڕەکە هەڵبژێری، بۆ ئەوەی بیبەیتەوە...مرۆڤ شەڕی ئەم ژیانە بکات..دەبێت خۆی چەکی شەرەکە هەڵبژێریت چونکە  ئەو سەردەمە بەسەر چووە، کە بەکڕوزانەوە ئازادی  خۆت بەدەست بهێنی.
مامۆستاکەم کەمترین قسەی دەکرد، کاتێک دەمی دەکردەوە و قسەی دەکرد، لەدێڕێکدا پەیامەکەی بەزیادەوە دەگەیشتەلامان، ئەو لەو دەرگایانە دەچوو کە دەیکەیتەوە و دەنگی نابیستی، بەڵام دەکەویت بەسەر گەوهەردا لە چونەژوورەوەدا، ئێستا کە ئەو کۆچی کردوە، من زیاتر بیرم دەکەوێتەوە چونکە ئەو بێئاگا  پەێرەوی ووتەیەکی شکسپیری دەکرد کەدەڵێت :
"زۆر ئاگات لەسومعەت بێت، چونکە ئەو لە تۆ زیاتر دەژی"
ئێستا من دانانیشم تا ئەوە بەدەست نەهێنم کەئ ەمەوێت، نامەویت لەتافی پیریدا ببمە مستێک لەغەریبی بۆ جیهانەکەی دەوروبەرم
کۆرییەکان دەڵێن: "گرنگترین شت لەژیاندا نیشتنەوەیە نەک کەوتن "
ئێمە دەبێت ژیانمان بگۆڕین بۆ ئەوەی پەتی ژیانمان نەڕزێت و بە بەرچاومانەوە ڕەشبینی بێهیوای هەرەس بەهەموو خەونەکانمان بێنێت  چۆن دەتوانین بەرەنگاری لێکەوتەکان بینەوە، لەکاتێکدا تەنیا ناڕەزایی دەرببڕین و گازندە بکەین، بەڵام هیچ نەکەین...؟
لەنیشتمانی ئێمەدا هەموو دەڵێین تورک دارەکان دەبڕنەوە....بەڵام کەسمان ناچین نەمامێک بچێنین.
کێ بوو دەیگووت
"بەئەندازەی تاک بەتاکی مرۆڤەکان خۆشبەختی بونی هەیە، بەڵام بەدەستهێنانی خۆشبەختی تەنها کلیلێکی هەیە، ئەویش ئیرادەیە"  ڕاهێنان بۆمن ئەو خۆشبەختیەیە کە فێری کردم کەسانێک بکەمە نمونە بەڵام بەومەرجەی خۆم نەسڕمەوە....خۆزگە ئەم هونەرە ی ڕاهێنانە هەموو تاکێکی نەتەوەکەم دەیزانی، ئەوسا نەدەکڕوزانەوە بۆ ژیان و لەسەرئەژنۆکان ژیانیان بەڕێنەدەکرد.
لەڕاستیدا ئەوەی مرۆڤ پیر دەکات ئاوڕدانەوەیە بۆ ڕابردوو، یان حەسرەتە بۆ دەرفەتە لە دەستچووەکان، بێئاگا لەوەی سبەینێیەک هەیە.
مرۆڤ نابێت وەک بەسزمانێک لەژیان بەردەوام بێت " جەهەندەمی دووهەم ئەوەیە کە بەیانیان لەخەو هەستیت و نەزانی چێ بکەیت"
دواجار....ئەگەر ناجەنگی لەپێناوی ئەوەی کەدەتەوێت، مەگری بۆ ئەوەی کەلەدەستی دەدەیت، ژیان تاقیگایەکە بۆئەوەی ئێمە بتوانین خودی ڕاستەقینەی خۆمان ئەزمون بەکەین و تاقیبکەینەوە دەبێت ئەزمونە کورتەکانی ژیان و ئەزمونە ڕۆحێکانمان تاوتوێ کەین، ئەوسا دەتوانین بگەڕێنەوە ناو خودە ڕاستەقینەکەی خۆمان و بپرسین، کەچین ؟ کێین؟ دەمانەوێت چێبکەین ؟ ئەوسا خودەڕاستەقینەبزرەکەی خۆمان دەدەۆزینەوە، کە بەدوایدا وێڵین، هەموومان دەزانین ڕۆژێک دێت دەمرین و ئەم دنیایە بەجەستە جێبهێڵین..بەڵام وەرن با لەکاتی گونجاوی خۆیدا ئەو گەشتە دەکەین...
مامۆستاکەم دەیووت : "ئاسانە قوربانی بەبنەماکانمان بدەین، بەڵام ئاستەمە دروستیان کەینەوە"
دەزانی: هەموومان مردنمان لەپێشە، گرنگ نییە چەنێک دەتوانین خۆمانی لێ لادەین......؟
هەرڕۆژەو وانەیەک زیاتر لە ١٥ ساڵ لای مامۆستاکەم وانەم خوێند  کە لەشەڕی جیهانیدا دووهەمدا  بەمنداڵی  بۆنی باروتی کردبوو، جەنگ گەلی یابانی گۆڕی مامۆستاکەم خەڵکی مەملەکەی جەنگ بوو، هیوادارم توانیبێتم پەیامی مامۆستاکەم گەیاندبێت  کە وانەی بەرگریکردنی لێوە فێربووم.
کۆنفۆشیۆس لەوانەکانی ڕەوشدا دەڵێت : "کێشە نییە چەند خاو دەڕۆیت، گرنگ ئەوەیە کەنەوەستیت"

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە