لەلایەن بارزانیەوە ڕێگە بەکۆسرەت نەدرا بەشداری بکات وپەیام ئاراستەبکات

Friday, 11/03/2011, 12:00

3686 بینراوە






لەلایەن مسعود بارزانیەوە پەیامی ناڕازیبوونی بەشداریکردنی کۆسرەت رەسوڵ لەڕۆژی یادی ڕاپەڕینی هەولێر درابەیەکێتی بەر ڕۆژێك لەبەڕیوە چوونی یادەکە تەنها ڕێگە درا بەبەشداریکردنی ئەندام ولایەنگرەکانیان بۆ قەرەباڵغکردنی شەقامی هەولێر،دەبێت هەموولایەك ئەوپرسیارە بکات کۆسرەت بۆ لەبری بەشداریکردن تەنها بەیاننامەیەکی پیرۆزبایی لەڕاگەیاندنەکانی خۆیەوە ئاراستەی خەڵکی هەولێر کرد لەکاتێکدا هەر خودی خۆی لەبەیانەکەدا ئاماژە بەوەدەدا کەلەلایەن مسعودەوە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هێزەکانی پێ ڕاسپێردراوە کەپێویست بوو بەشداری یادی ئەوڕۆژەی بکردایە بەڵام ئەومافەشی پێ نەدرا

ئەوەی مایەی سەرسووڕمانە دەزگا دەهۆڵ کوتەکەی جلال کەئازادجوندیانی سەرپەرشتی ئەکات تەنها بۆئەوەی ئیجازەی سەردانی زێدی خۆی پێبدات بەئازادی مسسعود گەر قومێك ئاوبخواتەوە لێرەوە نۆشی ئەکەن بەڵام بەیانەکەی کۆسرەت جگە لەڕاگەیاندنەکەی خۆی ڕاگەیاندنی پارتی بەلاشیدا نەچوو

ئەم هەوڵەی بارزانیش هەمان پەیامەکانی پێشووترە بۆ کۆسرەت بەسڕینەوەی مێژووی شاری هەولێر لەکۆسرەت ناوەکان

ئەم هەڵوێستانەی پارتەکەی مسعود دەبێت چۆن شیبکرێتەوە لەلایەن هەوادارانی کۆسرەتەوەو تاکەی دەبێت لەبەرامبەر بێ هەڵوێستی بێدەنگی بنوێنن لەکاتێکدا دەبین پارتی ئەوپەڕی سووکایەتی بەمێژوو کەسووکاریان ئەکات لەهەولێردا ،ئەوهەولێرەی کەسەردەمانێك ناوی بوون بەپارتی دەبوو بەنهێنی باس بکرێ،ئێمە جیا لەشیکردنەوەی ئەوان ئەم هەڵوێستەی مسعود بەوشێوەیە دەخوێنینەوە کەلەئاشکرابووندایە ئەویش ئەوەیە مسعودو پارتی بەهیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ناکەن ونایکەن بەتایبەتیش کۆسرەت لەبەرئەوەی نەك جێی متمانەی تاڵەبانی نین بەڵکو پارتی هەمیشە بەمەترسیان ئەزانێ لەسەرخۆیان ولەلایەن تاڵەبانیەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە تا ئەتوانن لەناو میللەت وبەتایبەتیش جەماوەری خۆیاندا سووك وڕیسوایان بکەن ،هەرچەندیش کۆسرەت وئەوانی تری هاوشێوەی بەردەوام دەیانەوێ مسعود دڵنیا بکەن بەدڵسۆزیان بۆڕێبازی بارزانی بەڵام دادیان نادات

ئەمڕۆ کۆسرەت وسەرکردەکانی یەکێتی بەقۆناغێکدا دەگوزەرێن قۆناغی بچوك بوونەوەو ڕیسوابوونی زیاتریانە لەبەردەم میللەت لەلایەك وبنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی لەلایەکیتر بۆیە بۆ دەربازبوونیان لەم خۆبەکەم زانینەیان لەبەر بێ دەسەڵاتیان لەبەرامبەر هەردووبنەماڵە ڕق وتووڕەیی خۆیان دەبارێنن بەسەر خەڵکی شاری سلێمانی ودەوروبەری بۆئەوەی هەرهیچ نەبێ تۆزێك زامی کەرامەتی ڕووشاویان ساڕێژ بکەن

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە